☻︎34☻︎

4.9K 520 331
                                    


⚠️گەر حەزت بە +١٨ نیە کەمێ بڕۆ خوارە تا ئەم ھێمایە ئەبینی⚠️

---------------

Hamwzhyanm❤️💞💘
نیوسەعاتی تر لاتم🤤🤤🤤

Me
چاوەڕێتم👉🏻👈🏻🙂

مۆبەکەم لابرد ئایش بڕواناکەم جیمین ئێستە یەتە لای من گەر بمزانیایە بە ناردنی وێنەی ملم یەتە لام ھەر لە سەرەتاوە ئەمکرد

خێرا چومە لای ئاوێنەکەم سوراوێکی کاڵم لە لێوم دا و خۆم بۆنخۆشکرد خەندەی سەر لێویشم لاناچێ وەک شێتەکان پێئەکەنم😆

نیوسەعات دواتر

"ئۆف چی گەر لوکاس وئەوان گەڕانەوە"
بە نیگەرانیەوە وتم ھەست بە پەشیمانی ئەکەم چونکە جیمینم بانگ کرد چی گەر کەوتینە کێشەوە لەبەر من.تا ئێستا کەس بە پەیوەندیەکەمان نازانێ تەنانەت نیناش..

ھەر لە گەڵ دەنگی دەرگا ھات خەندەیەکی پڕ لەشەرم کەوتە سەر لێوم و دڵم زۆر خێرا لێی ئەدا

"کێیە؟"
لەودیو دەرگاکەوە وتم

"منم"
دەنگی ئەو کەسە ھات کە چاوەڕێی ھاتنیم ئەکرد خێرا دەرگاکەم کردەوە بەبێ بەفیڕۆدانی یەک خولەکیش

ئەو لەو دیو دەرگاکە وەستاوە منیش لەمبەر دەرگاکە لە شڵەژاویا بە بەردەوامی پێستی نێو دەمی خۆم ئەخۆم و گازی لێئەگرم گەر ھەموو ڕۆژ ئاوا لەبەردەم خۆم بیبینم دڵنیام قەت پیر نابم

من بەبێ ئەوەی ھیچ جوڵەیەک بکەم لە جێی خۆم مامەوە ئەویش بە خەندەیەکەوە بەرەو ڕووم ھات و دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست بەھۆی جەستەیەوە بەرەو دواوە ھەنگاوم نا خولەکێکیش چاوم لە چاوەکانی جیانەکردۆتەوە ئەوەی ھەیە لە نێوانی ئێمە ھیچ شتێکە واتا ھیچ مەودایەک لەنێوانمان بونی نییە وەک ئەوەی ھەموو کات خەوم پێوە ئەبینی

"بیرتم ئەکرد"
ئەو وتی و دەستی لە کەمەرم ئاڵاند و زیاتر نزیکی کردمەوە لە خۆی بۆی ھەست بە جەستەی یەکتربکەین

"بەڕاست؟"
بە شێوەیەک وتم وەک ئەوەی ساڵانێکە ھەناسەم نەدابێ خەندەیەکی شڵەژاویم کرد و منیش دەستم بە ھێواشی لەسەر کەمەری دانا

"ئەتەوێ بیسەلمێنم چەنەم بیرئەکردی"
ئەو بە ھەمان شێوەی منەوە وتی و نێوچەوانی لەسەر ئەوەی من حەساندەوە و بەرەو ڕووم ھەنگاوی نا منیش بۆ دواوە ڕۆشتم و چاوەکانم داخست

"بیسەلمێنە"
بە مەستبوونەوە وتم دڵم خەریکە لە سنگم یەتە دەرێ ھەرگیز ھەستم بە شتێکی وانەکردووە

ئەو بە ھەناسە قورسەکانیەوە خەندەیەکی بەفیزی کرد و بەخێرای منی بە دیوارەکەوە نوساند و زیاتر جەستەی لەوەی من نزیک ئەکردەوە دەستێکی لە سەر کەمەرم لابرد و خستیە ژێر چەناگەم بۆی سەرم بەرز بکاتەوە بەر لەوەی ھەرشتێ بکا چاوەکانی لەوەی من گرێدا و بە نیگایەکی پڕ لە ویستی شێتانە سەیری ئەکردم پاشان دەستی لەسەر ملم دانا و پەنجە گەورەکەی بە ڕومەتما ئەخشاند

نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎Where stories live. Discover now