Akam_muhammad

پارتی کۆتایی چیڕۆکی (دار بەڕوو) پۆستکرا.
          	
          	سوپاس کە تا ئێستا خوێنەری بوون.

Ghazall-

@Akam_muhammad دەسی تۆش خۆشبێ نووسەری بەڕێز
Yanıtla

daisys07

@Akam_muhammad  
          	  زۆر سوپاس لۆ نووسەربوونی تووش کاک ئاکام وە گەلەک مەمنون کە ڕێزی داواکاریەکەت گرتین و چیڕۆکی کوردیت نووسی لۆ یەکەم جار 
Yanıtla

judy-hamza

کاکی نووسەر بەرهەمی نوێت ئەبێ لەم ماوەیە ؟

judy-hamza

@Akam_muhammad 
            شایەن بەچاوەڕوانیە ☺️
Yanıtla

Akam_muhammad

@judy-hamza زۆر سوپاسی چاوەڕوانیتان دەکەم
Yanıtla

judy-hamza

@Akam_muhammad 
            بەداخەوە کە مەجالو نییە کە ئەم نووسینە جوانانەو پێشکەش بە خوێنەرانو بکەیت 
            
            چاوەڕواندەبم هەر کاتێ چیڕۆک پۆست بکەیت ☺️
Yanıtla

judy-hamza

جوانترین پەیوەندی لای من مامۆستا و سوهەیب بوون 
          
          مامۆستا وەک ئەمەی خۆی لە سوهەیب دا ئەبینی وە ئەمەی بەسەر خۆی دا هاتبوو خەریکە بەسەر سوهەیب دا دەهات بەڵام بۆ خودی خۆی هیچ ڕيگایەک نەیدەتوانی دایکی بۆ بگەڕێنیتەوە بەڵام بۆ سوهەیب ڕێگا هەبوو بۆیە هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ دا تەنانەت کاتێ کاریگەری خستە سەر دەزگیرانیەکەشی نەوەستا چونکە خودی خۆی باش ئەیزانی بێدایکی چ ئازارێک و سەختیەکە کاتێ شتانێکی لەدەست ئەهات بۆی بێ هیچ دوو دڵی و گومانێک بۆی کرد وە ئەنجامەکەشی زۆر جوان و تایبەت بوو ڕێک گەڕانەوەی ژیانبوو بۆ سوهەیب 
          
          وە بێگومان هیچ ئافرەتێک جێگای دایک ناگرێتەوە بۆ ڕۆڵەکەی

judy-hamza

@Akam_muhammad 
            ڕاست ئەڵێت وە مانای چیڕۆکەکەو زۆر جوان نیشانداین جێگای دەست خۆشیە ☺️
Yanıtla

Akam_muhammad

@judy-hamza خۆشحاڵم کە وا دەیبینن
            
            فرەجار دەبینین کەسێک خەریکە لە ڕابردووی ئێمەدا دەژیت، ئەوکات مرۆڤی خاوەن ویژدان سەرزەنشتی خۆی دەکا گەر یارمەتی نەدات چوون لە هەر کەس پتر خەبەردارە بە حاڵی.
Yanıtla

judy-hamza

          داربەڕوو ئەم چیڕۆکە زۆر لام تایبەت و ئازیز بوو گشت بابەت و کارەکتەرەکانی، ساڵ و شوێنەکەی دەسپێک و کۆتاییەکەی
          زۆر لام خەمناکانەبوو کۆتایی هات بەڵام زۆر جوان و ناوازە کۆتایی هات بە تەواوی کەشێکی واقیعیانەی تیابوو 
          
