𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫-three✨

354 91 23
                                    

خودا هەمیشە کەسە ئازیزەکانت لێدەسەنێت'!ـ
بەڵێ هەموو ترسی من هەموو ئەوەی لێی ئەترسام ئەوە بو کە رۆژێک بێت و ئەو کەسەی لە رۆحم شیرنترە خودا لێمی بسەنێت ئەو کەسەی لەخۆم زیاتر خۆشمەوێت خودا لێمی بباتەوە باشە من ئەزانم هەموو بەنی ئادەمێک لەسەر ئەم زەویە کە خودا خەلقی کردوە وەک چۆن لە دایک بو ئاواش ئەبێ بمرێت بەڵام رۆشتنی مرۆڤەکان ئاوا بە زوی'؟
~.~
هەمیشە کەسێک هەیە
جیاواز لەهەموو ئەوانی تر
دڵمان بۆی تەنگ ئەبێت
جیاواز لەهەموو ئەوانیتر
بیری لێ ئەکەینەوە
جیاواز لەهەموان دێت
جیاواز لە هەموان ئەروات
کەسێک
وەک ئەوەی دونیا لە جانتاکەی شانیا بێت
لە هاتندا هەمویت بۆ هەڵرێژێت
لە رۆشتنیشدا دونیا چۆڵ ئەکات
هەمیشە کەسێک هەیە هەموو شتێکمان لەگەڵ بەش ئەکات
خۆی نەبێت
کەسێک هەرگیز هی ئێمە نەبوە
ترسی ئێمە هەمیشە بۆ لەدەستدانی ئەو بوە'!ـ
.
.
.
.
.
.

چاوەکانم کردەوە واهـ لەکوێم؟ئەوە.....ئەوە تاتاکەمە بەڵێ دڵنیام ئەوە من ئەیناسمەوە هەمو شتێکی ئەو ئەناسمەوە بەڵێ هەوە ناهێڵم ئەمجارە جێمبێڵیت بە هەمو هێزم هاوارم کرد تایی!!!گوێی لەمن نیە،؟یان چی؟رامکرد بە هەمو هێزم وەکو بڵێی هەرگیز رام نەکردبێ تا گەیشتمەوە پێی بە توندی لە دواوە باوەشم لێیدا زۆر بە توندی بۆنیم کرد هەستەکانم برینەکانی دڵم چاوە ماندوەکانم دەنگە لەرزۆکەکەم هەموو بەرەو بآش بون چون هەر لەگەڵ یەکەم بەر کەوتنم لەگەڵ تاتاکەم
.
.
.
.جەستەی جوڵا ئاوری بۆ دامەوە دوبارە چاوە گەورە جوانەکانیم بینی روخسارە رێک و شاهانەکەیم بینی دوبارە زەردەخەنە جوانەکەیم بینی تەواو من هیچیترم ناوێت مادام خودا ئەوی پێ بە خشیمەوە من هیچی ترم ناوێت !بە دەنگە قوڵەکەی بانگی کردم دوبارە ئەو دەنگەی ئارامی بۆ دڵ و گوێی وهەموو جەستەم ئەهێنێ دوبارە ناوی منی بە دەنگە قوڵ و خۆشەکەی هێنا هەرگیز گوێم لە ناوی خۆم بەو شێوەیە نەبوە تا ئێستا کەس منی ئاوا بە خۆشی بانگ نەکردوە!
تای:تانیم'!
من:گیانی تانیت!تاتام خۆشەویستم گەرایتەوە لام زانیت بێ تۆ بەرگە ناگرم زانیت بێ تۆ ناتوانم فرمێسک لە چاوەکانما نەما هێزم تیا نەما تەنیا چەند رۆژێکە بەلام هەموو ژیانم سەراو ژێر بو لە روناکیەوە گۆرا بۆ تاریکیەکی سامناک لە دەنگ دەنگی ئاوەدانی بو بە بێدەنگیەکی ترس هەڵگر لە بەهەشتەوە گۆرا بۆ دۆزەخ'تکایە مەرۆ جارێکیتر باشە
تای:تانیم ' جوانکیلەکەم'
روخساری لێم نزیک کردەوە و چاوەکانی لێم قوڵ کردەوە بەو هیوایەی پێم بڵێ ئیتر نارۆم بەتەنیا جێت ناهێڵم چیتر پێکەوەین!بەلام ئەوەی وتی روخسارە گەشاوەکەمی دوبارە نەهێشت دوبارە چاوەکانم پر بون بونەوە بە گۆمی خوێن دڵم دەستی کردەوە بە بێهێزی!'

