مین وو و سۆنگ یول و رۆ ون بەیەکەوە رۆشتنە لای را 'ون و دانیشتن لە نزیکییەوە...
مین وو: ئەوە کێێە؟
رۆ ون: یەکێکە لە هاورێکانی زانکۆم.
مین وو: بەڵام بۆ بەو جۆرەی لێ هاتووە؟
سۆنگ یول: پێویست ناکات پۆلیس ئاگادار بکەینەوە؟ لەوانەیە کەسێک ژیانی خستبێتە مەترسییەوە...
رۆ ون: هەرگیز، نابێت کەس ئەمە بزانێت. تکایە ئێوە هاورێی منن، ئەم نهێنییەم بۆ بپارێزن.
سۆنگ یول: هیۆنگ!
مین وو: باشە ئەوە دەکەین کە دەتەوێت...
رۆ ون: بۆ ماوەیەکیش مەرۆنەوە بۆ ئەو کاریۆکییە. تەنها ئەوە بکەن کە من ئەیڵێم، پرسیاریش مەکەن بۆ..
هەردووکیان بە سەرسامییەوە سەریان بە مانای بەڵێ جوڵاند و بە بێدەنگی مانەوە، رۆ ونیش بە بەردەوامی و بە نیگەرانی سەیری را ونی دەکرد... لە دوای ماوەیەک مین وو و سۆنگ یول رۆشتن تا کەمێک خواردن ئامادە بکەن، رۆ ونیش مایەوە بۆ چاودێری کردنی را ون... لە کاتێک کەسی لێ نەبوو، دەستی گرت و دەستی دا لە روخساری...
رۆ ون: را ون، تۆ هاورێی من نیت ، بەڵام بۆ بەو جۆرە نیگەرانتم؟ تۆ بە منت وت کە تەنها بارمتەیەکم بەڵام بۆ بەوە دڵخۆشم؟ بۆ هەر ساتێکدەتبینم دڵم وەکشێتێک دەسی دەکات بە بازدان و ئاهەنگ گێران؟ بۆچی دەمەوێت لێت نزیک بم لە کاتێک کە دەزانم کێیت؟ من هەڵەم وا نییە؟ نابێت بکوژێکم خۆش بوێت... بەڵام بەراست تۆ بکوژی؟ من ئەو راستییە دەزانم دڵنیاشم لێی بەڵام نامەوێت باوەری پێ بهێنم... هەموورۆژێک شتەکان بۆ من زۆر قورسترن، دەکرێت تەنها بۆ ماوەیەک کاتم بدەیتێ و یارمەتیت بدەم؟
لەو کاتە کە قسەی دەکرد سەیری دەکرد، بینی را ون دەستی کرد بە گریان، فرمێسکەکانی یەک لە دوای یەک دەکەوتنە خوارەوە، ...
را ون: میهانێ...میهانێیۆ.
رۆ ون: یا را ون؟ بە خەبەریت؟
بانگی کرد بەڵام هیچ وەڵامێکی نەدایەوە، ئەو کاتە زانی کە دەبێت خەونێکی ناخۆش ببینێت، دەستی برد بۆ چاوی و فرمێسکەکانی سری...
رۆ ون: با خەونە ناخۆشەکانت کۆتایی بێن... تەنها جوانییەکان ببینە.
ئەوەی وت و چیتر را ون بێدەنگ بوو... لەو کاتە سۆنگ یول هات...
سۆنگ یول: هیۆنگ، خواردنەکە ئامادەیە.
رۆ ون: ئۆ، ئەوە هاتم.
بەیەکەوە رۆشتنە مەتبەخەکە و لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشتن، و نانیان خوارد...
رۆ ون: بمبوورن ئێوەم زۆر ئەزێت دا...
مین وو: ئەوانە کەی قسەیە؟ لە نێوان براکان ئەو شتە نییە.
سۆنگ یول: هەست دەکەم ئەو کچەم لە شوێنێک بینیوە... بەڵآم کوێ؟ نازانم!
YOU ARE READING
The Murder
Randomhandek jar awai daikain, awa nia ka barasty roh w dlman daiawet... #Byeol