رۆژێک لە رۆژان ئێمەش خاوەنی کەسێک بوین کە دەسبەرداری ھەموو دونیا ئەبوین لە پێناوی رۆژانێک ئێمەش دڵمان خۆشبو خەیالمان پربون لە خەیاڵی جوان بەڵام ھەر وەکو وتم خەیاڵ'ھەر بە خەیاڵ مایەوە نەبو بە راستی ئەسڵەن بونی بە راستی پێویستی بە موعجیزەیەک ھەبوو ئێستا لە جێی ئەو ئەژنۆکانم لە باوەش ئەگرم ھەموو خەیاڵەکانم ھەر ماون بەڵام نایەنە جێ دڵم پارچە پارچە بو لە ژورێکی سارد ھەر پارچری بە لایەکا رۆشت و ورد وخاش بو '
.
دوبارە زەنگە بێزار کەرەکە لێیا هەلسام بەلام ئەوەندە بە پەرۆش نەبوم بۆ هەلسان ئاورم دایەوە پشتەوە تای لێنەبو یانی بێ من رۆشتوە؟بێ ئەوەی بەیانی باشم لێبکات؟ بەلام کاتێ چاوم زیاتر جولاند سینیەکم بینی نانی بەیانی لەسەر بو لەسەر کۆمێدیەکە داینابو و تێبینیەکیشی لەگەل بو چومە لای بینیم وەکو من حەزم پێیەتی نانی بەیانی ئامادە کردوە تێبینیەکەم هەلگرت
تب:بەیانیت باش تانیم بمبورە بۆ دوێنێ شەو لەسەر خۆم نەبوم من ئەبو بچمە کار نانی بەیانی بخۆ بە باشی گەر حەزەکەی ئەمرۆ مەچۆ بۆ کار پشو بە
~تای~ههـ نەچم بۆکار خەمی منیەتی نانەکەم نەخوارد و چوم خۆم شۆرد و جلی کارم لەبەر کرد و سینی نانخواردنەکەم بردە خوارەوە و چومە سەر کار لەویا قاوەیەکی تاڵم خوارد دەستم کرد بە کار کردن بیرم لە هیچ شتێک نەکردەوە و دەستم بە کارکردن کرد بەبێ هیچ شتێک کاتی نانی نیوەرۆ هات بەڵام نەمخوارد بۆم نە ئەخورا دەستم کردەوە بەکار سەیری کاتم کرد ٤:٤٥ خولەکی دوای نیوەرۆ بو هەستم کرد پێویستم بە خەوە لاپتۆپەکەم قەپات کردو سەرم کرد بە مێزەکە پێش ئەوەی بخەوم مۆبایلەکەم بێدەنگ کرد و خەوتم
.
.
.
وردە وردە چاوەکانم کردەوە هەستم ئەکرد هەمو گیانم تێک شکاوە توانای هیچم نەبو هەلسام دوسێ جار مەساجم بە ملم کرد سەیری مۆبایلەکەم کرد ٦پەیوەندی لە تایەوە '!سەیری کاتم کرد ۸:٠٤خولەکی دوای ئێوارە چۆن ئەوەندە خەوتومم'!! بەخێرای هەلسام بەلام بوەستە من بۆ پەلە ئەکەم با چاوەرێ بکات و هەست بە من بکات وەک چۆن کردی بەرامبەربەمن خۆم هێمن کردەوە و بە لەسەر خۆی هەنگاوم نا بەرەوە دەرەوە ئێوارە باشم لە سکرتێرەکەم کرد دواتر کارمەندانی ناو هۆلی سەرەکی و بەردەرگا و چوم بەرەو ئۆتۆمبێلەکەم و بە هێمنیەوە لێم ئەخوری و گەشتمە بەردەم مالەوە ئۆتۆمبێلەکەم راگرت سەیرم کر هەمو چراکان هەلکراوە زانیم تای لە مالە دابەزیم و کلیلەکانم دەرهێنا و چوم بەرەو دەرگاکە و کردمەوە بە هێمنیەوە چاکەتەکەم داکەند لەدوای خۆمەوە دەرگاکەم داخست تای راستەوخۆ هاتە بەردەمم شلەژاو دیار بو بەلام زەردەخەنەیەکی بەزۆری کرد
تای:تانی خۆشەویستم لەکوێ بوی'؟ من چاوەرێت بوم
من:زۆر بەلاتەوە گرینگە'!؟
تای:ئەو قسەیە چیە؟؟ بێگومان لەهەمو شتێک زیاتر بەلامەوە گرینگی
من:گەر گرینگ بم لات شەوان درەنگ نایەیتەوە بە بیانوی کار لە کاتێکا باش ئەزانی من بەتەنیام
تای هاتەم لام و باوەشی پیا کردم بە توندی
تـای:تکایە بمبورە مەبەستم ئەوە نەبو وابکەم خۆت ئەزانی سترێسی کارم زۆر لەسەرە بۆیە نەمتوانی زاڵ بم بەسەری دلنیابە دوبارە نابێتەوە
من:بەڵێن بێت
تای:بەڵێن بێت ...ئێستا تەواو؟
سەرم بە ئاماژەی بەڵێ جولاند
تای:دەی وەرە نانی ئێوارەم ئامادە کردوە دەستمی راکێشا منی بەرەو مێزی نانخواردنەکە هههـ وەکو هەمو جارێک ناوازە ئامادەی کردوە بێگومان شێفێکی زۆر باشە تای
خۆی لەسەر کورسیەک دانیشت و منیشی لەسەر رانەکانی دانیشاند وخواردنی پێ ئەیام نەی هێشت دەست لە هیچ بەم
تای:بۆ نانی بەیانیت نەخوارد
من:حەزم پێی نەبو
تای:ئا سەیرم بکە ئەی نیوەرۆ؟
من:ئەویشم نەخوار
تای:چۆن وا ئەکەی سەیرکە بە رۆژێک چیو لێهاتوە ژێر چاوەکانت رەش بون
من:دەی ئەوەتا نان ئەخۆم
تای:دوبارە نەبێتەوە
من:گەر لەسەر بەڵێنەکەت بیت منیش دوبارەی ناکەمەوە
تای:هههـ کەواتە هەرگیز دوبارەی مەکەوە
منیش خواردنم ئەدا بە تای پێکەوە هەلساین تەواو بوین و قاپەکانمان شۆرد وەکو هەمو جارێک بە پێکەنین کۆتایمان پێ هێنا و چوینە سەرەوە تا سەیری فیلم بکەین تای فیلمێکی هەلبژاردو هاتە سەر جێگاکە منیش سەرم لە سینگی تایا ون کردو سەیری فیلممان پێکەوە کرد
چاوەکانم داخران هههـ وابزانم خەوتم کۆتا شت هەستم پێکرد ماچەکانی تای بو'!
.
.
.
بەیانی هەلساین پێکەوە نانی بەیانیمان خوارد تای وتی من ئەتگەیەنم بە ئۆتۆمبێلەکەی تای بەرێ کەوتین لەپر پەیوەندی بۆ تای هات بەڵام هەرزو روخساری تێک چو
من:تای زەنگە گوێت لێ نیە
تای:ئا راستەکەی وا هەڵی ئەگرم
تای:بەڵێ...کارم هەیە ناتوانم....وتم کارم هەیە تێناگەیت!؟؟......قسەم پێ دوبارە مەکەرەوە '!
من:تای چیبوە دوبارە؟
تای:ئێ ..گەمژەیەکە ئیتر گوێی پێمەدە
من:تای وتم بیڵێ چیبوە کێ بو
تای:ئەورۆژە کەسێک هات بۆ واژو کردنی پەیمان نامەیەک من رازی نەبوم ئیدی دوای ئەوە هەرەشەی کرد پەشیمان ئەبمەوە وا ئەزانێ لێی ئەترسم
بڵێم باورم کرد'؟درۆ ئەکەم بەلام با وابێت
من:باشە خۆت توشی کێشە مەکە بیە دەستی پۆلیسەوە
تای:ئهم هەر وائەکەم تۆ خەم نەبێت
گەشتینە جێ منی دابەزاند و ماچێکم لەسەر رومەتی جێهێشت ویستم دابەزم بەلام تای دەستی گرتم و رایکێشام ماچێکی قوڵی کردمەوە
منیش ماچم کردەوە دواتر سەیری کردم
تای:بزانە خۆشمەوێی زۆر زۆر
من:منیش لە زۆر زیاتر
تای:دەی برۆ خوات لەگەل بێت
من:تۆش ئاگاداری خۆت بە دابەزیم تای رۆشت نازانم بەڵام ئەمرۆ هەست بە جیاوازی ئەکەم هەست ئەکەم شتێک رو ئەدات'!
