چەن کاتژمێرێک رۆشت لەدوی ئەوەی یوونگی ژورەکەی جێجھێشت،سۆول لەو کاتەوە تاکە شت کە بیری لێ کردبایەتەوە راکردنبوو،بەڵام ھەرچەن بیری لئ دەکردەوە رێگەیەکەی نە دەدۆزیەوە کە بتوانی مەترێکیش لە ھۆتێلەکە دوور بکەوێتەوە.سۆول بریاری دا کە برواتە ناو ھۆتێلەکەو ھاوار بکات تا کەسێک یارمەتی بدات بەڵام ھەر کاتێک کە دەرگاکەی کردەوە دوو کور لەبەردەمی وەستابوون بێ ئەوەی ھیچ ھەنگاوێک بنێت راستەو خۆ دەرگاکەی داخستەوەو ھاواری کرد "بە نەفرەت بیت مین یوونگی !!!"
بە شەیتانیانە چاوی دەگێرا بە ژوورەکەدا،تا درکی بەوە کرد کە کامێرای چاودێری لەو ژوورە ھەیە،سەیری دەوروو بەری کرد و راستەوخۆ لەبەردەم کامێراکە وەستا.
"ئێوە گەر ھەر کەسێک چاودێریم دەکات،ھەر ئێستە بێت و لەم ژوورە دەرم بێنێت گەرنا سوێند ئەخۆم ئەم ژوورە تێک و پێک دەدەم لە بچوک ترین پارچە تا گەورەترین دەشکێنم!!لێرە دەرم بێنە نەفرەتییییی" سۆول زۆر بە بەرزی ھاواری ئەکرد بێ ئاگابوو لەوەی ئەو کەسەی چاو دێری دەکا مین یوونگی خۆیەتی.
نزیکی بیست خولەکێک رۆشت و کەس بەلای سۆول نەھاو تا سۆول دووبارە لە بەرامبەر کامێرا کە وەستا
"بروام پێ ناکەی؟ کەواتە ببینە چی لەم ژوورە ئەکەم"
سۆول لەو چرکەیە بووە درندەیەک نەک مرۆڤ ھەرچیەکی لەبەردەست بوو شکاندی،ھەموو کورسیەکانی تێک داو ھەندێکیانی فرێدا بە روی بەنجەرەکاندا،پەنجەرەکانی شکاند،پەردەکانی بە تەواوەتی خستە خوارەوە، ئەنتیکەکانی پارچە پارچە کرد و دانیەکی ھێشتەوە،دواتر چووە سەر جێگەکەو ھەتا ھێزی ھەبوو ھەموو بالیفەکانی پارچە پارچە کرد لە کۆتایدا تایدا گەرایەوە بەردەم کامێراکە.
"ئێستە بروات کرد بەرێز؟ ئەمەش بگرە بۆتۆ"
کۆتای ئەنتیکەکەی کە داینابوو گرتیە کامێراکەو ئەویشی شکاند،یوونگی لە ھەموو ژیانی یەکەمجاری بوو کچێکی ئەوەندە لاسار ببینێ،ھەر خۆی کەسێکبوو ھیچ جۆرە کچێکی بەدڵ نەبوو،یەکەم جارە رەفتاری کچێکی بەدڵبێ،چونکە تا ئیستە ھیچ کچێک نەبوو لە دوای بینی رووە راستیەکەی یوونگی ھێشتا لەسەر کەلە رەقی و لاساری خۆی بمێنێتەوە،تەنانەت کچە شەیتانەکانیش لە رووە راستیەکەی یوونگی دەترسن،بەڵام ئەوەی سۆول دەیکا رووبەروو بونەوەی ئەو دروستکراوە ترسناکەیە.یوونگی لە شوێنەکەی خۆی ھەلساو بەرەو ژورەکە رۆشت،روخساری شێوەی مردووی ھەڵگرتبوو،ھەر وەک ئەوەی برواو راستەوخۆ لەوێ سۆول پارچە پارچە بکات.
کە دەرگاکەی کردەوە سۆولی بینی راستەوخۆ بەرامبەری وەستابوو،دەستەکانی بە پێچەوانەی گرتبوو رێک راستەوخۆ سێری نێو چاوی یوونگی دەکرد.
بە فێلبازانە سۆول زەردەخەنەی کرد.
"چییە من داوای تۆم نەکرد بەڵکو ئەوخاوەن ئەم ھۆتێلە.."
أنت تقرأ
\\THE MAGICAL HAIR STICK// minyoongi
Fanfictionنەمدەزانی کە تاکە کەسم توانای کوشتنی ئەوم ھەیە..... لەکاتێک بەھەمان شێوە تاکەکەسم کە بمەوێت لە ژیان بمێنێتەوە.... ------------- سۆول ئەو مرۆڤەی کە توانای بینینی رۆحی مردووەکانی ھەیە،دەکەوێتە خۆشەویستی شەیتانێک.... لەکاتێک بۆی دەردەکەوێ کە ئەو شەیتا...