-Part 5-

620 84 231
                                    




چەکەکەی ھەڵگرت و خستیە سەر سەری خۆی:

"وتت دو فیشەکی تیایە وایە؟"

یوونگی ھیچ شۆک نەبوو بەوەی کە سۆول ھەوڵدەدات خۆی بکوژێ بەڵکوو ئەو لە مێشکی خۆی وتی'ئاھ خۆزگە دەتزانی کە بەرادەیەک ئەم دیمەنەم بینیوە کە ھەژمار ناکرێ بچکۆل!'

ھەناسەیەکی قوڵی داو وەڵامی سۆولی دایەوە"بەڵێ خاتوو سۆول..."

بەدەنگێکی نزم وەڵامی دایەوە،سۆول دەستەکانی دەلەرزی و لەم چرکەیە نابینابوو لە بەرامبەر بینینی راستیەکان،دڵ و مێشکی و ھەستەکانی وەک بوکەڵەیەک یاریان پێ ئەکرا،چاوی داست و ھەوڵی ئەدا کە چەکەکە بتەقێنێ تایوونگی پێی وت:

"سۆول بیرتدێ چیم پێ وتیت لە سەرەتای یاریەکە؟"

سۆول چاویکردەوە،دەنگێک لە پشت گوێی ئەوەی بیر ئەخستەوە کە یوونگی پێی وت'تاکە ئامۆژگاریم بۆت لەم یاریە ئەوەیە کە ھیچ شتێک لە خۆو مەکە گەر ھەرچییەک روبداو روونەدا...'

دواتر چەکەکی لەدەست کەوت و کەمێک سێری خۆی کرد"ئەمە...یاریە؟...."

ئەوەی وت و ھەناسەیەکی قوڵی دا،بەڵام بەھۆی کاریگەری رووداوەکانەوە لەھۆش خۆی چوو،کەوتە سەر ئەرزەکە و یوونگی شۆکبوو.

"ھێی!ھێی! ھەڵسەوە!!"

یوونگی لە دوورەوە وای وت و ھێشتا بە شۆکی لەوێ وەستابوو"ئێستا من ئەبێ ئەمە ھەڵگرم؟"

یوونگی لە خۆی پرسی کاتێک سێری سۆولی ئەکرد لەوێ کەوتووە.

"ئایش دارێکی نەفرەتی توشی چی کردم!"لە ژێر لێوەکانیەو ئەمەی وت و لە سۆول نزیک بۆیەوە و بە ناچاری ھەڵی گرت.

یوونگی بۆ یەک چرکە چاوی داخست و دووبارە خۆی لە ھەمان ژوور بینیەوە،کە راستیەکەی ژووری خۆیەتی لە دنیای شەیتانەکان.

ئەو لەوێ خاوەنی ئەو ھۆتێلەیە،لەبەر ئەو نھێنیەی کە لەو ھۆتێلەھەیە...

سۆولی لەسەر جێگەکە داناو ویستی برواتە دەرەوە بەڵام ھۆسیۆکی ھاوڕێی بینی لە بەردەم دەرگاکە.

"ت-ت-تۆ ئەوت ھێنایە ئێرە؟؟؟"ھۆسیۆک بە ترساوی بە یوونگی وت.

بە پەلە لە سۆول نزیک بۆیەوە و بە کەمی پەنجەیەکی لە قۆڵی سۆولیا"ئ-ئ-ئەو منرۆڤە؟ ت-تۆ چیت کرد گەمژە!! چۆن ئەو ھێنایە ئێرە!!"

ھۆسیۆک یەخەی کراسەکەی یوونگی گرت"من-من نامەوێ لەم تەمەنە بچوکە بەھۆی ژیانی تۆوە بمرم!!!"

گریانێکی دروسترکراوی دەر دەبری بەسەر یوونگی ئەویش تەنھا بەبێزاری سێری ھاوڕێکەی ئەکرد.

\\THE MAGICAL HAIR STICK// minyoongi حيث تعيش القصص. اكتشف الآن