{third game }

263 59 7
                                    



یوونگی بەبێزاری چاوەکانی سوراند"مردن بە ئازارنییە ئازیزەکەم..ھێشتا زۆر راستی تاڵ ھەیە دەربارەی ڕابردووت باشتر ئەوانەش بزانی..."

سۆول کە گوێی لە رابردوو بوو ھەموو جەستەی کەوتە لەرزین،نەیدەویست ئەوەبێت کە بیری لێ ئەکردەوە.

مێشکی زۆر  تێکەڵبوو،لەکاتێک پر بە دڵ ئەیەوێ رابکات و لە ھەموو شتێک رزگاریبێت،ھەوای ئازادی ھەڵمژێت،خۆی دەربێنێت لە کێشەکان و پشوو بدات،چاوەکانی داخات و تەواو ئاسوودە بێت،کێشەکان لە بیر کات و بکەوێتە خەوێکی قوڵەوە،خەوێکی بێدەنگ و ئارام،ھەموو شتێک ئارامبێت و  ھەستەکانی دووبارە نوێ ببنەوە،چیتر رقی لە ژیان نەبێتەوە،ھەڵەکانی بیر نەمێنێت،ھەموو رۆژە سەختەکان لە بیر کات،وەک مناڵێک چۆن لەدایک دەبێت ھەموو شتێک ئارامە لەلای،سۆولیش پێویستی بە ژیانێکی ئەوھابوو.

چیتر روخسارە ترسناکەکان لە خەوەکانی نەبینێت،بەڵام دنیا لەوە نا دادپەروەر ترە تا ئەم شتانە رووبات.

بێدەنگی ئەم ناوچە سەیرەی داگرت کە سۆول و یوونگی لێی وەستابوون،تا دووبارە شوێنەکە گۆرا بەڵام ئەمجارە کەس نە ئەکوژرا کەس لە سۆول نە ئەسەندرا،سۆولیش بێدەسەڵات نەبوو.

"ئەوە...باوکمە؟"
سۆول بە سەرسورماوی سێری ئەو خێزانەی کرد کە ئەیبینی.

"ھمم باوکت"
یونگی وەڵامی دایەوە.

سۆول بروای بە چاوەکانی خۆی نە ئەکرد کە چی ئەبینێت.

"باوکم ئەبێ لە بەندینخانە بێت!! ئەو چی دەکا لەوێ؟ ئەوانە کێن!؟"

یونگی ھەناسەیەکی ھەڵکێشاو وەڵامی سۆولی دایەوە :
"ئۆھ سۆولا..ئەم دنیا زۆر لەوە خراپترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە بچکۆلە!"

کەمێک لە سۆول دوور کەوتەوە تا بە جوانی ھەموو شتەکانی بۆ روون بکاتەوە.

"ئەو باوکەی کە چەنساڵە تۆ وات ئەزانی لە بەندین خانەیە.....لە دەرەوەی وڵات ئەژیا لەگەڵ خێزانەکەی تری،کاتێک تۆش لەوێ بەتەنھا لەگەڵ داپیرت بویت "

سۆول  زۆر بە بێباکانە پێکەنی.

"ئێھ؟ واتە من ئەو ھەموو ساڵە بێباوکبووم،بەڵام باوکم لەلای مناڵەکانی تری بوو؟"

"ھەڵە نیت بچکۆل!"

سۆول زیاتر پێکەنی ،پێکەنینێکی ترسناک.

"واھ بەراست بەراست ئەبێ چیبکەیت گەر بتەوێ باوکت بکوژیت؟"

سێری یوونگی کرد،ئەویش وا دەری دەخست کە بیر دەکاتەوە لەکاتێک ئەمانە ھەمووی پلانی بۆ دارێژرابوو.

