𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿-𝘀𝗶𝘅✨

283 66 37
                                    

ژیان وەکو مامۆستایەکی باش وایە گەر لە وانەیەک تێنەگەشتی بۆت دوبارە دەکاتەوە'~'
.
.
.
.
.

.
.
.
دەستم لەسەر کۆمێدیەکەی تەنیشتم ئەجوڵاند بەبێ ئەوەی چاوەکانم بکەمەوە بەدوای ئەو دەنگە بێزارکەرە دا ئەگەرام بۆ ئەوەی بێدەنگی بکەم چەنێک دەستم جوڵان بەڵام نەم دۆزیەوە زۆر پەست بوم لە دەنگەکەی هەڵسام و هاوارم کرد
من:یااااا نەفرەتییی بێدەنگگ بەەە
لە دوای خۆمەوە گوێم لە دەنگی پێکەنینێک بو بەڵێ ئەناسمەوە پێکەنینی تاتامە بەڵام بۆ پێکەنێ ئاورم دایەوە  بینیم کاژمێری ئاگادار کردنەوەکەی بەدەست گرتوە بۆ ئەوەی بێزارم بکات
من:ئەوە چیەکا لای تۆ
تای زۆر بە بەهێزی پێکەنی نازانم هۆکارەکەی چیە تۆ بڵێی سەرو شکلم نەبێ
تای (لە کاتێکا بەهێزی پێکەنێ):سەیری خۆت بکە ئەڵێی خێوی
سەیرێکی خۆم کرد لە ئاوێنە گەورەکەی ژورەکە بینیم قژم شێواوە هههـ خۆم لە خۆم ترسام
بەڵام بوەستە بەرێز تای ئەمەت بەسەرەوە ناچێ
من:کەواتە بڵێ تۆی بەم بەیانیە ئەم زەنگە بێزار کەرەت داناوە وە پێشم پێکەنی
تای:ن..نا من مەبەستم
من:سەیرکە هەم تاوانبارەو هەم پێکەنێ
سەرینەکەم هەڵگرت و ئەمکێشا بە تای ئەویش بێگومان ئاوا ناوەستێ ئەوە لای خۆی هێناو پیای کێشام هەردوکمان بەدەنگی بەرز پێکەنین ئەم ماڵە ببو بە شێتخانە سوێند ئەخۆم گەر دراوسێکان لێمان نزیک بونایە راویان ئەناین
.
.
.
بە ماندو بونەوە پاڵ کەوتین
تای:ئاهـهـههـ ماندو بوم
من:هههـ وەرزشێکی باشە
لە پرا تای هاتە سەرم خۆم ماندو بوم هەناسەم قورس بو دوای تایش دو ئەوەنەی لێهات
من:ت...تای لاچۆ هەناسەم بۆ نادرێ
تای( بە شەیتانیەوە):من پێتی بدەم
من:نەخێر بەرێزم لێرە ئۆکسجینی فری هەیە گەر تۆ لاچی
تای:دە ئاخر من ئەمەوێ پێتی بدەم غیرە لە دەوروبەر ئەکەم منیش ئەتوانم ئۆکسجینت بەمێ
من بەو کیوتیەی تای پێکەنیم (وەرە نەیخۆی😂)
من:باشە پێمی بە
تای راستەوخۆ ماچی کردم لە ماچێکی سوک گۆرا بۆ ماچێکی توند و قوڵ هەستم بە ئارامی ئەکرد بەلام پێویست بو بیپچرێنین چونکە کارمان هەیە
تۆزێک پاڵم بە تای نا
من:تای دەی ئەچین بۆ کار درەنەکەوین
تای(بە بێزاریەوە):دە کەی کاتی کارە ئێسا
من:عااا لاچۆ لاسار
هەلساین پێکەوە خۆمان گۆری جلەکانمان دوبارە وەک یەک بو چوینە خوارەوە دواتر بۆ ئۆتۆمبێلەکە و راستەوخۆ بۆ نانی بەیانی
.
