𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫-𝐟𝐢𝐯𝐞✨

263 72 33
                                    

هەنێك جار ...
لە ژیاندا شتێك نییە بەناوی جارێكی تر..
یان كاتێكی تر....
یان دەرفەتێكی تر ...
ژیان وایە..
یان ئێستا هەڵ ئەبژێریت...
یان هەرگیز ❄︎☺︎︎
.
.
.
'بگەرێنەوە چەند رۆژێ پێش روداوەکە'
من:تایییی'تاهیۆنگگگگ'وەرە نان ئامادەیە گیانەکەم
تای:وا هاتمممم تانیمم
بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە نانی ئێوارەم ئامادە ئەکرد و بە خۆشەویستیەوە بانگی تاتاکەم کرد بۆ ئەوەی بێت نان بخوات هەر خۆی کەمێک دەبێ لە کار هاتۆتەوە ئێمە وەکو هیچ کام لە خێزانەکانی تر کۆمپانیامان نیە بەلام چەندین خواردنگە و هۆتێلی بەناو بانگی سیئۆل هی ئێمەیە تاتام حەزی بە کاری کۆمپانیا نیە چونکە ئەزانی زۆر ماندوی ئەکات و کاتی کەمی بۆمن دەبێت بۆیە نایەوێ هەیبێت هەر خۆی ئێستا حاڵمان لە خوا بەزیاد بێ زۆر باشەو لە هیچمان کەم نیە بەراستی ژیان لای من خۆشترینە بێگومان لەگەل تاتاکەم هەرگیز هەست بە بێزار بون بێ تاقەت بون دڵتەنگی هیچ کام لەمانە ناکەم دیسان و بێ گومان لەگەڵ تاتاکەم'
ئاهـ ئەوە هات هەرچەندە پشتم لێیتی بەلام هەستی پێکەم هەستم بە بۆنە خۆشەکەی کرد بە هەنگاوەکانی وا نزیک دەبێتەوە بە هەناسەکانی بە ترپەی دڵی هەمو شتێکی لە دواوە باوەشی پێدا کردم
تای:تانیم'تاقانەکەی من چۆنە ئەمرۆ
من:تۆ لەلامی چۆن ئەبێ باش نەبم همـ؟
تای روخسارمی خستە ناو لەپی دەستی و ماچێکی بچوکی لەسەر نێوچاوانم بەجێ هێشت
تای:دەی با نان بخۆین دوای ئەوە زۆر شت هەیە بیکەین
من:ئمـ وەک چی
تای:هەرشتێ تاقانەکەم پێی خۆشبێت
من:ئمـ کەواتە تاقانەکەت جگە لە باوەشی تۆ هیچی تری ناوێت
تاتاکەم بەبیستنی قسەکانم زەردەخەنە روخسارە شاهانەکەی گرتەوە و منی خستە نێوە قۆڵە فراوانەکەی ماچی هەمو بەشێکی روخسارمی کرد
تای:زۆرم خۆشەوێیت 'زۆۆر
من:ئاااا دەی ئەزانمم من برسیمە با نان بخۆین
پێکەوە نانی ئێوارەمان خوارد خوانێکی پر لە گفت و گۆ پر لە پێکەنین پر لە خۆشەویستی ئەوەندەمان قسە بۆ یەکتر پێبو مەجالی یەکمان نە ئایا وەکە بڵێی چەند ساڵێکە یەکمان نەبینیوە بەلام لە راستیا جگە لە چەند کاتژمێرێک هیچیتر نەبو لە نانخواردن تەواو بوین و قاپەکانی مێزەکەمان کۆکردەوە سەرەرای ئەوەی تاتام ماندو بو تەواوی رۆژەکەی بەلام هەرگیز رێگە نادا من بەکاری مالەوە ماندو بم چەندین جار وتویەتی کە چەند خزمەت کارێک بێنێت بۆ مالەکەمان بەلام من رەتم کردۆتەوە خۆم حەزدەکەم کارو باری مالەکەم بکەم بە خۆشەویستیەوە پاکی بکەمەوە نان ئامادە بکەم ئەوە خۆشیم پێ ئەبەخشێ'
.
.
دوای تەواو بون لە شۆردنی قاپەکان وە هەروها شەرێکی سەخت لەنێوان من و تای بە ئاوی مەخسەلەکە کۆتایمان بە شۆردنی قاپەکان هێنا هەمو جلەکانمان تەر ببو ئەوە هیچکامانی بێزار نە ئەکرد چونکە هەمو ئێوارەیەک راهاتبوین کە دوای قاپ شۆردن جلمان بگۆرین هەمو ئێوارەیەک ئەم شەرەمان ئەکرد هههـ زۆر چێژ بەخشە هەمو شتێک لەگەڵ تاتاکەم چیژ بەخشە بۆیە لەهەموو شتێ زیاتر خۆشمەوێ'
.
.
.
خۆمان گۆری و بەسەر پەیژەکانی دواوە هاتینە خوارەوە کە ئێمەی ئەگەیاند بە ژوری سینەماکە کە تاتام بە تایبەت ئامادەی کردبو چونکە هەردوکمان حەزمان بە فیلم بو بۆیە بەرێ کەوتین بۆ ئەوێ لەنێوە فیلمەکاندا دانەیەکمان هەڵبژارد گەراینەوە بۆ سەرەوە هەندێ شت بێنین بۆ خواردن  پێکەوە گەنمە شامیمان ئامادە کرد لەگەل چەند خواردنەوەیەکی سارد چوینە خوارەوە دانیشتین بەدیاریەوە من لەباوەشی تاتاکەم هیچیان بەقەت باوەشی تاتاکەم ئارامیم پێ نابەخشن '
.
.
.
هەموو رۆژو هەفتەو مانگ و ساڵ و چرکە ساتێکمان پێکەوە خۆشیە ماڵەکەمان جگە لە دەنگی پێکەنین و هاتو هاواری تای کە بانگم ئەکا وگالتە خۆشەکانی هیچیتر لەم ماڵە نابیستی ئەتوانم ناو لەخۆمان بنێم جوانترین دوانەی ساڵ
.
.
.
لە فیلمەکە تەواو بوین هەردوکمان ماندو بوین خەومان ئەهات بە پەیژەکانەوە بەرێ کەوتینە ژورەکەمان راستەو خۆ بۆ دەست شۆرەکە دەستمان برد بۆ فڵچەی دانەکان و دانمان شۆرد و پێکەوە بازمان یا سەر سیسەمەکەو لە باوەشی یەک خەوتین شەو شادمان لەیەک کرد بەم جۆرە

☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎Where stories live. Discover now