. ۩ '' 𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 1 '' .

2.9K 205 568
                                    

ھەر کە بەرزکەرەوەکە کرایەوە ن/ت دەرکەوت,ٸەو چاکەتێکی سوری درێژی لەبەردا بو لەگەڵ پێڵاوێکی پاژنە بەرزی ڕەش.
ٸەو جۆنگ کووکی بینی کە دیار بو چاوەڕێی دەکات

جۆنگ کووک:تۆ ٸەمڕۆ زۆر جوانی

-ن/ت زەردەخەنەیەکی کرد و سەیری عەرزەکەی کرد-

ن/ت ھەرگیز لە ستایش کردنەکانی خۆی وەڕەز نەدەبو

ن/ت:جۆنگ کووک,تۆ چیدەکەی لێرە؟

-ٸەو چاکەتێکی گەورەی لەبەردابو وە پاسەوانی زۆریشی لەگەڵ خۆی نەھێنابو و ن/ت"یش تەنھا سکرتێرێکی لەگەڵدا بو

جۆنگ کووک:ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە دوای ٸەوەی کۆتا جار تۆم بینی

-ن/ت برۆیەکی بەرز کردەوە لەکاتێکا ھێشتا زەردەخەنەی لەسەر لێو بو-

ٸەو ھاتە دەرەوە لە بەرزکەرەوەکە و سکرتێرەکەش بەدوای ن/ت"دا ھات

ن/ت:دوێنێ شەو بەیەکەوە بوین جگە لەوەش لەماڵ بەیەکەوە دەژین,تەنھا 14 سەعات تێپەڕیوە بەسەر کۆتا ماچ

جۆنگ کووک:ٸەگەر بەم شێوازە بێت,پێم وابێ...لەتۆ بێزار نابم

-جۆنگ کووک ھەنگاوێ لە ن/ت چووە پێشەوە دەستی لەسەر کەمەری دانا و نزیکتری کردەوە لەخۆی-

ن/ت بینی ھەمو فەرمانبەرەکان سەیریان دەکەن

ن/ت:ٸێمە لە کارین

-ن/ت قۆڵی لەناو قۆڵی جۆنگ کووک دانا ,ٸەو ویستی جۆنگ کووک ببات بۆ لای دەرگاکە-

جۆنگ کووک:ھاتبوم بە دواتدا

-ن/ت قسەی لەگەڵ سکرتێرەکەی کرد و سکرتێرەکە تەنھا بەسەر لەقاندنێ وەڵامی دایەوە-

جۆنگ کووک و ن/ت چونە دەرەوە,سەیارەیەکیان بینی کە دیاربو چاوەڕێی ٸەوان دەکات.
جۆنگ کووک دەرگای سەیارەکەی کردەوە لەبری شۆفێرەکە.

جۆنگ کووک:سەرکەوە خاتونەکەم

-ن/ت سەرکەوت و جۆنگ کووک"یش لەلایەکەی تر-

جۆنگ کووک:کارەکەت چۆن دەڕوا بەڕێوە؟

ن/ت:من بەڕێوەی دەبەم , کەواتە ھیچی ھەڵە ڕونادات..کاری مافیاکەت چۆن دەڕوا بەڕێوە؟

جۆنگ کووک:ھاوسەرەکەت بەڕێوەی دەبات , چی ھەڵە ڕوبدات؟

-ن/ت و جۆنگ کووک ھاوسەرگیریان کرد دوای ٸەوەی ن/ت بیرەوەریەکانی ھاتەوە یاد, ن/ت ڕەتی کردەوە کە چەک ھەڵگرێ یانیش لەگەڵ مافیاکاندا بێت.
ٸەو ٸاشتی بەدەست ھێنا دوای ٸەوەی دورکەوتەوە لەم کارانە , بەڵام ٸەو بەردەوام بو لە بەڕێوە بردنی گازینۆکان و ھۆتێل و ڕێستۆرانتەکان لە کۆریا,وە بەڕێوبەری کۆمپانیاشە,ن/ت لەو جۆرانە نەبو کە ھەمو ڕۆژەکە لە ماڵەوە دابنیشێت.ٸەو ڕانەھاتبو لەم شێوازی ژیانە,گرینگ نیە چەند ماندوە.
ٸێستا زۆربەی بازرگانیەکە لەژێر دەستی خێزانی جیۆن"ـە , 50% داھاتی ساڵانە لە ڕێگەی ٸەو کارەوە بەدەست دەھێنن و 50% لە ڕێگەی کاری مافیاکەوە بەدەست دەھێنن.
"بلاک کارد" و "دژە گولـلـەکان" یەکخران و ٸێستا ناوی مافیاکە "گولـلـەی ڕەش"ـــە و جۆنگ کووک سەرۆکیەتی ,لەگەڵ تایھیۆنگ و جیمین و جین,ھۆسۆک, شوگا. D.O لە ھەمان پلە بو.
جێسی بۆ ماوەیەکی کاتی دورکەوتبۆوە ,بە ھەمان شێوە کای...-

~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~٠~
کای بە پەنجەکانی لە سوکانی سەیارەکەی دەدا و چاوەڕێی کەسێکی دەکرد لە دەرەوەی بنکەی پۆلیس.
لە کۆتایدا جێنی گەیشتە لای سەیارەکە و دەرگاکەی کردەوە و لەلای کای دانیشت.

جێنی:پێشتر پێم ووتبوی کە پێویست ناکات ھەمو کاتێ بێیتە ٸێرە

کای:ھەمو کات؟؟من ھەفتەیەک پێش ٸێستا ھاتم

-جێنی بێدەنگ بو-

کای:ویستم ٸاگادارت بکەمەوە لە شتێ..حەفتەی داھاتو ساڵیادی ھاوسەرگیری سەرۆک ن/ت"یــە ,دەمەوێ تۆش بێیت لەگەڵم وەک ھاوبەشێکم

-جێنی قۆڵی لەناو قۆڵی دانا و ڕوی لە لایەکی تر کرد-

جێنی:نەخێر

کای:باشە ,دەزانم پێت ووتبوم کە پەیوەندیم لەگەڵ مافیاکە بپچڕێنم.وە پێویستیشە وابکەم , بەڵام ن/ت لە مافیاکەدا نیە

جێنی:ھاوسەرەکەی سەرۆکیەتی؟

~کۆتایی پارتی یەکەم~

-ٸەم پاڕتەم کەم نوسی چونکە دڵنیا نەبوم پشگیری بۆ دێت یان نا🌚وەلحاسل لەبەر چەند کەسێ ٸەم چیرۆکەم وەرگێڕا-

•شەڕ و خۆشەویستی•وەرزی سێیەمTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon