...: تکایە ژیانم بپارێزە. تکایە مەمکوژە. بەڵێن بێت هەرگیز هەڵەیەکی لەوجۆرە دووبارە ناکەمەوە. بە سەرۆک بڵێ لەم ساتەوە هەموو ژیانم بۆ ئەو تەرخان دەکەم. بەڵام تکایە تەنها ئەمجارە لێمخۆشبە و مەمکوژە...
را ون: پێویستە بمریت بۆئەوەی ژیانێکی تر رزگار بێت. نەدەبوو لەسەرەتاوە پشت بکەیتە باوکم.خۆت دەتزانی کە کۆتاییت بەم جۆرەیە. ئێستاش باجی ئەوە بە کە کردت..
....: خانمەکەم تکایە...
باانگگگگ...پێش تەواو کردنی قسەکەی را ون فیشەکێکی نا بە سەرییەوە و کوشتی. دووبارە خوێن کەوتە سەر جلەکانی و روخساری، دووبارە دەستی بە خوێنی کەسێک رەنگ کرد، لەو کاتە گوێێ لە سەیارەی پۆلیس بوو، بە خێرایی لە شوێنەکە رای کرد، و لە شوێنێک خۆی شاردەوە. نەیتوانی چیتر را بکات بە هۆی برینەکەی. لێکۆڵەر و پۆلیسەکان گەشتنە شوێنەکە و لاشەکەیان دۆزییەوە...
ئەفسەر: بگەرێن بۆی، دڵنیام زۆر دوور نەکەوتۆتەوە. ئەو ئێستا بریندارە.
پۆلیس: تۆچۆن ئەوە دەزانیت گەورەم؟
ئەفسەر: سەیری ئەو چەقۆیە بکە،، خوێناوییە بەڵام هیچ شوێنەوارێکی چەقۆ بە جەستەی کوژراوەکەوە نییە، کەواتە بکوژەکە بریندارە. هەرئێستا نزیکترین شوێنەکان بگەرێن...
را ون گوێێ لە هەموو شتێک بوو، بە خێرای و بە شاراوەیی ویستی خۆی دەرباز بکات. بەڵام لە کاتێک رای دەکرد، یەکێک لە پۆلیسەکان بینی و ئەوانی تری ئاگادار کردەوە. هەموویان دوای کەوتن و ئەویش بە هەموو ئەو هێزەی مابووی رای دەکرد. تا گەشتە نزیک ماڵێک، بە خێراییی بەسەر دیوارەکە سەرکەوت و رۆشتە ئەودیوەوە. لەو کاتەکوڕێک کە لە هەمان تەمەنی را ون بوو ئەوی بینی. را ونیش بە خێرایی تفەنگەکەی ئاراستە کرد و دەمیگرت...
را ون: تەنها یەک وشە لە بارەی بینینی من بە یەکێک بڵێێت، دڵنیابە خۆرهەلهاتنی بەیانی نابینیت.
لەو کاتە پۆلیسەکان لە دەرگایان دا...
را ون: ئێستاش برۆ، بزانم چۆن خۆت رزگاردەکەیت.
کورەکە زۆر ترسا بوو، کاتێک دەرگاکەی کردەوە و پۆلیسەکان هاتنە ژوورەوە زۆر زیاتر ترسا...
رۆ ون: ئێوە کێن؟ بۆچی بەو جۆرە هاتون؟
ئەفسەر: ئێمە پۆلیسین لە کاتی دواکەوتنی تاوانبارێک بینیمان کە هاتە ماڵەکەی ئێوە. ئێستاش دەبێت بگەرێین و بیدۆزینەوە.
رۆون: بۆچی ئەوە دەکەن؟ هیچ کەسێک لە مالی ئێمە نییە.
ئەفسەر: دڵنیاییت کە کەسیکێ نییە؟
رۆ ون: تەنها من و دایکم لێرە دەژین، ئەویش نەخۆشە و لە جێگا کەوتووە. هیچ کەسێکی ترم لێرە نەبینیوە.
ئەفسەر:زۆرباشە، ئەگەرهەر گوومان لێکراوێکت بینی ئاگادارمان بکەرەوە. ئێستاش با برۆین.
KAMU SEDANG MEMBACA
The Murder
Acakhandek jar awai daikain, awa nia ka barasty roh w dlman daiawet... #Byeol