.
.
لە جوانترین شوێنی سیئۆل دەستمان بە نانخواردن کرد نەمزانی سەیری دیمەنی ئەو دەریا ناوازەیە بکەم کە لەبەر شینی چاوتی تێر بینین ئەکرد یان سەیری جوانی و شیکی تاتام کردبا کە چەند لەناو ئەو قەمیسە سپیە پیاوانە دەرەکەوێت
تای:برواکە نانی بەیانیەکە خۆشترە لە سەیرکردنی من
من:ها چی کوا سەیری تۆم کردوە
تای:هههـ بەڵێ بەڵێ خەریکە کاڵە بمەوە لەژێر نیگاکانت
من:ههههـ ئاییی چیبکەمم تۆش ئەتوانی بەو بەیانیە ئەوەنە خۆو قۆز نەکەی
تای:هههـ کی من قۆزم،؟
من:هەتیو من هاوسەرتم وا سەرلەنوێ عاشق ئەبمەوە
تای یایە قاقای پێکەنین
من:بەو قەمیسە سپیە زۆر جوان دەرەکەوی
تای:بەڵام بێ قەمیسەکە جوانترە
چاوم لێی کز کردەوە
من:ئەزانی شەرمەکەم ئینجا ئەم قسانە ئەکەی
تای:ئێ بۆ شەرم لە هاوسەرە قۆزەکەو ئەکەی
من:ئەک ماشەڵا نەبی بە چاوەوە
تای:ئێ تازە خۆو واو وت 'واز لەوە بێنە هەست بە شتێ نەکردوە
من:ئمـ وەک چی
تای:ئەڵێی خوشک و براین
خواردنەکە لە قورگم گیر بو دەستم کرد بە کۆکین تای ئاوی پێیام
تای:ههههـ ئێستا باشی
من:باشنیم هیچ باشنیم بەدەست ئەو لاساریەی تۆ
دوای گفتو گۆو پێکەنینێ زۆر هەلساین لەسەر نانەکەو بەرێ کەوتین بۆ کار و هەر کەسەو بۆ ژوری خۆی دەستمان بە کار کرد ئهـ ئیش و کارێکی زۆرمان لەسەر کۆبۆتەوە
.
.
.
بەهۆی زۆری کارەکانەوە نەمانتوانی نانی نیوارۆش بخۆین هەر یەکێکمان لە ژورەوە سەندیچێکمان خوارد و گەراینەوە سەر کارەکەمان و تا بو بە ۷:۱٥و تاتام لە دەرگاکە هاتە ژورەوە
تای:هاوسەرەکەم چیەکا
من:هاوسەرەکەو شەهید بو بەهۆی ئەم هەموە کارەوە
تای:هههـ بەڵێ خاتو تانی کاروبار ئاوایە دە هەلسە ئەچین نانی ئێوارە ئەخۆین
من:دەقەیە بوەستە 'لێرە دانیشە با ئەمانە کۆپی بکەم تەواو ئەبێ
.
.
.
من چوبومە ناو کارەکەوە برۆکانم گرژ کردبو بە وردیەوە هەمو کارەکانم ئەکرد بەلام بێگومان ئاگاداری سەرنجەکانی تای بوم کە چۆن سەیرمە کا و ونبوە لەناوما
من:خێلەبی ئەوەنە سەیرمەکە
تای:گەر لە سەریکردنی تۆ خێل بم قبوڵمە
من:هههـ کاکی رۆمانسی دەی هەلسە تەواو بوم
من و تای هەلساین و چاکەتەکەم برد تای دەستی بۆ درێژ کردم و دەستم کردە دەسیەوە و پێکەوە رۆشتینە دەرەوەی هۆتێلەکە و بۆ نانی ئێوارە بەرێ کەوتین و دوبارە یەکێک لە ناوازەترین رێستورانتی سیئۆل لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و دەسمان کردە دەستی یەکەوە چوینە ژورەوە
.