          چیڕۆکێک بوو زۆر جوان لایەنی خێزان و پەیوەندیەکانی نیشان ئەدا ( بێدایکی و ئازارەکانی،نێوان کوڕ و باوک ، تێنەگەشتن و هاوبیرنەبوون، ڕۆلی مامۆستا و خوێندکار ، پێشاندانی گیانی هاوکاری خەڵکی لادێ، نەریت و کێشەکانی، دروستکردنەوەی خێزان ،یادگاریەکان ، جیاوازی چینایەتی ، کۆمەکی کردنی ئەم کەسانەی کە بەهەمان ئازاریاندا تێپەریوین…)
           زۆر شتی تایبەت و پەند و ئامۆژگاری تیا بوو زۆر لایەنی ژیانی نیشاندا بە تایبەت خێزان و کێشەکان یان تێگەشتن بۆ هەر پەیوەندیەک چەنە گرینگە هاوبیر نەبوون بەرەو کوێ ئەتبا خۆویستی و بێ ویژدانی چی لە مرۆڤ و پەیوەندەکان ئەکا وە بێدەنگی و قبوڵکردنی بڕیاری کەسانی تر بۆ ژیانو چی بەسەر ژیانت ئەهێنێ و بەرەو کوێ ئەوبا چەنە سەختی ئەدا بە خێزانەکەو 
          لە کۆتاییا کارەکتەری سەرەکی بە زۆر ناخۆشی و ئازاری ژیاندا تێپەری بەتایبەت بڕیاری کۆتایی پەیوەندیەکەی هەرچەنە دڵی شکاو جیابۆوە بەڵام بڕیاری خۆی بوو چونکە ئەیزانی چەنە هەوڵی بۆ با لە کۆتاییا تێنەگەشتن و جیاوازی بیر ئەیانهێنیتەوە هەمان حاڵ دوای ئەم ناخۆشیانەش ئەم هەر بەردەوام بوو لە ژیان و نەوەستا بەڵکو زیاتر گرینگی بە کارەکەی دا و خولی تایبەتی بۆ مناڵان کردەوە دڕێژەی بە ژیانی دا بەم شێوەی کە لەگەڵ بیر و بۆچوون و ژیانی ئەگونجا لە کۆتایی چیڕۆکەکە نیشانی یا کە ژیان بەردەوامە مرۆڤ پێویستە بەهيزبێ لە ژیان وە لە خاڵی شکان نەمێنێتەوە
          
          ڕاستی کۆتایی ئەم چیڕۆکە بۆمن زۆر تایبەت و بەسود بوو چونکە من بێ ئاگا بووم لەمەی کە کوردانی ڕۆژهەڵات بێ بەشن لە خوێندن بەزمانی دایکیان.
          
          دڵخۆشبووم بە خوێنەربوونی شاکارێکی تری جەنابو جێگای دەست خۆشیە بەڕاستی چیڕۆکەکانو زۆر تایبەت و ناوازەن هیوادارم کتێبەکانو بە چاپ ببینم وە هیوادارم جیهانی واتپاد فەرامۆش نەکەیت و چیڕۆکی نوێمان بۆ بنوسیت لە خامەی جواننووسیو بێ بەش نەبین کاکی نووسەر 

judy-hamza

@Akam_muhammad 
            پێویست بە سوپاس ناکا کاکی نووسەر هەر دڵخۆشبن
            
            چەنە جوانە وەشەکانت هەر سەرکەوتو و سەرفراز بیت
            
            شایەن بە کات پێدان بوو ئەم شاکارە نایابە دڵخۆشبووم بە خوێندەوەی کاکی نووسەر 
Yanıtla

Akam_muhammad

@judy-hamza زۆر سوپاستان دەکەم و دڵخۆشم وەها لێی دەڕوانن
            
            بۆ هەر پارچە نووسینێک کە بیر و ئەزموون هەڵیدەبژێرێ و پەنجەکان دەینووسن جوانترین پاداشت خوێنەرێکە لێی تێبگات.
            
            من زیاتر دڵشاد بووم بەوەی خوێنەرێکی وردبین بوون و گرینگیتان بەهەر وردەکاری و بابەتێکی نێوی داوە و کاتی خۆتانتان بۆی تەرخان کردووە جوودی خانم.
Yanıtla

raha_muhammad

بیری کەشی چیڕۆکێک لە زیندانەوە دەکەم.
          
          بیری هەموو کتێبەکانت دەکەم.

raha_muhammad

@Akam_muhammad هەندێکجار بەڵێ ههه
Yanıtla

Akam_muhammad

@raha_muhammad بۆ ماسی ئاڵتوونی بەبێ بیرەوەری دەتوانێ بیری شتانێک بکا؟
Yanıtla

judy-hamza

کاکی نووسەر بۆ لە چیڕۆکەکە ئەڵێت زمانی کوری لە بەین نەچێ من تێنەگەشتم مەبەستو چییە؟

judy-hamza

@Akam_muhammad 
            کارەکەو شایەن بە سوپاسە کاکی نووسەر
Yanıtla

Akam_muhammad

@judy-hamza ڕاست دەکەن، پێویست بە سوپاس ناکات
Yanıtla

judy-hamza

@Akam_muhammad 
            من ئەمەم نەئەزانێ بەڕاستی جێگای داخە وە سوپاس بۆ تۆ و کتێبەکەو کە  ئەمەم زانی کورد هەمیشە باجی کوردبوونی ئەدا وە منیش بێ ئاگا بوومە لەم ئازارە
Yanıtla

judy-hamza

لە کۆتاییا پارت کۆتایو دانا 

judy-hamza

@Akam_muhammad 
            زۆرم بەدڵ بوو ماندو نەبی کاکی نووسە
Yanıtla

Akam_muhammad

@judy-hamza هیوادارم بەدڵتان بووبێ
Yanıtla

daisys07

گەیشتین بە کۆتایی چیڕۆکەشکە هەمیشە درخۆشم بەوەی لەهەر شوێنەک کتێبی تووم خوێندبیتەوە هەموو جار شتی نوێ و چاکی لێی فێربووم ئەوەش دەگەڕێتەوە لۆ جواننووسی و بیرۆکەکان و ڕۆشەنفکری خۆت کە هیوادارم هەرگیز قەلەمی نووسینت نەوەستێ و لە چیڕۆکە تایبەتەکانت بێبەش نەبین ان شاء اللە بە بەرهەمی چاپەوە بتبینم هەر سەرکەوتوبی کاک ئاکام 

daisys07

@Akam_muhammad  
            زۆر مەمنون لۆ پێزانینەکەت
            
            شایەنی تووی نییە کاک ئاکام 
Yanıtla

Akam_muhammad

@daisys07 ڕاستی من دڵخۆشم بەوەی لە هەر شوێنێک ئێوە خوێنەرم بووبن دەیزی خانم
            
            زۆر سوپاستان دەکەم، لەگەڵ ئێوەش.
Yanıtla

daisys07

چیڕۆکەکە گشت لایەنەکی زۆرجوان و بەجێ بوو بەس لەپارتی کۆتایی کاتەک پیشانتدا کە کوردانی ڕۆژهەڵات بێبەشن لە خوێند بەزمانی دایک زمانی شیرینی کوردی کە پێموایە داگیرکەر هەمیشە یەکەم شت هەوڵی لەناوبردنی زمان دەدا لۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلێک وە کوردیش هیچکات لەو دژایەتیە بێبەش نەبووە لەهەر چوار پارچە
          بیرۆک و پیشاندانی زۆر تایبەتبوو کە خیندمەوە زۆر لام جێی بایەخ بوو بیرۆکەکەت جێگای دەستخۆشیە هەر کەسێ بیخنتەوە لە ئازاری هەر ڕۆڵەیەک کە لە زانینی مێژوو و زمانەکەی بێبەشە تێدەگا وە جێگای دەستخۆشیە لۆ مامۆستایان کە لە ڕۆژهەڵات بەردەوام خەریکی کردنەوەی خوولی خوێندنەوە و نووسینن بەزمانی کوردی لۆئەوەی وەک خۆت گۆتت زمانەکە لەنێو نەوەی نوێ لەناونەچی.

daisys07

@Akam_muhammad  
            مەبەستەکەت زۆر جوان گەیاند ئەکید شایەنی وردبوونەوەیە 
Yanıtla

