𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫-𝐭𝐰𝗼✨

424 99 26
                                    

گەیشتم! گەیشتمە هێلانەکەمان شوێنی دلخۆشیمان !ئەو شوێنەی هێشتا دەنگی پێکەنینە خۆشەکانی لە گوێم ئەزرینگێتەوە هێشتا دەنگە قوڵە خۆشەکەی کە گۆرانی بۆ ئەوتم لە گوێمە چاوەکانم داخست بە بێ هیوایەکی زۆرەوە دەستم برد بۆ گیرفانی پانتۆڵە بەرینەکەی ماڵەوەم کە لە رۆژی روداوەکەوە لەبەرمە و بە هێواشی کلیلەکانم دەرهێنا بوێریم نەبو دەرگا بکەمەوە و بچمەو نێویەوە لەکاتێکا ئەو بونی نەماوە هەنگاوە تێک شکاوەکانم پەرە پێداو رۆشتم بەرەو دەرگاکە و بەدەستە لەرزیوەکانم کلیلی دەرگاکەم خستە شوێنی خۆی کاتێک دەر گاکە بویەوە درزێکی بچوکی پەیدا کرد و مانای کرانەوەی پشان یا چرۆیەک لە دلم دەستی کرد بە روان تروسکای هیوایەک لە دڵم دروست بو بەو هیوایەی ئێستا بچمە ژورەوە بەروروم بێت و بڵێ تانیم لەکوێ بوی من چاوەرێم ئەکردی بیری بۆنتم ئەکرد دوای ئەوە منی بۆ ناو باوەشە فراوان و گەرمەکەی راکێشا با دواتر دەستی را کێشا بام بۆ ئەو خوانە ناوازەی وەکو هەمو جارێک ئامادەی ئەکرد و پاڵتۆکەی لێ وەرگرتبام و منی لەسەر مێزی نانخواردنەکە داناباو خۆی خواردنی پێ بام دوای هەمو شتێ پێکەوە قاپو قاچاغی چێشت خانەکەمان کۆکردباوەو وەکو هەمو جارێک بە گاڵتە خۆشەکانی بەرێمان کردبا بێگومان وەکە هەمو جارێک لەکاتی شوشتنی قاپەکان ئەو هەلە لەدەست خۆی نایا کە ئاوم پیا بکا یان کەف بە روخسارم دا بێنێ دوای ئەوانە پێکەنینە چوار گۆشەکەیم بینیا کە لەگەل روخسارە جوان و ستانداردەکەی جوان!جوان چیە شاهانە بو هەمو شتێکی ئاخۆ بڵێی خودا هیچ کەسێکی لەو جوانتر دروست کردبێ،؟! بروا ناکەم! گەر واش بێ لای من هەر تاتاکام جوانترینە!بەڵێ هەمو ئەمانە لەبەر دەرگا بو هێشتا هەنگاوێکم نەچۆتە ژورەوە ئاخۆ بچمە ژورەوە چۆن نقوم ئەبم لە خایاڵ و یادگاری؟!
.
.
.
پاڵم بە دەرگاکەوە نا و هەرزو بۆنی ماڵەکە بە لوتما گوێزرایەوە و چاووکانم بۆ ساتێ داخست بە هیوایەی گوێم لە دەنگی تاتام بێ بەلام نەبوو تان قبوڵی بکە مردوە!
.
.
.
هەنگاوم نا بۆ ژورەوە هەنگاوە تێکشکاوەکانم کلیلەکانم لەسەر یەکێ لە رەفەکان دانا بەهێواشی پاڵتۆکەم دانا و بەرێ کەوتم بۆ ژورەکەی من و تاتام دەستم بۆ دەسکی دەرگاکە برد دەستم ئەلەرزی بوێریم نەبو بیکەمەوە بچمە ژورەوە لە کۆتایا هێزم دا بەر خۆم دەسکەکەم بۆ خوارەوە راکێشا چومە ژورەوە ژورێکی چۆڵ بێ ناز بێ دەنگ تاریک پەردەکان داخرا بون!
.
.
.
من هەمیشە حەزم بە تاریکیە بەلام تاتام هەمیشە پەردەی ژورەکەی ئەکردەوە و روناکی بە من و ماڵکە ئەبەخشی هەمیشە ئەیوت نابێ ئاوا هۆگری تاریکی بم چونکە روناکیش بەشێکە لە ژیان هەمیشە قسە جوانەکانی لە ناو مێشک و دڵم و هەمو دەمارەکانی جەستەم دێت و دەروا!
.
.
.
.
چومە سەر پەیخەفەکەم و دەستم لە شوێنی تاتاکەم دا شوێنەکەی سارد بو بێگومان هەفتەیەکە تاتام لێرە نەخەوتوە ئێستا لە ژێر ئەم خۆڵەیا خەوی لێکەوتوە لەم شوێنە تاریک و تەسک و ساردە کە هەرگیز نایەتە دەرەوە
.
.
.
ئاخر تاتام تۆ حەزت بە روناکی ئەکرد تۆ حەزت ئەکرد دایم هەمو گڵۆپەکانی ماڵەوە دابگیرسێنین دایم روناک وخۆش بێ دایم ماڵەکەمان گەرم و گور بێ ئەی ئێستا لەویا چیەکەی چۆن ئیدارە ئەکەی بیرم ناکەی بیری ماڵەکەمان ناکەی ؟!
.
.
.