.
.
چاوەرێی خواردنەکە بوین تای دەستی کرد بە قسە
تای:ئەمرۆ ماندو بوی؟
من:بەڵێ بەلام چێژم لێبینی
تای:سەیرکە تانی گەر ماندو ئەکا وازبێنە کێشەم نیە من
من:نەخێر گەر کارەکەم بەتەنیا باو تۆم لەگەل نەبا لە یەکەم رۆژەوە هەمو فایلەکانم بە روخساری بەرێبەرەکەم دا ئە داو واز ئەهێنا
تای:هههههـ باشە باشە منیش ئەوەم ئەوێ هەم ویستم شتێکی ترت پێ بڵێم
من:ئادەی
تای:ماندو بونی راستەقینە بەیانی دەستپێکات
من:رونتر بە
تای:رونتر بم' لە بەیانیەوە ئەبێ ئامادەکاری بکەین و دیزاینی هەمو هۆتێلەکان بگۆرین لە ژورەکان و مەلەوانگە و چێشت خانەو کافتریاو هۆڵی یایکردن و مەلەوانگەی دەرەوە و باخچە
ئەبێ دیزاینەکان نوێیکەینەوە چونکە گەورەترین کۆمپانیای کۆریای باشور دێت کۆمپانیای گەشت و گوزار کە چەندین لقی گەورەی لە کۆریای باکور و لەندەن وچەندین وڵاتی جیهان هەیە یەتو سەر لەهۆتیلەکانی سیئۆل ئەدا  و ئەگەر بێت و ئەوانەی ئێمەی بەدڵ بێ ئەوا رێکەوتن لەگەمانا ئەکات وا ئەکا گەشتیارەکان بێن بۆ هۆتێلەکانی ئێمە
دەمم داچڵەقی ئەبین بە شەهیدی کارو بار
تاه:تەواو نەبوم بوەستە
من:هێشتاا'!!؟
تای:هههـ بەڵی باوکم پەیوەندی پێوە کردم
من:ئێی؟
تای:خۆی بەزمەکە لێرە دەست پێکا باوکم لەگەل یەکێک لە کۆمپانیاکانی سیئۆل کۆمپانیای خێزانی مین بوە بە هاوبەش و سەیا پەنجای کۆمپانیاکەی کریوەو ئەبێ سەر لە بەیانیەوە لەویا دەست بە کار بم
من:بوەستە گاڵتەم لەگەل ئەکەی ئەم هەموە کارە ئەبین بە فلیم
تای:منیس هەمان شتم بە باوکم وت بەلام وتی قازانجی زۆرەو نازانم چیو منیش برانمەوە رازی بوم چی بکە چارەم نەبو
من:نا من کێشەم لەوەیا نیە خۆی پێشتر کارەکەن بەس ئەمەنە بو تۆ زۆر ماندو ئەبوی بەلام ئێستا بوە بە دە هێدە
تای:ئیتر کارو بارئەوە نازانێ ئا ئینجا بەرێز مین هاورێیەکی نزیکی باوکمە و لە منالیەوە هاورێن وبۆیە بون بە هاوبەش وە بەرێز مین هیچ مناڵێکی نیەو تەمەنێکە لەم کارەیایە و ماندو بوەو وە منیش باش ئەناسێ بۆیە پێی باشبوە ئەو کارەبکا و واتە ئەو نایەتە کۆپانیا تەنیا خۆم بەرێوەی ئەبەم بیرم کەوتەوە وتیشی بوکەکەشم بێنە بیناسم
من:ههههـ بەراست 'ئێ ئەوە مەبەستت خۆمان بو
تای:سەیرکە نامەوێ ماندو بکەم چونکە بەراستی کاری کۆمپانیا هیلاک ئەکا زۆر
من:تاتام ئەوە کەی قسەیە ماندو بون و حەسانەوەمان پێکەوە ئەبێ
تای:من هاوسەرێکی وەک تۆ هەیە ماندو بون چیە
من:تۆ واز لەوە بێنەو با کارەکان رێک خەین
.