هەستەکانم وەلا نا و هەنگاوەکانم درێژە پێدا بۆ ناو هۆتێلەکەو و دوبارە ئۆفیسەکە چومە ژورەوە و دانیشتم راستەوخۆ سکرتێرەکەم لە دەرگایداو هاتە ژورەوە کۆمەڵێک فایلی بەدەستەوە بو
...:بەیانی باش خاتو کیم
من:بەیانی تۆش باش
...:بەرێزم پێویستە چاو بەم فایلانە بخشێنی و هەمویم رێک خستوە کۆمەڵێک پەیمان نامەی گرنگی تیایە و پێویستی بە واژۆی تۆیە وە هەواڵمان پێگەشت بەرێوبەری گەشت و گوزارەکە رازی بوە و بریارە لە مانگی داهاتو کە کەشو هەوا بەرەو گەرمی ئەچێت گەشتیارەکان رو لە سیئۆل دەکەن و بێگومان بۆ هۆتێلەکانی ئێمە
من:ئاییی ئەمزانی رازی ئەبن بەم بەیانیە دڵخۆشکردم تۆ فایلەکان لێرە دابنێ و من ئێستا چاویان پێ ئەخشێنم وە وە بەم بۆنەیەوە هەموو کارمەدەکان کۆبکەوە بۆ نانی نیوەرۆ و ئێوارە لەسەر من ئەبێت
...:زۆر سپاستەکەین خاتو کیم بێگومان هەمو بەهۆی زیرەکی تۆوە بو ئەمانە
من:هههـ شایەنی نیە و بێگومان ماندو بونی ئێوەش هاوبەشە تیایە
.
.
.
دەستم کرد بە چاو خشان بە فایلەکان بەراستی دڵمی خۆشکرد ئەم رازی بونە ئا بیرم چو بە تای بڵێم دلنیام ئێستا دڵخۆشەبێ پەیوەندیەکەم هەلگرت و پەنجەم نا بەناوی تای چاوەرێ بوم هەڵی گرێت جەرەس ئەرۆی بەلام هەلی نە گرت
دیسان بێدەنگی کردوە؟یان چی؟ دەی با بێزاری نەکەم ئێوارە ئەچمە لای دەستم یاوە کارکردن و کاتی نانی نیوەرۆ هات و چوم بۆ چێشت خانەکەی کارمەندەکان و لەگەل ئەوان دانیشتم هەر کە چومە ژورەوە دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان بۆم
من:هههـ زۆر سپاس تکایە دانیشن بەردەوام بن لە خواردن و چێژ ببین زۆر سپاستان ئەکەم ئەمەش هەمو بەهۆی ئێوە بو هەمو هەوڵ وماندو بونی ئێوە بو ئێستاش با نانی نیوەرۆ بخۆین
دەستمان کرد بە نا خواردن و پێکەنین و کاتێکی خۆشمان بەسەر برد هەموو زۆر دلخۆش بون بەلام بۆ شتێک لەمن بونی هەیە کە هەول ئەدا ئەم دلخۆشیەم لابەرێت؟! نەخێر تان مەهێڵە لێت تێک چێت هیچ شتێکی خراپ بونی نیە '
.
.
.
لای نزیکی ئێوارە بو کار کەم بو دەستم لێ هەڵگرت و هەستام بچمە لای تای ئەم هەواڵەی پێ بڵێم همـ لەوانەیە لە بەیانیەوە پێکەوە بچین بۆ کۆمپانیا چیتر ئەم دوریە نامێنێ ئاهـ زۆر باشترەبێ ئاوا هەلسام چاکەتەکەم برد و چومە دەرەوە و بۆ ناو ئۆتۆمبێلکەم کەشەکەی ساردی کردوە هەوریشی هێناوە بروام وایە باران ببارێت ئمـ حەزم بەم کەشەیە
.
.
.
رێگاکە قەرەباڵغ بو بۆیە تا گەشتم بو بە ئێوارە و دنیا تاریک داهات سەیری کاتم کرد ٦:٥٠خولەک بو پەیوەندیم دەرهێنا دوبارە پەیوەندی بە تای بکەم دوبارە جەرەس ئەروا بەلام وەڵام نیە
دەی هەر خۆی وا گەشتم ئۆتۆمبێلەکەم راگرت وچومە ژورەوە بینیم سکرتێرەکەی لێنیە خۆم ژورەکەیم ئەزانی بۆیە چومە ناو ئەسانسۆرەکەوە و بەرەوە سەرەوە بەرێ کەوتم چاوەرێی کرانەوەی دەرگاکە بوم بویەوە و چومە بەردەم ژورەکەی تای و دەسکی دەرگاکەم راکێشا بەلام ئەوەی بینیم منی تۆزێک تاساند'!
