𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫-𝐓𝐰𝐞𝐥𝐯𝐞✨

238 59 37
                                    






كاتێك بینیم خەریكە تای ئەبەن وائەزانن ئاوا ئەوەستم '؟نەخێر هەڵەن وەكو شێتێك بەدوای ئەمبوڵانسەكە رامكرد بە هەموو هێزم قیژاندم داوام ئەكرد تایم بۆ بگەرێنەوە بەڵام گوێیان بۆ نەگرتم چۆن بێ پرسی من هاوسەرەكەم ئەبەن ؟بەڵێ هێشتا وەك شێتێك رادەكەم

كۆتا شت بینیم ئەمبوڵانسەكە بو وە كۆتا شت گوێم لێ بو هۆرنە بەرزەكەی ئەو ئۆتۆمبێلە بوو كە خۆی پیا كێشام!هەستم بە هیچ نەكرد ئەو ئازارە لەپاڵ ئازاری دڵ و رۆحم بە هیچ هەژمار ناکرێ '

چاوەكانم كردەوە کە ئاواتە خواز بوم نەکرێتەوە بەلکو منیش ببەن بۆ لای تاتاکەم  ھیوایەکم ھەبو کە ئەوانەی بینیبێتم ھەموو خەون بوبێت بەلام ھەر کە بنمیچی ئەو ژورە نەناسراوەم بینی زانیم خەون نیە وردە وردە چاوەکانم کردەوە بینیم لەفافێک بە قاچمەوەیە وە ھەستم کرد یەکێکیش بە سەرم وە لەدەشتیشم کالونەیەک ھەیە شتەکانم بیر ھاتەوە تا قورگم توانای ھەبو قیژاندم دەستم کرد بە تێکدانی کەلوپەلەکانی ژورەکەئەو نەفرەتیەی دەستم لێکردەوە پەرستارەکان ھاتن و بەزۆر منیان گرت پاڵم پێوە نان و ھەنگاوم نا بۆ دەرەوە ویستم برۆمم بەلام دو کەس ھاتنە لام بە جلەکانیان زانیم پۆلیسن
....:خاتون بوەستە لە شوێنێ خۆت
قۆڵیان گرتم
من:قۆڵم بەردە دەچمە لای ھاوسەرەکەم ....وازم لێبێنەە....لەگەڵ تۆمە بەرمدە.....یارمەتیم دەن
وەکو شێت ھاوارم دەکرد دەگریام
منیان بردەوە بۆ ژورەکە
.....:تکایە خاتون بوەستە سەیرکە ھاوسەرەکەت مرد وە بەسە ئیتر قبوڵی بکە
گوێیەکانم گرت بەتوندی ھاوارم کرد

بێدەنگ بە گوێم لەکەس نەبێت ئەو نەمردوە ئێوە درۆ دەکەن ھەموتان درۆ دەکەن  ھەمو درۆزنن
بەرورویان چوم
لەکوێیە تکایە لەکوێیە ھاوسەرەکەم دەی پێم بڵێ چەند شتانێک ھەن ئەمەوێ پێی بڵێم چەند کاتژمێرە گوێم لە دەنگی نەبوە تکایە ئەمەوێ قسەی لەگەل بکەم

بەگریانەوە قسەکانم دەکرد لەکاتی قسە کردنا قورگم ئازاری ھەبو ئەوەندە قیژاندبوم نەمدەتوانی بەباشی لەسەر قاچم برۆم بەھۆی روداوی ئۆتۆمبێلەكە  بەلام بەلامەوە گرینگ نیە تەنیا تایم دەوێ و ھیچیتر کەسیان وەڵامیان نەدامەوە ھاوارم کردەوە دوبارە کەوتمە سەر ئەژنۆکانم و پارامەوە

ـ تکایە ...تاتام پێ ببەخشنەوە...تکایە

بەرچاوم رەش بو ئاگام لە ھیچ نەما '




چاوەکانم خەریکە دەردێن ھەمو گیانم ئازاری ھەیە بەڵام دڵم رۆحم لەھەموو شتێ زیاتر بە ھێواشی سەرم بە جامی ئۆتۆمبێلەکە کردبو نازانم ئەم گەمژانەی ئێرە وتیان ئەمبەن بۆ سەر گۆری تاتام نازانم بروا بکەم یا نا نازانم سەرم لێشێواوە نازانم چیەکەم پێویستە چی بکەم زۆر ماندوم وتنی ئەو رستەیە دە ھێندە ئازارم ئەدا ناتوانم بروا بکەم ئاخر بۆچی بۆ تای؟بۆوات کرد

وەستان وابزانم گەشتین دابەزیم بێ ھیچ شتێک رێگاکەیان پشان یام و منیان برد لەسەر گۆرێک وەستاین بە بینی ئەوە ئازارەکانم برینەکام دەستیان کردەوە بو نوێ بونەوە چاوەکانم ژانی کرد ئەوەی لەسەر کێڵی گۆرەکە نوسراو بو تەواوی ژیانمی سەراو ژێر کردەوە منی لە خۆشیەوە بۆ ناو ناخۆشیەكی نە بڕاوە ڕاكێشا

☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎Where stories live. Discover now