𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫-𝐟𝗼𝐮𝐫✨

285 81 34
                                    

𝐼𝑡'𝑠 𝑛𝑜𝑡 𝑡𝑟𝑢𝑒
𝑇𝑒𝑙𝑙 𝑚𝑒 𝑖'𝑣𝑒 𝑏𝑒𝑛𝑛 𝑙𝑖𝑒𝑑 𝑡𝑜
𝐶𝑟𝑦𝑖𝑛𝑔 𝑖𝑠𝑛'𝑡 𝑙𝑖𝑘𝑒 𝑦𝑜𝑢
𝑊ℎ𝑎𝑡 𝑡ℎ𝑒 ℎ𝑒𝑙𝑙 𝑑𝑖𝑑 𝑖 𝑑𝑜?
𝑁𝑒𝑣𝑒𝑟 𝑏𝑒𝑒𝑛 𝑡ℎ𝑒 𝑡𝑦𝑝𝑒 𝑦𝑜𝑢
𝐿𝑒𝑡 𝑠𝑜𝑚𝑒𝑜𝑛𝑒 𝑠𝑒𝑒 𝑟𝑖𝑔ℎ𝑡 𝑡ℎ𝑟𝑜𝑢𝑔ℎ
____________________________________________
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

دابەزیم لە ئۆتۆمبێلەکە بەرامبەر ئەو دو دەرگا ئاسنیە گەورەیە وەستام ئەو شوێنەی ماڵی ملیۆنان خەلکی تیایە و بیگومان ماڵی داهاتوی ئێمەشە هەنگاوەکانم نا بەرەو ژورە خۆزگە خۆزگە منیش لەگەل ئەوبام هەوا ساردەکەی زستان بەر تاڵە قژە لاوازەکانم کەوتن رێگریم نەکرد لە بەر کەوتنیان بەو شیوەیە ئاسودەم دەکات دڵم پر بو بە بینی ئەو هەموە گۆرە یانی تاتاکەی منیش ئێستا لەویایە یانی بو بە یادگاری من..ناتوانم بروا بەو راستیە بکەم!
.
.
.
گەیشتمە سەر گۆرەکەی بینیم خۆڵی گۆرەکەی هێشتا تەرە بەهۆی بارانی دوێنی دیمەنێکی دڵ رفێنی هەیە  تەنانەت گۆرەکەشت جوانە'! ئەژنۆکانم خیانەتیان لێکردم  چیتر نەیان توانی من هەڵگرن چۆکم دا بەرامبەر گۆرەکەی نزیک بومەوە دڵم ژان دەکات ئازاری هەیە ئەمەوێ لێرە دەری بێنم چیتر کار نەکا ئەمەوێ منیش لە تەنیش تاتاکەم بنێژن فرمێسکە دوانەهاتوەکانم دوبارە هاتنە خوارەوە رێگەی خۆیان گرت دەستم کرد بە لاوانەوە
.
تاتاکەم رۆحەکەم چرای ناو ژیانم هۆکاری بونم ئێستا.....کە نەماوی ئێستا کە لەلام نیت من چی بکەم ها'؟کێم هەیە'؟پەنا بۆ کێ بەرم بەتەنیا چی بکەم چیم پێ دەکرێ!'