.
،
گارسۆنەکە هات و خواردنە کانی دانا'
تای:دەی بەردەوامبە
من:باشە سەیرکە ئێستا خۆت ئەزانی من بەشی دیزاینم تەواو کردوە بۆیە تەواو کردنی کاری هۆتێلەکان ئەوە بۆمن تۆش لەو ماوەیەیا کارو باری کۆمپانیا نوێکە بگرە دەست و خۆو لەگەڵ وەزعەکە رابێنە تا من کارەکان تەواو ئەکەم ئینجا یەمە کۆمپانیا لەویا دەست بەکار ئەبم
.
.
.
تای هیچ قسەی نەکرد تەنیا زەردەخەنەی ئەکرد
من:تای چی بوە ؟ شتێکم هەلە وت
تای:هەنێک جار بیرەکەمەوە من تۆم نەبا من چیم کردبا چۆن لەم هەمو سەختیە بەرگە گرتبا
من:ئەی من تۆم نەبا چیم کردبا !؟دڵم بەکێ خۆش با؟
تای:تانی(بە تۆنێکی نزم)
من:گیانی تۆنی
تای:قەت مەرۆ'!
من:تای ئێستا ئەو قسانە چیە
تای:من بەراستمە قەت مەرۆ باش'!(ئەو قسەی ئەخیری خەریبو بگری دڵم ئازاری هەیە بەرگەی گریانی ناگرم ویستم جەوەکە خۆش کەم)
من:نەخێر ئەرۆم
تای:چ..چی!
من:ئەرۆم...ئەررۆم بۆ ناو باوەشی هاوسەرەکەم
تای یایە قاقای پێکەنین و دەستەکانی بۆم بڵاو کردوە و هەلسا پێوە توند توند منی بە خۆیەوە بەستا
تای:زۆرمم خۆشەوێییی زۆۆۆۆررررر
من:منن زیاتررررر لە تۆ
تای:هههـ دەی گەر تێر بویت با برۆین
من:راستەکەی زۆر ماندوم خەوم یێ
تای چاوی کز کردەوە لێم:کێ وتی ئەمشەو ئەخەوی خانم
من:چی'!بەخوا ئەخەوم ئەوەنە ماندوم
تای:ههههـ نانا ناخەوی شتی خۆشتر هەیە لە خەوتن
کێشام بە قۆڵیا و بە پێکەنین و بۆڵە بۆلەوە چوینە دەرەوە و گەراینەوە ماڵەوە خۆمان شت بەڵێ تای هەر وەکو وتی تەواوی ئەمشەو نەیهێشت بخەوم بە ماندویەتیەوە خەوتین '!خەوێکی ئاسودە باوەشێکی ئارام هەست کردن بە پارێز گاری هەمو ئەو شتانەن کە لای تاتام هەستی پێکەم خودایە مەرگی من پێش مەرگی ئەو بخە بەرگە ناگرم ئاورم دایەوە بۆی و بە توندی سەرم لەسەر سینگە فراوانەکەی نقوم کرد'!
.
.
.