هەلسام چوم بۆ دۆڵابەکە لای تاتام کردەوە هەر بە کردنەوەی بۆنی تاتاکەم بۆ هات بۆنی هاوسەرەکەم هاوسەرە بێ نازەکەم !یەكێک لە بلوزەکانیم هەلگرت و هێنام و لەبەرم کرد هەستم بە ئەو ئەکرد ئاهـ بۆنە خۆشەکەی دوبارە هات چومەوە سەر جێگاکەم و چومە ژێر بەتانیەکە
.
.
.
تاتام تاقانەکەم خۆشەویستم مانای ژیانم هۆکاری بونم شنە بای هاوینم تیشکی خۆری ناو زستانم پێکەنینم دلخۆشیم سەراپای ژیانم جێگرەوەی هەمو کەسێکم بۆن خۆشەکەی من چاو جوانەکەی من دڵ باشەکەی من ئێستا چیەکەی چی ئەخۆی ؟!حاڵت باشە لەویا لەو جێگە تاریکە من...من زۆر خراپم تاتام من بێ هێزم تانیەکەت وا خەریکە بۆ لات دێت خەمت نەبێ منیش بەرگەی ئێرە ناگرم بێ تۆ دڵم ئازاری هەیە بۆ وات کرد بۆ تێکت شکاندم لە کاتێکا تازە خەریک بوم خۆم بنیاد ئەنا ؟ها بیرت نەکردەوە من چیم لێدێ بیرت نەکردەوە تانیە کەت هاوسەرەکەت چی بەسەر دێ ؟
.
.
کاتێک تۆم لەدەست دا'!تەنها من دۆرام چونکە من تۆم لەدەست دا کەسێک بە کە بە سەراپای ژیانم دانا بو لەدەستم دا هەمو جارێک ئەبیستم خۆتان پەیوەست مەکەن بە کەسێکەئالودەی مەبن تەنیا خۆشتان بوێن بەلام لە سنوری خۆی بەلام من هەلەم کرد تاتام هەرچەندە ئەوە بە جوانترین هەلەی ژیانم دا ئەنێم بەلام...من ئالودەت بوم پەیوەست بوم پێتەوە نەمتوانی بۆ چرکەیەکیش بیر لە نەبونت بکەمەوە هەر کاتێک خەیاڵی نەبونتم ئەکرد چاوەکانم دڵم دەستی ئەکرد بە پر بون باشە ئەوسا تەنیا خەیاڵ کردنێک بو ئەی ئێستا کەنیت ئێستا کە رۆشتی منت جێهێشت ئەبێ حاڵم چۆن بێت'؟چۆن وێران بوبم
تاتام هەست بە هیچ شتێک ناکەم تەنیا ئەو ساتم لەبەر چاوە
کە لاشەکەتیان خستە نێو جلدێکی رەشەوە بمبورە'!نەمتوانی رێگری لەوە بکەم تکایە بمبورە من هەرگیز شایەنی تۆ نەبوم
.
.
.
تاتام ئێستا کە تەنیا وا هەفتەیەک رۆشتوە بێ تۆ وا ئەزانم سەدەیەکە
ئێستا گەر گوێت لەمنە بزانە تەنیام زۆر تەنیامهیچ کەسێکم نیە راستر بڵێم هیچ کەسێک شوێنی تۆ ناگرێتەوە بۆم
ئێستا کە رۆشتی تورە نیم لێت چونکە دڵم ناتوانێ لێت تورە بێت بەڵام دڵتەنگم کە ناتوانم لەبیرت بکەم ئەسڵەن نامەوێ لەبیرت بکەم دڵخۆشیشم بەو یادگاریە خۆشانەی لە نێوانمانا رویان داوە هێشتا وەکو شێت تۆم دەوێ عاشقتم
راستە نارازیم لەوەی کە لەدەستم دایت بەلام دلخۆشم کە تۆم هەبو رۆژانێک مایەی پێکەنینم بوی لە پشتم بویت بۆ هەمو شتێک ئەپرسن کەس ناتوانێ جێگەی خێزانەکەت بگرێتەوە
من ئەڵێم نەخێر تاتام تۆ جێگای هەمو کەسێکت گرتەوە بۆمن بوی بە سەرەتا و کۆتا کەسی ژیانم بێ تۆ نەک بەشێک لە ژیانم هەمو ژیانم چۆڵ بوە ئەو شوێنەی بە بەتاڵی بەجێت هێشت وەرە و پری کەوە 'بیرتە هەمو کات تورە ئەبوم لێت چونکە ماڵەکەت پەشو بڵاو ئەکرد بەلام دواتر دات ئەناوە شوێنی خۆی تا ماندو نەبم دەی ئێستاش وەرەوە سەیرکە من زۆر هیلاکم بێچارەم بەزەیت پێما نایەتەوە''؟
.
.
.
!دوای
گریانێکی زۆر هەلرشتنی کوڵی دڵم چاوەکانم جەستەم هەمو گیانم ماندو بو ئەمەوێ بخەوم خەوتنێک هەلسانەوەی نەبێ بمبەن بۆ لای تاتاکەم!'
شەوت شاد'..!ـ
~
~
~
ئینجا هایی گایز ئەوەش پارتی دو هەرچەندە پارتی یەک ئەوەنە ڤۆت نەهاتبو بەس بازیاتر بچنە ناو بابەتەکەوە بۆیە دامنا ئینجا هیوادارم بەدڵتان بێت و هەە کەموکوریەک رەخنەیەک هەیە لە کۆمێنتا دەری برە ئەیخەمە سەر چاوم
باییی🌝💜✨دڵی ماصا نیجەن
947words🌸✨

☼خـــۆریـی زســـتــان❄︎Where stories live. Discover now