یورین : باشە تکایە دەتوانی ناونیشانەکەم پێ بدەی ؟ * زۆر بە ترسەوە قسەی دەکرد*
؟؟؟ : ئەوە ناونیشانەکەیە *******
یورین : باشە من ھەرئێستا دێم *لەگەڵ قسەکردن ھەموو گیانی دەلەرزی و ڕەنگی زەرد ببوو * ھۆسیۆک : دادە چی بووە بۆ ئاوا دەلەرزی و ڕەنگت زەرد بووە ؟ * بەترسەوە*
یورین : ھیچ نیە ئێوە لە ماڵ مەڕۆنە دەرەوە باشە * لەکاتێک وای وت کە چاکەتەکەی لەبەر کردوو و جانتاکەی کۆدەکردەوە *
من : دادە بۆ کوێ دەڕۆی ؟؟ یورین : ھاوڕێکەم کەمێک نەخۆشە دەچم بۆ لای ئەو * بە درۆ وای وت تاوەکو کووک و ھۆسیۆک نەترسن *
من و ھۆسیۆک : باشە * وتمان لە کاتێکا سەرقاڵی سەیرکردنی تیڤی بووین *Yurin pov
* من لە ماڵ ڕۆشمە دەرەوە و ڕاستەوخۆ تەلەفۆنم بۆ مامم کرد و بارودۆخەکەم بۆ باس کرد و ئەویش داوای لێ کردم بچم بۆ ماڵیان و لەوێوە بەیەکەوە بچین بۆ نەخۆشخانە و من داوام لە مامۆژنم کرد کە بچێتە لای کووک و ھۆسیۆک بەڵام ئەو وتی کە دەچێت کووک و ھۆسیۆک دەباتە ماڵی مامم چونکە مناڵەکانی ھێشتا لە قوتابخانە نە گەڕاونەتەوە و ئێستا من و مامم لە ناو ئۆتۆمبێلین بۆ ڕۆشتن بۆ نەخۆشخانە *
من : مامە دایک و باوکم باش دەبن وایە ؟! * بە گریانەوە *
مامم : مەگری کچەکەم ئەوان باشدەبن تۆ پێویستە بە ھێز بیت بۆ ئەوەی ھێز بە دایک و باوکیشت بدەی * زەردەخەنەی بۆم کرد *
*دوای پانزە خولەک گەیشتین *
پەرستار : فەرموو چۆن دەتوانم یارمەتیتان بدەم ؟؟
من: کەمێک بەر لە ئێستا دووکەس ھاتوون بۆ ئێرە بە ناوی جۆنگ *** و جۆنگ ***
پەرستار : کەمێک بوەستە * لەکاتێک وای وت کە دەگەڕا لە لیستی ناوەکان *
پەرستار : ئۆ بەڵێ ئەوان لێرەن ، مامم : ژووری ژمارە چەند ؟
پەرستار : ژووری ژمارە ٢١٧ نھۆمی سێیەم ، من : سوپاس
* ئێستا ئێمە گەشتینە ژووری دایکم و باوکم من لەگەڵ مامم لەبەر پەنجەرەی ژوورەکەی دایکم و باوکم وەستا بوووین منیش فرمێسکەکانم ببون بە ڕووبارێک کە وەستانی ئەم ڕووبارە ئاسان نەبوو بەڵام ئێستا دکتۆرەکە لە ژوورەکەی دایکم و باوکم ھاتە دەرەوە ئێمەش چووین بۆ لای *
من : دکتۆر ئوما و ئەپاکەم باشن ؟ * بە دەنگێکی لەرزیوەوە کە گریان لە قورگی مابێت *
دکتۆر : ئەوان باشن بەڵام مەترسی لەسەر ژیانیان ماوە
مامم : سوپاس دکتۆر
دکتۆر : بەڕێزم پێویستیمان بە خوێنی (+A ) ە بە زووترین کات
من : من ھەمان خوێنم تکایە ئەوەی من وەرگرن
دکتۆر : باشە کەواتە بەدوامدا وەرە
مامم : ئەی کەی دەتوانین بیان بینین ؟ ، دکتۆر : دوای سی خولەکی تر دەتوانن بیان بینن بەڵام با لە سێ کەس زیاتر نەبن و زووش وەرنە دەرەوە
مامم : سوپاس
* من دکتۆرەکە ڕۆشتین من خوێنم بەخشی و دکتۆرەکە پێی وتم کە دەبێت پانزە خولەک لەم ژوورە پاڵکەوم و ھەڵنەستم و دوای پانزە خولەکەکە ڕۆشتمەوە لای مامم بەڵام شۆک بووم 😨😨*
من : مامە ئەوانە بۆ لێرەن ؟؟ * مەبەستی کووک و ھۆسیۆک و سانھیۆن و سانا *
سانا : بۆ پێت ناخۆشە شیرینەکەم ؟؟ ، من : نا نا مەبەستم ئەوە نەبوو گیانەکەم بەڵام کە ئێوەم لێرە بینی شۆک بووم ، مامم : یورین و کووک و ھۆسیۆک بڕۆنە لای ئوما و ئەپاتان ھەم ئەوانیش بیری ئێوە دەکەن
