"لە پشتت دەمێنمەوە...بەڵام نازانم کە دەتوانم یارمەتیت بدەم یاخود نا "سۆول چاوەکانی دەتروکاند و کەمێک سێری دەرگاکەی کرد و زیاتر ھەستی بە ترس ئەکرد،لە دەرگاکە نزیک بوویەوە بۆ دوا جار یوونگی لێی پرسی:
"بۆ کۆتا جار پێت ئەڵێمەوە لەدوای ئەم دەرگایانە شتی زۆر قێزەون دەبینی بۆیە ئەو بینیۆ یەم بەرێ بۆ خۆت باشترە!"
سۆول بە کەلە رەقی سوور بوو لەسەر بریارەکەی بۆیە یوونگی ناچاربوو کە یاریەکە لەگەڵی دەست پێبکات.
لەگەڵ ئەوەی یوونگی تەنھا شەیتانێک بوو کە ئەرکی ئازاردانی مرۆڤەکان بوو،بردنیان بە رێگەی ھەڵەو ناردنیان بوو بۆ دۆزوخ،ھێشتا دوودڵبوو لەوەی کە ئەیویست سۆول بەم رێگەیەدا بەرێت،ھیوای دەخواست کە سۆول لەم چرکەیە پەشیمان بێتەوە و ئەوەنەکات.
بەڵام خۆشی پێی سەیربوو کە بۆچی بەم شێوەیە ھەست دەکات،وەک تاوانبارێک لەگەڵ ئەوەی بۆ تاوان کردن دروستبووە.
یوونگی ھەناسەیەکی ھەڵکێشاو وتی:
"باشە...کەواتە با دەست پێبکەین....."
کەمێک لە سۆول دوور کەوتەوە.
"گەر لێت بپرسم...لەنێوان خۆت و ھەستەکان وە ئەو مردووانەی کە پێیان ئەڵێی خێزانەکەم و ھاوڕێکەت وداپیرەت،لایەکیان ھەڵبژێرە کامیان ھەڵئەبژێریت؟"
سۆول سێری یوونگی کرد ھەر لە چاوەکانی وەڵامەکە دیاربوو،یوونگیش بێھیوای بە روخساری دیاربوو
"بێگومان ئەوان....خێزانەکەم....داپیرم...سووجین....بێگومان ئەوان"
یوونگی شێوازی روخساری گۆرا،گەر سێرت بکردایە ھەستت بەوە ئەکرد کە ھیچ کەسێکی باشنیە،وەک شەیتانێکی راستی دەر ئەکەوت.
سۆولیش ھیچ سێری یوونگی نە ئەکرد بەڵکو چاوی لەسەر دەرگاکەبوو،بێ ئاگە لەوەی لەژێر کاریگەری ھێزەکەی یوونگی ماوەتەوە.
"ھممممـ......باشە کەواتە دەرگاکە بکەرەوە...."
سۆول بەدودڵی دەرگاکەی کردەوە،قاچەکانی ئەلەرزی لەگەڵ ھەر ھەنگاوێک کە ئەینا.
دەرگاکەی کردەوە بەڵەم ھیچ جیاوازیەک نەبوو ھەر ھەمان شوێنبوو.
بە سەرسورماوی سێری یوونگی کرد "ئێرە ھیچی لێ نییە"
یوونگی بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی سێری سۆولی ئەکرد" پەلە مەکە خاتوو سۆول ئێستە ھەموو شتێک دەست پێ ئەکات..."
سۆول بێدەنگ مایەوە تا یوونگی تەنھا چەپلەیەکی لێداو شوێنەکە تاریکی دایگرت کە سۆول توانای نەبوو تەنانەت یوونگیش ببینێ.
"خاتوو سۆول لێرە ئەو شتە ئەبینیت کە چاوەرێت نە ئەکرد،تۆ ئەو کەسانەی دەوروو بەرت بەسەر خۆتدا ھەڵبژارد...لێرە تۆ کەسێکی بێ ھەستیت، ناچاریت کە سێری لەدەستیانی دەوروو بەرەکەت بکەیت،چێژ لە یاریەکە ببینە"
سۆول کە گوێی لەمە بوو ھیچ ھەستی بە ترس نەکرد،نە ھەستی بەبەزەی ئەکرد نە ھەستی بەوە ئەکرد کە یوونگی ھەڵەیە نەخێر باشترە بڵێین کە ھیچ ھەستێکی نەبوو،وەک مردووێک.