بەیانیەکی خۆش چاوەکانم کردەوە یەکەم شت گۆشەی چاومی گرت جوانترین بونەوەری ئەم زەویە تاتام بو سەیری کاتم کرد ٦:٤٥خولەک بو بەبێ گرینگیدانەوە گەرامەوە بۆ سەیرکردنی تای
بەلام تەنیا دوای خولەکێک هاوارم لێ بەرز بویەوە کاتێ زانیم کاتژمێر چەنە تای لە خەوا راچلەکی
تای:چ..چیبوە کێ مرد!؟کێ سوتا؟ دزە ؟بومەلەرزەیە
کاتێ حاڵی تایم بەو شێوەیە بینی دامە قاقای پێکەنین نەمتوانی خۆم بگرم
تای بە تێنگەشتنەوە سەیری کردم و سەری بۆ سەقفەکە بەرز کردەوە
تای:خوایەگیان ئەبو شێت بونی هاوسەرەکەم ببینم؟
بەهێزتر پێکەنیم نەمەتوانی خۆم بگرم زۆر کۆمیدی بو تای بە هەردو دەستی روخسارمی گرت
تای:تانیم بوەستە بزانم پلەی گەرمیت بەرز نیە
تای:ئاسایە ئەی بۆوا ئەکەی
من:ههههـ یااا تای گەمژە مەبە ٦:٤٥خولەکە دوا کەوتین
تای چاوەکانی فراوان بو
تای:راکە ...راکە هەلسە ئەمرۆ کۆبونەوەم لەگەل بەرێز مین هەیە
خێرا رامان کردە حەمامەکەو خۆمان شت و بە پەلە جلمان ئەپۆشی
من:هەمو خەتای تۆیە
تای:قوربەسەرم من بۆ
من:دوێنێ وتم تای بەیانی کارمان هەیە کوری چاک بە پیاوی باشبە لێگەرێ بخەوم بەس چی قسە بۆ دیوارەکەم من
تای:هههههـ بۆ خۆشنەبو
من:تش بێ شەرم
تای:دەی دەی راکە کاتمان نیە
لەبەر دەرگا وەستاین
من:تای ئەبێ بە ئۆتۆمبێلی جیا برۆین دەی من ئەوەی خۆم ئەبەم
تای:باشە ..باشە دەی خوات لەگەل ئاگاداری خۆتبە
من:بایییی
ویستم دەرگای ئۆتۆمبێلەکە بکەمەوە تای بە راکردن هات و ماچێکی خێرای کردمو بە راکردن رۆشتەوە زۆر پێکەنیم بە شێوەی تا گەشتمە هۆتێلەکە بەس پێکەنیم
.
.
.
گەشتمەوە هۆتێلەکە و دابەزیم و بەرێ کەوتمە ژوری تای هەمو کارمەندەکان سەیریان ئەکردم کە بۆچی من هاتوم و تای نەهاتوە و بە سکرتێرەکەم وت کۆ بونەوەیەک رێک بخات و هەمو کارمەندەکان بانگێشت بکات گەشتمە هۆڵی کۆبونەوەکە واهـ ژمارەیەکەی زۆر کارمەندی لێبو
من:سەرەتا بەخێر بێن من کیم تانی هاوسەری تای وابزانم هەموشتان ئەم ناسن ویستم پێتان راگەینم کە من لەمەودوا ئێرە بەرێوە ئەبەم و تای سەرقاڵی چەند کارێکی ترە و لەم ماوەیە بەرێوبەری کۆمپانیای گەشت و گوزاری کۆریا سەردانی هۆتێلەکانی کۆریا ئەکاو ئەوەی بە دڵی بێت گەشتیارەکانی بۆ ئەو هۆتێلە ئەهێنێ منیش ویستم پێتان راگەینم ئەو ماوەی لەبەر دەسمانە دەسەیکەین بە نۆژەن کردنەوەی هەمو بەشەکانی هۆتێلەکە و ئەرکی ئێوەش ئەوەیە هەر کەسێک لە بەشە تایبەتەکەی خۆی کە بەر پرسیارە کارەکانی بە باشترین شێوە ئەنجام بات ..هیوای کارێکی باش بۆ هەموان
.
.