من : بەڵام ئەی ئێوە نایەن لەگەڵمان ، مامم : ئێمە دواتر دەچین بەڵام لە ئێستادا ئێوە گرنگترن بۆ ئەوەی ورەی ئەوان بەرز بکەنەوە * مامۆژنم لێم نزیک بۆوەو بە چرپە قسەی لەگەڵ کردم * ، مامۆژنم : یورین نەکەی لای دایک و باوکت بگریت ھەوڵ بدە ھێزیان پێ بدەی بۆ ئەوەی ئەوانیش بە ھێز بن باشە کچەکەم *بە چرپە وتی *
من : باشە مامۆژن گیان
* من و کووک و ھۆسیۆک چوینە لای دایک و باوکم بەڵام من بە زۆر خۆم گرتبوو تانەگریم*
کووک : ئوما و ئەپا بۆچی ھەموو لاشەتان برینە ؟؟! *بە ترسەوە وتی *
باوکم : ھیچ نیە کوڕەکەم ھەر خۆی زوو چاک دەبێتەوە شێرەکەم * بە خەندەوە وتی *
ھۆسیۆک : ئەپا کەی برینەکانتان چاک دەبێتەوە ؟؟
باوکم : دەتەوێت برینەکانم زوو چاک بێتەوە ؟
ھۆسیۆک : بێگومان ئەپا
باوکم : کەواتە وەرە باوەشم و ھێزە سرحاویەکەتم پێ بدە با چاک ببمەوە
+تێبینی : باوکم ھەمیشە بە کووک و ھۆسیۆک دەڵێت کە ھێزێکی سحراویان ھەیە کە ئەم ھێزەش لە باپیرەمەوە بۆ کووک و ھۆسیۆک ماوەتەوە منیش باوەڕم بەم ھێزەی کووک و ھۆسیۆک ھەیە چونکە بەم تەمەنە بچوکەیان دەتوانن زیاتر لە ھەشت کیلۆ ھەڵبگرن بۆ ماوەی پانزە خولەک بێ ماندوو بوون وە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو ھێزە سحراویەیان پەرەدەسێنێت+
ھۆسیۆک : باشە ئەپا * ھۆسیۆک بە دڵخۆشیەوە چووە باوەشە گەرمەکەی باوکم *
کووک : منیش کارتۆنە مۆزم لێرە وایە * ئەو قسەیەی ھەموومان دەیکەین لە کۆمێنت پێم بڵێن ئایا واتان وتووە *
ھەموومان : ھھھھھھھھھھھھھھھھھھھھھھە
دایکم : وەرە لای من تۆ منیش ھێزی سحراویم دەوێت چونکە منیش برینم ھەیە
کووک : باشە ئوما گیانەکەم * دوای قسەکانی زمانی لە ھۆسیۆک دەرھێنا و پێدەکەنی *
باوکم : ئێ پێم بڵێن قوتابخانە نوێکەتان خۆش بوو ؟؟؟
کووک : ھەر زۆریش خۆشە ئەپا ، ھۆسیۆک : ھاوڕێکانیشمان زۆر باشن ئەپا
باوکم : شێرەکانم بە دڵیان بووە، ئەی شازادەکەم تۆ بە دڵت بوو ؟ * مەبەستی من بوو *
من : منیش بەدڵم بوو ئەپا ، دایکم : ئەی ھاوڕێت ھەیە ؟؟
من : بەڵێ ئوما
*دوای کەمێکی تر قسەکردن چوینە دەرەوە تا دایک و باوکم پشوو بدەن من لەسەر کورسیەکە دانیشتبووم و زۆرم برسی بوو *
من : سانا دەتوانی بڕۆی بۆ کافێکە شتێکم بۆ بێنیت بۆ خواردن خەریکە دەمرم لە برسا
سانا : باشە شیرینەکەم ھەر ئێستا ، مامۆژنم : ئەی بۆ بە منت نەوت خواردنم بۆ ئەھێنایت ھەم پاستام دروست کردبوو
من : مامۆژن تکایە باسی پاستام بۆ مەکە ئەگەر نا ئەمرم ئەوەنە حەزم لە پاستایە
ھەمووان : ھھھھھھھھھھھھھھە
سانا : ھێنام شیرینەکەم دەی بخۆ ، من : سوپاس گیانەکەم
*دوای کەمێک دکتۆرەکە ھاتوو پێی وتین *
دکتۆر : ئێستا ئەوان .....................................
YOU ARE READING
پۆلیسی ڕاستەقینە
Aksiyonجیۆنگ جۆنگ کووک کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵە لەگەڵ دایک و باوکی و خوشک و براکەی لە گوانگجو دەژین دایک و باوکی جۆنگ کووک پۆلیسن و خۆی و دوانەکەی کوڕی بچوکی ماڵەوەن و براکەی ناوی جۆنگ ھۆسیۆکە و دوانەی کووکیە و خوشکەکەی ناوی جۆنگ یورینە تەمەن ١٤ ساڵە جۆنگ کوو...