"تۆ ھەرگیز رۆژێک باوکتت لە باوەش نەگرتووە....ھمم ھەرگیز ھەستت بە خۆشەویستی ئەو نە کردووە،بەڵام ئەو چەند ساڵە لەگەڵ خوشک و برا کانتە کە لە دایکێکی ترن.....ھەرچەنێک بیری لێبکەمەوە گەر لە جێگەی تۆبام....ئەوەم ئەکرد کە دڵم پێمی دەڵێ..."

سۆول زەردەخەنەیەکی بە ئازاری لەسەر روخساربوو.

"چۆن بیکوژم؟"

یوونگی وەک شەیتان پێکەنی و چەکەکەی خۆی یا بە سۆول.ـ

"ئەو چەکە دوو فیشەکی تیایا....جوان بزانە چۆن بەکاریان دێنیت"

سۆول چەکەی وەر گرت و راستەوخۆ رۆشت بەرەو روی باوکی.

"سڵاو باوکە.....خۆشحاڵبووم بە بینینت لەگەڵ خێزانەکەت"ئەوەی وت و چەکەکەی راگرت لەسەر باوکی.

ھەموویان بوون بە بت لەو ژورەدا،باوکی ھیچ دەربرینێکی نەبوو،تەنھا لەوێ لەبەردەمی وەستابوو،وەک ئەوەی چاوەرێی ئەمرۆژەی کردبێ.

"سۆول؟...ئەوە تۆیت؟"

باوکی ھەوڵیدا لێی نزیک بێتەوە بەڵام سۆول دەستی لەسەر چەکەکە توندتر کرد،مناڵەکانی دەستیان کرد بە ھاوار کردن،ژنەکەی دەگریاو دەی ویست پەیوەنی بە پۆلیس بکات.

"ئەمە کۆتا رۆژی ژیانتە باوکە....سوپاس کە ھەرگیز خۆشەویستیت پێنەدام"

باوکی ویستی شتێکی پێ بڵێت،ویستی راستیەکی پێ بڵێت،ویستی ئەوەی پێ بڵێت کە نەیزانیوە.

بەڵام زۆر درەنگبوو،سۆول بە چەکەکە لە باوکی خۆی داو کوشتی.

مناڵەکان دەگریان  و ھاواریان ئەکرد.

لەگەڵ ئەوە وردە وردە ھەموو شتێک لادەچوو شوێنەکە نەدەما،گەرانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە پێش و تر لێیبوون.

سۆول فرمێسکەکانی سری و چەکەکەی لەدەست کەوت.

"من....بومە بکوژی باوکم!؟"

پێکەنی وەک شێتێک.

"چەکەکە ھەڵگرە پێویستت ئەبێت"

یوونگی پێی وت.

سۆول چاوی بەبێزاری سوراند.

"بۆ لەوە زیاتر چی ماوە؟"

یوونگی بە فێڵزانی وتی:

"ھێشتا راستیە تاڵەکەی پشتی ئەمانەت نەبینیوە بچکۆل"

سۆول ھێچ شۆک نەبوو چونکە وای لێھاتبوو ھەموو شتێکی چاوەروان ئەرد لە ژیانی.

————————————————————
ھایییییی چۆنننن

جا ئەمە دوو پارت بەیەکەوە دا ئەنێم بەس من دیقەتم یاوە کە دووپارت بە یەکەوە دا ئەنێم یەکێکیان ڤۆت و ڤیوی کەمتر ئەبێ؟

وەت ئس مەسەلە ھاورێیان؟

بەخوا ئەم پارتە ڤۆت ی کەم بێ تا دوومانگی تر نایەم بەلای ئەم چیرۆکە!

ئینجاااااا ئەم چیرۆکەم یەکەم چیرۆکمە وا زوو بگاتە 1k بەجدی زۆر زۆر سوپاسسس زۆر دڵم پێی خۆشاااااا😭🥺❤️✨

\\THE MAGICAL HAIR STICK// minyoongi حيث تعيش القصص. اكتشف الآن