تای دوێنێ  هاتیتە خەونم خۆزگەم ئەخواست خەون نەبوایە تۆم بینی زۆر جوان بویت وەکو هەمیشە بەلام وتت نایەمەوە هەر خۆی ژیانم ئێستا وەک کابوسێک وایە تکات لێ دەکەم بگەرێوە لەم خەوە ناخۆشە لەم کابوسە هەلم ستێنە دەست بە قژم دابێنە من بکەوە ناو قۆڵە فراوان و گەرمەکەت دوبارە بڵێ هەموو شتێک باش دەبێت بڵێ من تۆم هەیە'بیرتە هەموو کات ئەت وت هەرگیز بە جێت ناهێڵم هەرگیز ناهێڵم ئەو فرمێسکە بە نرخانەت بکەوێتە خوارەوە ئێستا ببینە وێرانم روخاوم بێ چارەم بێ کەسم ببینە چیت لە ژیانم کرد ببینە چەند بێ حاڵم بە بێ بونت'!
.
.
.فرمێسکەکانم سری'
بمبورە بمبورە تکایە بۆ ئەو قسانەم ئەزانم خۆ پەرستم ئەزانم ئەبێ ئازارێکی زۆر گەورەت هەبوبێ من زۆر خۆ پەرستم هەمیشە بیر لە خۆم ئەکەمەوە گەر هاوسەرێکی باش بام نەم ئەهێشت وات لێبێت '!تکایە بمبورە
دەنگی گریانەکەم بەرز بۆوە بەجۆرێک ئەگەر لە دەرەوەی گۆرستانەکە بای گوێت لێی ئەبو چیبکەم'!من خۆشەویستەکەم لە دەست دا هۆکاری بونم لەدەست دا تکایە لێم تێبگەن هیچ کەسم نەما هیچ'!چۆن وانەکەم زۆر کەمیشە ئەوەی ئەیکەم سەرم بە خۆڵی گۆرەکەی کرد و بۆنی خۆڵەکەم ئەکرد هەزاران جار ئاواتم خواستوە لە شوێنی ئەو بام'باران دەستی کرد بە رژان دیارە ئاسمانیش زۆر داخ لە دڵە وەک من نەیتوانی فرمێسکەکانی رابگرێت خەو منی بردەوە'!
.
.
.
چاوەکانم کردەوە دوبارە یەکەم سەرنجم بۆ بنمیچی ژورەکەم بو ئەوە....ئەوە ژورەکەی منو تاتامە بۆساتێک وەستام بیرم کەوتەوە من دواجار لە گۆرستان بوم لەسەر گۆری تاتاکەم بوم ئەی ...چۆن هاتمەوە ماڵەوە کێ منی هێنا مالەوە چۆن ماڵەکەمی پێزانی هەلسام سەیرێکی خۆم کرد جلەکانیشم گۆردراوە قژم وشکم کراوەتەوە
'نەخێر نەخێر مێشکم لەدەست ئەدەم چۆن کەی کێ کێیە ئەو کارانە ئەکات کێ!؟ بە خێرای هەلسام لەسەر جێگاکەم خێرا رامکردە خوارەوە بەو هیوایەی کەسێکی لێبێ بەلام هیچ کەسێک نەبو چاوم بە ماڵەکە گێرا بەلام شتێک کەوتە بەر چاوم بوەستە ئەوە نانی بەیانیە،؟تێبینیەکم بەدی کرد دوبارە'!؟هەمان دەست وخەت
.
.
.

