𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫-𝐓𝐞𝐧✨

245 66 53
                                    

ھەر یەک لە ئێمە چیرۆکێکی ژیانی ھەیە وە ھیچ چیرۆکێکیش بێ ناخۆشی نابێت تەنیا یەک جیاوازی ھەیە ئەویش ئەوەیە ی سەرەتایەکی خەمناک کۆتایەکی خۆش بێت یا بە پێچەوانەوە...










بەڵێ رۆژە قورسەکان دەستی پێکرد ئەبو بە ھەر جۆرێک با کۆمپانیامان لەم بارە رزگار کردبا من و تای مەجالی هیچ شتێک مان نەبو من لەو هۆتێل بۆ ئەو هۆتێل لەو رێستورانت بۆ ئەو رێستو راند تایش هەر سەرقاڵێ کاری کۆمپانیا بو کارەکانی ئەوەنە زۆر بو هەندێک جار بەسەر لاپتۆپەکەیەوە خەوتوە تەنانەت بە حاڵ یەکەبینین تەنیا کە یەینەوە ماڵەوە یەکسەر بۆبخەوتن و بەیابیان پێش دەرچون یەکەبینین تەواو تای حاڵی باش نیە ئەوەش وام لێدەکا زۆر نیگەران بم ھەموو کات زۆر تورەیە من پێش ئەو ئەگەمەوە ماڵەوە كاتێ یەتەوە یەکسەر ئەچێتە ژوری کارەکەی بۆ ئەوەی تورەیەکەی لەمن دەرنەکات لە ژورەکەی دەست ئەکا بە خواردنەوە تا خەوی لێ ئەکەوێ ئەوە من زۆر ئازار ئەدا '
.
.
.
کاتژمێر ۱۱:۲۲خولەکی نیوەرۆیە مۆبایلەکەم دەرهێنا تا پەیوەندیەک با تای بکەم بزانم چیەکا هیچ نەبێ گوێم لە دەنگی بێ
من:تای'سلاو خۆشەویستم چیەکەی
تای:ئا سڵاو خەریکی کارم تۆ چیەکەی
من:منیش تای...سەیرکە تکایە خۆو زۆر ماندو مەکە تۆ گرنتری لە کارەکە رێست بەخۆو بە وە نەشخۆیتەوە لەکاتی کار '
تای:نا گیانەکەم تۆ خەمی من نەبێ تۆش ئاگاداری خۆو بە باش ئێوارە گەر پێم کرا نان پێکەوە ئەخۆین
من:بەڵێ زۆر باش ئەبێ دەمێکە پێکەوە نەبوین
تای:بە راکردن یەم بۆ لاو ئۆقرەم نەماوە
من:ههههـ ئەبینم زۆر خراپ بیرمەکەی
تای:هههـ زۆر خۆزگەم بە ھەفتەیێ پێش ئێستا
من:کەی ئەو قسانەو تەرکەکەی بێ شەرم
تای:هههـ جا بە هاوسەری خۆمی ئەڵێم خۆ بە بێگانەی ناڵێم
من:حەد نەبێ بە بێگانەی بڵێی دەی خواو لەگەل کارم زۆرە
تای:هههـ ئاگاداری خۆو بە کاتژمێر ۷:٠٠ یەم بە شوێنتا
من:زۆرباشە دەی خواو لەگەڵ
پەیوەندیەکەم کۆتای پێهێنا هەستم بە حەسانەوە کرد دوای بیستنی دەنگی تای ئەو ھەمیشە وا ئەکا پێبکەنم بۆ ئەوەی من ھەست بە ھیچ شتێ نەکەم ئەوەی زیاتر وام لێکا خۆشم بوێت دڵە باشەکەیتی '
.
.
.
دەستم لە کار هەلگرت سەیری کاتم کرد ٦:٥٥ خولەکە هەڵسام چاکەتەکەم کردە بەرم و مۆبایلەکەم هەلگرت و چاویلکەکەم لەسەر مێزەکە جێهێشت و سویچی ئۆتۆمبێلەکەم برد بۆ ئەوەی بیەم بە یەكێک لە کارمەندەکان تا ئۆتۆمبێلەکەم ببەنەوە ماڵەوە چومە دەر لە ئۆفیسەکەو ئێوارە باشم لە سکرتێرەکەم کرد وچومە ناو ئەسانسۆرەکە و بەرێکەوتمە خوارەوە و بەهەمان شێوە ئێوارە باشم لە کارمەندەکانی ناو هۆڵەکەو بەردەرگا کرد و چاوەرێی تای بوم وا نزیکی پێنج دەقەیە چاورێم سەیری کاتم کرد ۷:٠٦ سەیرە هەرگیز دوا نەکەوتوە تۆزێکی تر چاوەرێ بوم نەمویست پەیوەندی بۆ بکەم کاتێ ئۆتۆمبێل لێ ئەخورێ دوبارە سەیری کاتم کرد ۷:۲٥ خولەک بو وا بۆ نیو کاتژمێر ئەچێ دوا کەوتوە هەرگیز تای دواناکەوێ '! چیتر نەمتوانی بەرگە بگرم و بریارم یا پەیوەندی پێوە بکەم بەڵام راستەو خۆ ئەو کردی
من:تای لەکوێی بوم بە دار
تای:.....
من:ئەلو تایی لەگەڵمای
تای:تانی
دەنگی باش نەبو وەک ئەوە نەبو کە نیوەرۆ بۆم کرد
من:تای..تۆباشی چیبوە
تای:باشم من ئێ ئەوە ببورە کارم زۆر ماوە لە کۆمپانیا تۆ برۆرەوە بۆ ماڵەوە خواردن داواکە و چاوەریی من مەکە
(چاوەرێی نەکەم'!!!تای هەمیشە گەر درەنگیش کەوتبا نەیەوت چاوەرێم مەکە!)
من:یەم بۆلاو پێکەوە کارەکان ئەنجام ئەیەین
تای:ناا..نا تانی پێویست ناکا بەرێژەی پێویست ماندوی برۆرەوە ماڵەوە تۆ
من:تای دەنگ لە باش ناچێ تکایە چیبوە
تای:تاقانەکەی تای برواکە هیچ نەبوە دەی کارم زۆرە ئاگاو لەخۆو بێ برۆرەوە ماڵەوە پشو بە
من:باش خواو لەگەل ئاگاداری خۆوبە
.
.
.
بە دودڵیەکی زۆرەوە چومە ناا ئۆتۆمبێلەکەم بەرێ کەوتم بۆ ماڵەوە و تەواوی رێگاکە بیرم لای تای بو ئاخۆ چی بوبێ دەنگی ئاوا بە خراپی ئەهات '!گەشتمەوە ماڵەوە چوم ئاوێک بکەم بەخۆما و ماندوێتی رۆژەکەم لێبێتەوە و هاتمە دەرە جلی خەوم لەبەر کرد و داوای خواردنم کرد بۆ دوو کەس لەوانەیە تای کە هاتەوە برسی بێت
دانیشتم بیرم لە تای ئەکردەوە دواتر زەنگی دەرگا هات و خواردنەکانم وەرگرت و حسابەکەم یاو بەشی تایم هەلگرت و هی خۆم هێنا و دانیشتم بیخۆم تەواو بوم رێک بۆسەر جێگا و لە ماندوێتیا چاوەکانم داخران
.
.
.

☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎Where stories live. Discover now