.
.
.
تای لێرە نیە ئەی کەوایە لەکوێیە؟؟ چی رودەدا نزیک بومەوە لە مێزی کارکردنەکەی و بینیم هیچ ئاسەوارێکی ئەوی لێنە ژورەکەم بەجێهێشت و گەرامەوە نهۆمی خوارەوە بینیم سکرتێرەکەی لێیە راستەوخۆ چومە لای ئەو
من:سڵاو
....:ئا خاتو کیم بەخێر بێیت
من:زۆر سپاس تایهیۆنگ لەکوێیە لە ژورەکەی نەبو ئایا چوە بۆ شوێنێک؟
...:بەرێز تاهیۆنگ؟ببورە بەلام ئەمرۆ نەهاتوە بۆ کار خاتون
سەدمە لێیام ئەی بەیانی نەیوت ئەچم بۆ کار'؟
من:چ..چۆن ئەی لەکوێیە
...:ببورە من نازانم بەڵام ئەمرۆ هیچ نەهاتوە بۆ ئێرە ئێمەش پێمان سەیر بو
زمانم تەتەڵەی ئەکرد هەستی خراپم هەبو
من:ب..باشە سپاس
چومە دەرەوە هەناسەیەک هەلمژم تای لەکوێی ؟بەدوای چیەوەی ؟ تکایە تان بیر لە شتی خراپ مەکەرەوە دەی هیچ نابێ لەناو ئەو بیرکردنەوانە بوم پەیوەندیم بۆ هات روخسارم گەشایەوە بە بینینی ئەوەی تای پەیوەندی ئەکا راستەوخۆ هەلم گرت
من:تای...تۆ لەکوێی خۆشەویستم بۆ پەیوەندی هەلناگری ئەزانی چەند نیگەران بوم
تای:....
من:ئەلو ..تای گوێت لێمە
...:خاتون تۆ هاوسەری کیم تایهیۆنگی؟
گوێم لە دەنگێکی نەناسراو بو '!
من:بەڵێ منم بەلام تۆکێی تای لەکوێیە
...:خاتون ئەتوانی بێیت بۆ لای روباری**#*
من:چی بۆ چیبوە چی بەسەر تاتام هاتوە تکایە بڵێن
....:ئارام بنەوە تکایە گەر بێن باشترە بێ
پەیوەندیەکم داخستەوە دەستم ئەلەرزی هەستی زۆر خراپم هەبو تان بەنەفرەت بیت بیری خراپ مەکە هیچ نابێ دەستم ئەلەرزی لەکاتی شۆفێری تکایە با هیچ نەبێت' رێگاکە قەرەبەڵغ بو زۆر تورە بوم
من:ئەو رێگایە بکەوە نەفرەتییی
لە سوکانی ئۆتۆمبێلەکەم ئەدا بۆ دامرکاندنەوەی ناخم دوا جار گەشتم دنیا تەواو تاریک ببو
ببو بە تاریکیەکی سەخت ئۆتۆمبێلەکەم راگرت و دەرگاکەم کردوە بەشێک لەمن ئەیوت مەچو بەشێکی گەورەش ئەیوت پێویستە برۆی دڵم تەپ تەپی ئەکرد نەمزانی رێگەکە بگرمە بەر خۆم ئارام بکەمەوە یا ئەم بیرکردنەوانە لە مێشکم دەر بکەم کە خەریکە ئەم خنکێنێ چاوم ئەگێرا چاوەکانم کز کردەوە چەند پیاوێکم لە دورەوە بینی نزیک بومەوە جلی فەرمیان لەبەر بو ئەوانە پۆلیسن'!ئەوان چیەکەن لێرە نزیکتر بومەوە کاتێک منیان بینی رویان تێکردم خێرام گەشتمە لایان هەر زوو دەستم کرد بە پرسیارەکانم
YOU ARE READING
☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎
Romanceساتە خۆشەکان لە ژیان لەوانەیە تەنیا ناوبرێک بێت کە ژیان پێت ئەبخشێ . . . هەموو ئەو شتانەی کە ژیانت خۆشەکان و مانا بە ژیانتە بەخشن لەوانەیە لە چرکە ساتێکدا ژیان لێت بسەنێت و لە ژیانێکی روناکەوە بۆ ناو تاریکیەکی چر و سەخت . . . لەوانەیە ئەوە ناو بنێی...