تب:جارێکیتر لەژێر باران مەمێنەوە دواتر نەخۆش ئەکەوی دواتر تای خەمت بۆ ئەخوات نانی بەیانیت بخۆ لەگەڵ دەرمانەکان لەکاتی خۆی بەهێزبە شتانێی زۆر چاوەرێت ئەکەن پارک تانی'
.
.
پارک'؟؟؟پارکی چی ئەوە ناسناوە کۆنەکەم بو
من ئێستە کیمم!؟بۆچی دەڵێ پارک !؟کێیە ناوناسناوی من دەزانێت کێە تاتام دەناسێ !'؟؟چی چاوەرێم ئەکات!؟خودایە خەریکە بەتەواوی مێشکم لەدەست ئەدەم کێیە ئەوە کێ''!!؟؟؟
.
.
.
وا کاتژمێر ٦:٥٤خولەکی ئێوارەیە نانی بەیانیم خوارد و دەرمانەکانیشم وەکو ئەو نادیارە گوتی هەست بە نا ئاسودەی دەکەم وەک ئەوەی من بە قسەی ئەو ئەجوڵێمەوە چومە بەلەکۆنی مالەکەم بۆ ئەوەی هیچ نەبێ هەوایەک هەڵمژم خەریکە ئەو مالە بێ تاتاکەم دەمخنکێنێ سەرم هەلبری بۆ  ئاسمان و سەیری پەلە هەورەکانم ئەکرد هەستم کرد تەنیاترین مرۆڤی سەر زەمینم ئاخۆ تاتم بەو شێوەیە کاریگەری لەسەر ژیان و مێشک و بیرکردنەوەو دڵ و جەستەم و گشتی هەبوە
.
.
.
لەسەر جێگاکەمان درێژ بوم بلوزە خۆشەویستەکەی تاتاکەم لەبەرە تاتام سەیرکە بلوزە خۆشەویستەکەتم لەبەر کردوە دەی وەرەو لێمی بسەنەوە بڵێ ئەوە خۆشەویسترن بلوزی منە ناتوانی لەبەری بکەیت دوبارە لێم تورە بە وەرە هاوارم بەسەرا بکە کە هەرگیز وات نەکردوە چیت پێ خۆشە ئەوە بکە تەنیا پێم بڵێ بۆ وات کرد بۆ ئێمە ....خۆشترین ژیانمان هەبو
.
.
.
بیرتە هەمو جارێک ئەتوت تانیم با مناڵێکمان هەبێت بیرتە ئەتوت حەزەکەم مناڵی زۆرمان هەبێت و لەم ماڵە هاتو چۆ بکەن و ماڵەکە پر بێ لەدەنگی پێکەنینی مناڵەکانمان خۆشترین ژیان ژیاباین بەلام من رەتم ئەکردەوە کە هێشتا زوە تۆ تەنیا بگەرێوە بەڵێن بێت بەڵێنت ئەدەمێ چۆنت بوێت ئاوا ئەکەین هەرگیز هەرگیز دڵت ناشکێنم هەرگیز خەمبارت ناکەم هەرگیز شەرت لەگەل ناکەم لەسەر هیچ شتێک تەنیا ....
.
.
قسەکەم بۆ تەواو نەکرا بەهۆی هێرشی فرمێسکەکانم دەستم بە روخسارمەوە گرت تا لە توانام هەبو گریام کوڵی دڵم دەرهێنا و دواتر بە ئازارێکی زۆری دڵ و سەرمەوە خەوم لێکەوت چومە ناو جیهانە درۆکەی خەونەکانم'
.
.
.
خەون'نوستن'خەیاڵ کردن ئەو شتانەن کە ئەتوانن بۆ ساتێکیش بێت مرۆڤەکان دلخۆش بکات ئەوان وەکە ژیان بێ بەزەی نین هەرشتێک ئارەزو بکەی بۆت ئەکەن ئەتبەن بۆ ئەو شوێنەی دڵت ئارەزویتی لە کاتێکدا ژیان بە پێچەوانە لەگەلت ئەجوڵێتەوە بەلام راستیەک هەیە پێویستە لەبەر چاو بگیرێت 'لەوانەیە تا ساتێک دلخۆش بی بە خەیاڵ کردن یا خەون بینین بەڵام تەنیا دوای چەند خولەکێکی کەم ئەتهێنێتەوە ناو واقیعیەتی ژیان چەند ساتێک دڵتی خۆشکرد بەلام ماوەیەکی زۆر ئازارت ئەدا ههههـ با بڵێین تەنیا ناوبرێکە و بەس'!
,
.
.
~~هایی ئەوەش پارتی چوار بە هیوای خوێندەوەیەکی خۆش بە میوزیکەوە گوێی لێ بگرن جەوەکە خۆشترەکا😂🌝ئینجا رای خۆتان بڵێن و ڤۆت لەبیر مەکەن
مواححح🌝💜✨ـ

☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎Where stories live. Discover now