ئـەم ستۆریە نامە نەنێردراوەکانی دڵمانن. ئـەو نامانەن کە پێش ناردنیان ئەیانسڕینەوە و پاشگەز ئەبینەوە بینێرین. ئـەترسین لەوەت ئـاخۆ دوای ناردنیان چ ئەگوزەرێ، ترسان لەوەی بە چاوێ تر تەماشا بکرێن دوای ناردنیان، ترسان لەوەی دوای ناردنیان ڕازی دڵمان بەو شێوە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێ کە دەمانەوێ. لەوانەیە ئـەم نامەیە بۆ ئازیزترین کەست بێت، بۆ خۆشەویستەکەت بێت، ھەر کەسێك بێت کە گرنگ بێت لات، بۆ ھەر کەسێك پەشیمانت ئەکاتەوە لە ناردنی. لەگەڵ من لە گەشتێك بە ناو ئەو نامانە، ببورن لەوانەیە بتانخەمە ناو دنیای خۆتان و بتان گێڕمەوە بۆ ئەو چرکە ساتانەی کە ویستوتانە بینێرن و پاشگەزبوونەوە، بەڵام ژیان ھەمووی ئەزموونە بە خۆشی و ناخۆشیەکانیەوە ھیوادارم ئەزمونی خۆشی زیاترتان ھەبووبێت وەک لە ناخۆشیەکەی.
10 parts