دوای وتارە بەنرخەکەم هەمو سەریان بە مانای پیشان دانی رێز دانەواند و وتیان هەمو هەوڵی خۆمان ئەخەینە کار و رۆشتنە سەر کارەکانیان منیش لە رێگا بوم بۆ ژورەکەم بیرم کەوتەوە پەیوەندی بە تاتام بکەم بزانم چی کردەوە
تای:ئا خۆشەویستم چۆنی
من:ئێ سڵاو باشم چیو کرد
تای:بە کۆبونەوەکە راگەشتم و منیان وەکو بەرێوبەری تازە راگەیاند
من:شانازیوو پێوە ئەکەمم
تای:هههـ ئەی تۆ چیو کرد
من:منیش کۆبونەوەیەکم بە کارمەدەکان کرد و بارودۆخەکەم تێ گەیاند و هەروەها پێشم وتن ئەم ماوەیە هاوسەرە تاقانەکەی بەرێز تای ئەبێ بە بەرێوبەر
تای:ههههـ بەساقەی هاوسەرە تاقانەکەم بم
مم:ئا تای وا ئەچمەوە سەر کار ئیش نەبو
تای:نا ئاگاداری خۆو بە نانی ئێوارە پێکەوە ئەخۆین
من:زۆرباشە تۆش ئاگاداری خۆو بە خۆشمەوێی
کۆتایم بە پەیوەندیەکەم هێناو دەستم کرد بە کارد کردن و دیزاینی ژورەکانم رێکەخست و لە کۆتایا رێکم خست کاغەزی دیواری ژورەکانم لە مارۆنیەوە گۆری بۆسپی کرێمی و ئەساسی ناو ژورەکانیش بۆ رەنگێکی تۆخم بۆ هەلبژار بەو پێیەی رەنگی دیوارەکان کاڵ بون ئەبو رەنگی ئەساسەکان تۆخ بوایە بۆ ئەوەی بێ رەنگ دەر نەکەوتبا و سیسیتەمی گۆرانی و چەند جۆرێکی تایبەتی روناکی و چرام بۆ مەلەوانگەی ژورەوە زیاد کرد و سەبارەت بە هی دەرەوەش بەشی منالانم زیاتر داناو چەندین یاری ئاوی وبۆ مناڵان و سیستەمی ئاوەکەش پلەی گەرمیەکەی لە هەردو وەرز ئەبی مامناوەند بێ و زۆریش پاک بێ و رێژەیەکی دیاریکراوی کلۆر تێ بکرێت تا بۆن کلۆراتی لێنەیەت چەندین جۆری جیاوازی گوڵم بۆ باخچەکە دابین کرد چەندین خواردنی دەریایم بۆ چێشت خانەکە دابین کردو دلنیای دوبارەم دا لەسەر پاکو خاوێنی خواردنەکان و چەشت خانەکەش بەڵێ ئەوانەم هەمو لەسەر لاپتۆپەکەم دارشت بەبێ کەم و کوری و داوام لە سکرتێرەکەم کرد تا کۆپیان بکات بۆ ئەوەی بەیانی دەست پێکەین نقوم ببوم لە کارەکانم و
پرکردنەوەی کەموکوریە بچوکەکانی هۆتێلەکە سەیری کاتم کرد کاتی ناخواردنی نیوەرۆ دەمێکە لای یاوە ئەمویست لەگەل کارمەندەکان هەمو پێکەوە نان بخۆین بەلام وادیارە فریانەکەوتوم حەز ناکەم بەتەنیا نان بخۆم شتێکی بەسیتم داوا کرد لە ژورەکەم خواردم و گەرامەوە سەر کارەکانم و خەریکی دیزاینی هۆتێلەکانی تر بوم وابزانم وا بۆ چەند کاژمێرێک دەروات تەنانەت چاویشم لەسەر لاپتۆپەکەم لا نەداوە رێستێکم وەرگرت و سەیری کاتم کرد ۷:٤۳خولاک واهـ شۆک لێیام شۆکی دوەم لێیام کاتێ بینیم تای پەیوەندی کردوەو هەلم نەگرتوە باشە چۆنە بێ من هەر لێرە بوم ئاهـ تانی بێ مێشک بێدەنگم کردبو بەخێرای پەیوەندیم بە تایەوە کردەوە