تای:من ناگەرێمێمەوە تانیم'!من چیتر لە ژیانت نابم!بەلام بزانە تا کۆتای خۆشمەوێی بەهێز بە تانیم'!تەنیا یەک داواکاریم لێت هەیە نەهێڵی هیچ شتێک بەسەرت زاڵ بێت ئەوەی من پێیدا رۆشتم نەهێڵی تۆ پێییدا برۆیت هەرگیز خەمبار نەبی چونکە هەر ئەوە بو سەراپای ژیانمی وێران کرد....خۆشمەوێی'!هیچ شتێکیش ناتوانێت خۆشەویستیم کەمکاتەوە بۆت'ئاگاداری خۆت بە گەرمنت خۆشەدەوێ'
.
.
.
کوا تاتام کوا بۆ کوێ رۆشت منی لەناو ئەو شۆکە گەورەیە بە جێ هێشت بەچیدا رۆشتوە ؟ئەو قسانە چی بون چی بەسەر هاتوە بۆ خۆی کوشت بۆ وای کرد خەمباری چی؟؟من بەچیدا نەرۆم!؟بۆچی ژیانی وێران بو؟کێ؟چۆن؟چی!؟بۆچی'؟وایکرد بۆ'؟؟؟ بە هەمو هێزم قیژاندم 'تاهیۆنگگگگگگگگگگگگ'!
.
.
.
لەپر هەلسام راچەنیم لەسەر جێگاکەم دەستم بە دڵمەوە گرت ئەوەندە بە پەلە لێی ئەدا وەکو بڵێی ئێستا دێتە دەرەوە ئەمە چی بو؟!کابوس بو!؟تاتام هاتە لام'قسەی لەگەل کردم'بەرگەی نەگرت من ئاوا خەم بخۆم'!ئەی بۆ رۆشت بۆ دوبارە تەنیای کردم بۆ'!
هەلسام لەسەر جێگاکە ئازارێکی زۆر لە سەرم پەیدا بو بۆ ساتێک خۆم نە ناسیەوە هەردو دەستم بە توندی لەسەر سەرم گیر کردبو زۆر بە تیژی قیژاندم تا هێزم هەبو ناوی تاتاکەم هێنا چی لەو ژورە هەبو بە زەویم دادا هەمو شتێکم تێک یا چومە بەرامبەر ئاوێنە کەو لەوە زیاتر نەمتوانی بە هەمو هێزم مستم لە ئاوێنەکەدا پارچە پارچە بو خوێن لە دەستم وەکو جۆگە ئەهاتە خوارەوە بەلام ئەوە لە پای ئەو ئازارەی دڵم هیچ نیە بگرە هەستیشم پێ نەکرد دواتر تەوژمی گریان بۆ چاوەکانم هات دەستم کرد بە گریانێکی بەخور قوڵ دەنگی گریانەکەم لە تەواوی ماڵەکە دەنگی دایەوە هەمو گیانم ئەلەرزی لێوەکانم '!لێوە لەرزۆکەکانم جگە لە ناوی تاتاکەم'رۆحەکەم'هیچیتری نە ئەوت ئەوەی دوا جار بینیم وێنەی من و تاتاکەم بو بە دیوارەکە هەڵواسرا بو چاوەکانم داخران کەوتمە ناو تاریکیەکی ئیجگار زۆرەوە هۆشم لە خۆم نەما'!
.
.
.
.
.
...:بەڵێ ئێستا باشە بەلام زۆر ماندوە چەند رۆژێکە هیچی نەخواردوە و مێشکی زۆر ماندوە پێویستە یارمەتیدەری بن وادیارە کەوتۆتە ناو شۆکێکی زۆر گەورە ناتوانێ ئەوە قبوڵ بکات

☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎Where stories live. Discover now