بێدەنگ لەوێ مایەوە تا رووناکیەکی بینی،لێی نزیک بوویەوە لەوێ کچێکی زۆر جوان دانیشتبوو،سووجینی لەوێ بینی،چاوەکانی داخرابوو،بە کورسیەکیش بەسترابۆیەوە.
زۆر بە نزمی سۆول بانگی کرد"سوو..جین؟"
سووجین چاوەکانی کردەوە،کە سوور سوورببون بە گریان،لێوەکانی سپی بوون،رەنگی پێستی ھەر وەک ھی مردووێک وابوو .
"سۆول یارمەتیم بە تکایە سۆول!زۆر بە ئازارە تکایە یارمەتیم بە،یارمەتیمبە سۆول!!!!!"
سووجین ھاواری کرد لەکاتێک کە دەستی کردە گریان بەڵام لەجیاتی فرمێسک خوێن لە چاوی ئەھاتە خوارەوە.
"سۆو-"
توانای قسەکردنی نەما چونکە بەرە بەرە خوێن لە دەمی ئەھاتە دەرەوە بەڵام سۆول تەنھا بە بێھەستێ سێری سووجینی ئەکرد،ھیچ شتێک وای لێ نە ئەکرد سۆول بروات و سوجین ڕزگار بکات.
"بۆ ناچیت رزگاری بکەیت؟ ئەوە ھاوڕێ ئەزیزەکەت نییە؟"
یوونگی لە سۆولی پرسی لە پشتی گوێچکەی بەڵام سۆول یوونگی نە ئەبینی."ت-تەنھا....نازانم....ھیچ شتێک وام لێناکات رزگاری کەم...وەک ئەوی چیتر ئەوم خۆشنەوێ..."
سووجین بەردەوام خوێنی لێدەرۆی زیاتر و زیاتر ھاواری ئەکرد تا سۆول ڕزگاری بکات بەڵام سۆول ھیچ شتێکی نە ئەکرد.
ئەمە تاکە شت نەبوو،دواتر داپیرەی بینی،چەند خێوێک کە لە شێوەی گورگ بوون،گازیان لێدەگرت،زیاتر و زیاتر تا داپیرەی لەبەردەمی مرد،بە بێھەستی سێری لاشە مردووەکەی ئەکرد.
دواتر جایبۆم،ئەوی بینی لەناو ئاگر بە ھەمان شێوە ھاواری ئەکرد کە سۆول رزگاری کا،سۆول تەنھا سێری ئەکرد و ھیچی تر،ھیچ ھەستێک لە روخساری بە دینەئەکرا.
دواتر بیۆلا و ئەوانی تر بە چەقۆ پارچە پارچە ئەکران،سۆول تەنانەت چاویشی نە ئەترووکاند.
ھەموویان مردن لەبەرچاوی،پارچە پارچەکران بە قێزەون ترین شێوە،سووجین،داپیرەی،جایبۆم و ئەوانی کە......
سۆول تەنھا سێری کرد،تەنانەت ھەوڵیشی نەیا کە نزیک بێتەوە.
دوای ئەوە ھەموو شتێک دیار نەما و گۆرا بۆ ئەو شوێنەی یەکەم جار لێیبوو.
یوونگی لەبەردەمی دەرکەوت.
سۆول یەکسەر سێری یوونگی کرد"بۆچی من ئەواھام؟ بێ ھەستی بەو شێوەیەیە؟"
——————————————————
ھایییی گایز،ڤۆت دەی پلز🥺👈🏻👉🏻
![](https://img.wattpad.com/cover/231636148-288-k751146.jpg)
أنت تقرأ
\\THE MAGICAL HAIR STICK// minyoongi
Fanfictionنەمدەزانی کە تاکە کەسم توانای کوشتنی ئەوم ھەیە..... لەکاتێک بەھەمان شێوە تاکەکەسم کە بمەوێت لە ژیان بمێنێتەوە.... ------------- سۆول ئەو مرۆڤەی کە توانای بینینی رۆحی مردووەکانی ھەیە،دەکەوێتە خۆشەویستی شەیتانێک.... لەکاتێک بۆی دەردەکەوێ کە ئەو شەیتا...