تای:ئا تانیی بۆ هەڵ نەگرت نیگەران بوم
من:ئا ببورە خۆشەوستم بێدەنگم کردبو هەر ئاگاشم لێی نەبو
تای:ها ئێ کێشە نیە کەسێکم ناردوە ئۆتۆمبێلەکەت بباتەوە ماڵەوە
من:چی بۆ ئەی چیبکەم ئێسا
تای:گیانەکەم لەیەکەم ڕۆژی کارکردن توشی زەهایمەر بوی
من:چی بۆ ئااا بۆستەە وت ئەچین بۆ نان خواردن
تای:هێواشش پەردەی گوێم تەقی
من:ئا تاتام تکایە لێم مەگرە نوقمی کار ببوم
تای:هههـ کێشە نیە دەی وەرە لەبەر دەرگام
من:وا هاتمم بیرتم کردوە
تای:هههـ چۆن وازو بیرمەکەی خۆ دوێنێ شەو
من:ئااا بەسە مەبەسم ئەوە نەبو لاسار
تای:ههههـ باشە باشە دەی وەرە
پەیوەندیەکەم داخستەوە چاکەتەکەم هەڵگرت و شەوشادم لە سکرتێرەکەم کرد چونکە وا بۆ شەو ئەچی وە هەروەها لە کارمەندانی ناو هۆڵەکەو بەردەرگاش  و چومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم راستەوخۆ باوەشم لە تاتام یاو ماچم کرد وەڵامی ماچەکەمی یایاوە و تونتر باوەشی لێیام
من:ئینجا سڵاو
تای:سڵاو خاتون برۆین
من:بەڵێ
تای:وتم تۆ ئافرەتی کاری نەوەکوم شتێکت بیر چوبێ
من(کێشام بە شانیا):ئاا تای گاڵتەم پێ مەکە ئێ تۆ رۆژەکەو چۆن بو
تای:خراپ حەزمەکرد تۆم لابوایە
من:هههـ ئای بەساقەو بم منیش وهەستمەکرد شتێکم لێ ون بوە
دوای گفتو گۆیەکەی خۆش و پر جۆش بۆ ئەوەی هەریەکێکمان باسی رۆژەکەمان بۆ ئەوەی تر بکەین گەشتینە خواردنگەکەو کارو بارەکانم بۆ تای باسەکردو سەری سورمابو چۆن بە رۆژێک ئەم هەمو کارەمکردوەو لە نانی ئێوارە تەواو بوین و چوینەوە ماڵەوە و رێک بۆ جێگا ئەوەنە ماندو بوم یەکسەر خەوم لێکەوت هێشتا چاوەکانم بەباشی دانەخست بو تای منی بەهێواشی راکێشا ناو باوەشی و چرپاندی
تای:هەرگیز مەرۆ'!
بەباشی نەمتوانی تێی بگەم مەبەستی لەچی بو من بۆ برۆم گرنگیم نەداو خەوتم
.
.
.
.
.
سڵاوێکێ کۆرۆنایتان لێبێ😂ئینجاا چۆنن چیەکەن ئەوە وتم ھەر بێ ئیشن با پارتی نوێتان بۆ پۆصط کەم
ئەم پارتەش بە سەلامەت تەواو بو خوا کەریمە بۆ پارتی داھاتو
رای خۆتان بڵێن توشەرەف ڤۆت لەبیر مەکەن بەس سەیری ڤیو ڤۆت بکەن چەند فەرقە🌝💔
ئینجاا بایییییییی سارانگھێێێێێێ💜🌃

𝟮𝟯𝟴𝟬𝒘𝒐𝒓𝒅𝒔🍂⚡️

☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎Where stories live. Discover now