Part 10

104 15 0
                                    

دۆ یۆل کە بەو جۆرە بینی و گوێێ لەوە بوو کە وتی، هیچی نەوت تەنها بردییە ژوورەوە و یارمەتی دا برواتەوە ژوورەکەی خۆی ولەسەر جێگەکەی داینا و لە تەنیشتی دانیشت...

را ون: من ئەوم کوشت، بۆچیمنت بەجێ هێشت لەوێ؟ ئەو ئاجشییە ویستی کە ئازارم بات...

دۆ یۆل: هیچی لێ نەکردی؟

را ون: نەمهێشت،من ئەوم کوشت.

دۆ یۆل بە پێکەنینەوە سەیری کرد و دەستی خستە سەر سەری...

دۆ یۆل: زۆر شانازیت پێوە دەکەم را ون...

را ون: موۆ؟

دۆیۆل: دایکت تۆی نارد بۆلای راهێنەر مان تا فێرت کات بەرگری لە خۆت بکەیت. بەڵام ئەو ئەوەی دروست کرد کە من دەمویست. زۆر شانازیت پێوە دەکەم.

را ون: من کەسێکم کوشتووە، چۆن ئەتوانی بڵێیت کە شانازیم پیوە دەکەیت؟

دۆ یۆل: کاری من تەنها بازرگانی کردن بە جەستە و ژیانی مرۆڤە. لە بەر ئەوە بە دڵنیایی شانازیت پێوە دەکەم، تۆ ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە بە دوایدا دەگەرێم.

ئەوەی وت وبە جێی هێشت، را ونیش لەو قسانەی دۆ یۆل زۆر توڕە بوو، دەستی کرد بە گریان.. ماوەیەک تێپەڕی و نەیتوانی هیچ ئەو رووداوە لە بیر بکات، هەموو ساتێک زیاتر و زیاتر دەترسا، بە جۆرێکی لێ هاتبوو کە نەیدەتوانی بخەوێت، نەشی دەتوانی هیچ بخوات، بە هیچ جۆرێک لە جێگەکەی نەدەرۆشتە دەرەوە، دایکی و باوکیشی هیچ گرنگییەکیان پێ نەدا و تەنها بەردەوام بوون لە کارەکانی خۆیان.... شەوێک هەستی بە دڵتوندییەکی زۆر دەکرد، خۆی گۆری وجانتایەک جلی پێچایەوە و لە پەنجەرەی ژوورەکەی خۆی هەڵدایە دەرەوە... بە رێکەوت بۆ ئەو شوێنەی تێیدا گەورە ببوو، گرنگ نەبوو چەند رقی لێی بوو چەند هیوای رزگار بوونی لێی خواستبوو، لە کۆتایی ئەوە ئەو جێگەیە بوو کە بروای ئەو خێزانە راستەقینەکەی تێیدا دەژیان... گەرایەوە مالەکە بەڵام هیچ کەسێک لەوێ نەبوو، گەرا بە ناو تەواوی سەربازگەکە بەڵام ئەوێ بە  تەواوی چۆل کرابوو، پەیوەندی بە یورا و یۆنا و جی ها وە کرد، بەڵام ژمارەکانیان داخرا بوو. شتەکان زۆر زیاتر بۆی قورس بوونزۆر گەرا بەوایاندا، زۆر بانگی کردن، بەڵام کەس وەڵامی نەبوو، لە بەردەم دەرگای مالەکە دانیشت و بەو کەشە ساردە بە بەردەوامی چاوەرێی گەرانەوەی یەکێکیان بوو....کات گەشتبووە نزیکەی سێی شەو، گوێی لە دەنگی هەندێک کەس بوو، لە ناو دەنگی هەموویاندا توانی دەنگی جێ ها بناسێتەوە، لە جێگەکەی هەستا و رای کرد بۆ لایی و توند لە باوەشی گرت...

را ون: ئوپا... ) بە گریانەوە)

جێ ها: یا، چی ئەکەی لێرە؟ لێم دوور کەوەرەوە.

را ون: ئوپا، تکایە پێم بڵێ ئوما لە کوێیە؟ لە هیچ شوێنێک نایدۆزمەوە. من پێویستم بەوە.

The Murder Where stories live. Discover now