Akam_muhammad

@daisys07 قسەکەتان زۆر ڕاستە مانەوەی زمان مانەوەی گەلە
            
            بۆ من جێگای شانازییە گەر پەیامەکە بەڕوونی گەشتبێ بە خوێنەران، دەستی ئێوەش خۆشبی بۆ وردبوونەوە لە چیڕۆکەکە.
Yanıtla

daisys07

لە کاتی دەسپێکی چیڕۆکی داربەڕوو مامۆستا ئیسماعیل وای دەبینی بە گواستنەوەی لۆ قوتابخانەی گوند ژیانی بەرەو خراپتر ڕۆیشتیە بەس نەی دەزانی دەبتە سەبەبەک لۆ گەڕاندەوەی خێزانەک لۆ لای یەک و پێک شادکردنەوەی دایک و کوڕێک وە کە ئەو گواستەنەوە چەند ڕۆلی هەبوو لە ئەوەی کە ژیانی دەزگیرانی لەچ ئاستەکە و چەند پەروانەی ناسیە ڕێک ئەوەیە کە دەرێن (هەموو شتەک خێرێکی تێدایە) 
          
          مامۆستا ئیسماعیل کە خۆی بێدایکی دیبوو دەشیزانی ژیان بێداک چەند زەحمەتە وە ئەوەی کە بە پەروانەی گۆت کە خۆی بێدایکە لۆیە ئاوها لۆ سوهەیب دەکا ئەوەش کەسایەتی و ویژدانی مامۆستای زۆر جوان دەرخست و نیشانیداین یارمەتی دانی کەسانەک کە ئەزموونی ئازارەکانیانمان کردیە خاڵی لاوازی و خراپی نییە بەپێچەوانەوە یارمەتی نەدانیان نەنگی و عەیبەیە چونکە لەکەسێکی ئاسایی زیاتر لە حاڵیان تێدەگەین و خۆلادان لە یارمەتی دانیان خراپی و نەنگیە وە ئەوەی کە مامۆستا بابی بە خەتاباری بێداکی خۆی دانەدەنا چونکە هەر شتەک لەدەستی هاتبوو لۆی کردبوو بەس ئەگەر ئەنوەر هیچی نەکردبا ئەوە سوهەیب بابی بەخەتابار دەبینی ئەوە یەکەک بوو لە لایەنە جوانەکانی چیڕۆکەکە
          
          بێجگە لەوەش ئەو چیڕۆکە بەشێوەیەکی باش نیشانی داین کە هەموو نەریتەک ڕاست نییە وەک نەریتی ژن بەژنە کە زۆرینەی جار ژیانی دوو خێزانی تێکدایە 
          
          دێڕی کۆتای وەک بەیەک بەستنەوەی تەواوی پارتەکان بوو کە ( ئەوەی سوهەیب تەواوی ئەو ماوەیە ڕابردوو دڵی بۆ تەنگ ببوو و تامەزرۆی دیداری بوو داربەڕووەکە نەبوو بەڵکو دایکی بوو )
          

daisys07

@Akam_muhammad  
            ئەو هەڵوێستەی مامۆستا ئیسماعیل لە چیڕۆکەکەدا زۆر تایبەتبوو
            
            ئەکید شایەنی کات پێدان و خیندنەوەیە کاک ئاکام 
Yanıtla

Akam_muhammad

@daisys07 حەتمەن وایە هیچ بنیادەمێک نازانێت خێر لە چی دایە
            
            ڕاستە، لەبەر بێدایکی خۆی یارمەتی دا و نکۆڵیشی لێی نەکرد، وە ویستی ئیسماعیل هەر ئەوە بوو کە بەئەزموونی بێدایکی خۆی ئەنوەر حاڵی بکا لە بەرەنجامی بڕیارنەدانی.
            
            دڵشادم بەو شێوەیە لە چیڕۆکەکە دەڕوانن و دەیبینن، سوپاس کە کاتی خۆتانتان بۆی تەرخان کرد.
Yanıtla