چاوە سور هەڵگەراوەکانم'
لێوە وشک بوەکەم!'
هەناسە ساردەکانم'
لێدانە بێ هێزەکانی دڵم!'
ئازارەکانم'!
فرمێسکە بێ کۆتاکانم'
تاڵە قژە لاوازەکانم'هەموو ئەوشتانەن کە لەمەودوا میوانم ئەبن و ئەبنە هاورێی رێگام تا منیش سەر ئەنێمەوە و خودا بۆلای ئەو کەسەم ئەبات کە بە هۆیەوە وام لێهات کە بەهۆیەوە سەر گەردان بوم دڵم لە هەست کردن و لێدان کەوت خۆی رۆشت و منی لەناو کۆلێک ئازار و خەم بە جێ هێشت منی لەناو ئەم جیهانە ناخۆش و بێ بەزەییە بە جێ هێشت'!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هەستم بەو ساردیە بە هێزە دەکرد کە لە پێە بێ پەتیەکانمەوە بۆ هەمو جەستەمی ئەگواستەوە هەستم بەو شنە با ساردە ئەکرد کە لە قۆڵە روتەکانمی ئەیا هەستم بە فرمێسکە بێ چارەیەکانمم ئەکرد کە بەسەر رومەتە قڵیشاوەکەم دەهاتە خوارەو و ئەهاتە سەر لێوە وشک و بریندارەکەم کە وای لێ ئەکرد بکزێتەوە هەستم بەو لێدانانە ئەکرد لە دڵم کە چەند لە ژیانا سارد بونەتەوە و داوام لێ ئەکەن بیان وەستێنم '!
.
.
.
.
وەکو بێ چارەیەک بێ ماڵێک شێتێک تاوانبارێکی هەڵاتو کەسێکی سەر لێ شێواو مناڵێک دایکی ون کردبێت دایکێک مناڵەکەی لەدەست دايبێت یاخود'...کەسێک هیوای ژیانی ون کردبێت راستر بڵێم لەدەستی دابێت کەسێک کە بەسەرچاوەی ژیان و هۆکارێک لە پشت خەندەکانی بو لەدەستی دابێت'!چی بەم کەسە ئەڵێن شایەنی ئەوە هەیە جارێکیتر بژیم؟ماف ژیانی دوبارەم هەیە؟ ژیانێکی بێ کێشەو ئارام تۆ بڵێی جارێکیتر خەندەکانم پێکەنینە جوانەکەم گاڵتەکانم گەشبینیم بەروی ژیان بۆ بگەرێتەوە ببمەوە ئەو کچە شۆخ و شەنگەی جاران کە هەمیشە گرنگر بە خۆی ئەیاو نەی ئەزانی خەم و خەفەت چیە بەڵێ ئەتوانم بەڵام لەگەڵ ئەو بەبێ بونی ئەو مانای ئەو شتانە نازانم ئەسڵەن نازانم چیشتێکن ئەوان بەبێ بونی خۆشەویستەکەم دڵ پاکەکەم دڵ باشەکام روخسار ناوازەکەی من بۆن خۆشەکەم ئارامی دڵم و ژیانم دڵنیای ژیانم هۆکاری تەقینەوەی کانیاوی دڵخۆشی و پێکەنینەکانم بەڵێ چۆن بتوانم بێ ئەو دڵخۆش بم هههـ من تەنیا ورێنە ئەکەم و هیچیتر!
.
.
.
.
.
.
هەستەکانم مێشکم بیرکردنەوەم جەستەم لە هەموی گرنگتر دڵم کە نایەوێ ئەوە قبوڵ بکات کە ئەو چیتر نەماوە ئەو چیتر لەم ژیانە نیە تەنیا پێویستە بروا بە یەک راستی بکەم ئەویش
~ئەو مردوە~'!
.
.
.
راستیەکی تاڵ هەیە راستیەکی حاشا هەڵنەگر هەیە راستیەکی دڵ شکێنەر هەیە کە ئەویش
تاتاکەمە هیوای ژیانم بو ئەوەیە کە بڵێم نەما ئیتر نەما کۆتای هات رۆحم نەما خاش بو راستر بڵێم من رۆحم نەبو بەلام بە ناسینی ئەو بۆم پەیدا بو هەموو خۆشی و ناخۆشی و پێکەنین و گریانێکم لەگەڵ ئەو بو ئێستا کە ئەو نەماوە من....من چی بکەم لەم چۆڵایە؟
.
.
.
لەناو هەمو ئەمانە لەناو هەمو ئازار و خەم و بێ هیوایەک و گریان و فرمێسکێک و بێ هیوایەکەم دا پرسیارێک لە مێشکم دا هەیە کە خەریکە وا لەناوم دەبات بۆ دەست کەوتنی وەڵامەکەی بە هەموو هێزیەوە بە کەلەی سەرم دا دەكێشێ وەکو بڵێی خەریکە مێشکم لەدەست ئەدەم!
.
.
.
.
.
ئەم پرسیارە نەک تەنیا لە مێشکم بەڵک و بەناو هەمو خانەکانی ناو لەشم هاتو چۆ ئەکات و لەناو هەمو دەمارەکانمدا دێت و دەروا بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکەم ئەویش ئەوەیە
"~بۆچی وایکرد!!!؟~"
"~بۆچی خۆی کوشت~"
.
.
.
تەنانەت بە ناوهێنانیشی ئازارێکی ئێجگار زۆر لە هەموو جەستەم پەیدا ئەکات ئەزانن بۆ ئەڵێم هەموم جەستەم؟ چونکە من تەنیا دڵم نا خانە بە خانەی خەستەم دا بە ئەو هەموو موڵكی ئەو بو گەر داوای رۆحمی کردبا لە پێشیم دا ئەنا خۆشەویستیەکەی من ئەوەندە گەورە بو کە ئەگەر هەڵەیەکی بەرامبەر کردبام تەنانەت خیانەتیش! دەستەکانم دەگرت و پێم دەگوت هەمومان هەڵە دەکەین و لێی خۆش دەبوم بە دڵنیایەوە بەس بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەم هەمو کارێکم دەکرد !
.
.
.
.
من هەمو کێشەو هەموو خاڵ بە خاڵی ژیانم بۆ ئەو باس دەرکرد هیچ شتێک نەبو کە دەربارەی من نەیزانێت دەیزانی بەچ شتێ تورە ئەبم بەچ شتێ دڵخۆش ئەبم چۆن ئاشتم ئەکاتەوە هەر کاتێ ئازارێکم هەبا خەمێکم هەبا تەنیا بە تێروا نینێکی بچوک لە چاوەکانم دەیزانی چیم هەیەو راستەوخۆ ئەیپرسی و هەوڵی ئەدا دڵتەنگیەکەم نەمێنی بەڵێ ئەو ئاوا بو بۆمن!بەڵام ئەی چی دەربارەی من؟ئاخۆ خەمێکی ئەوەندە گەورەی هەبوە من نەمزانیوە ؟ئەوەندە بێ هەست بوم،؟ئەوەندە بێ باک بوم،؟ئەوەندە خۆپەرست بوم؟نەمبینی ئازارەکانی خۆشەویستەکەم نەبینی،؟ من ئەمتوانی خەمو پەژارەکان لە چاوە ببینم بەلام ئەمجارە نا وەک بڵێی ئەم جارە جیا بو کاتێک بۆکۆتا جار سەیری چاویم کرد چیم بینی خۆزگە کوێر بوبام ئەو چاوە جوانانەی رابردو کە بە دڵخۆشی رازاندرابونەوە ئەمبینی ئێستا جگە لە دو چاوە پر خمە هیچیتر نەبو من لە چاوەکانی~ خەم~
~بێ هیوایـی~
~بێ چارەیـی~
~کۆتایــی~
.
.
.
.
~بەڵێ ئەوانەم بەدیکرد لە چاوەکانی !؟!~
.
.
.
.
حایییی ئەوەش پارتی یەک بۆچونی خۆتان بێژن
💜🌝✨
YOU ARE READING
☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎
Romanceساتە خۆشەکان لە ژیان لەوانەیە تەنیا ناوبرێک بێت کە ژیان پێت ئەبخشێ . . . هەموو ئەو شتانەی کە ژیانت خۆشەکان و مانا بە ژیانتە بەخشن لەوانەیە لە چرکە ساتێکدا ژیان لێت بسەنێت و لە ژیانێکی روناکەوە بۆ ناو تاریکیەکی چر و سەخت . . . لەوانەیە ئەوە ناو بنێی...