☻︎50☻︎

5.4K 372 215
                                    


لە ئۆتێلی دورگەیەکی گەشتیاری ژوری vip
کات ٤عەسر

"خۆشەویستم با من ئەوی تریان ھەڵگرم ئاوا ئاسان ترە"
تۆ ھەوڵت ئەدا یەکێک لە جانتاکانی گەشتکردن ھەڵبگریت لەکاتێکا جیمین ھەردوکیانی ھەڵگرتبوو تەنھا جانتایەکی بچوکی دابویە دەستت

"نا من باشم دەرگاکە بکەوە"
ئەو وتی تۆش خێرا کارتەکەت بۆ دەرگای ژورەکەتان بەکار ھێنا و چونە ژورەوە

"واھ بەجدی نێو فڕۆکە زۆر مانوو کەرە"
جیمین جانتاکانی لە سوچێک دانا تۆیش ھەناسەیەکی قوڵت ھەڵمژی و خۆت ھەڵدایە سەر بێدەکە

ئەو چەن قۆپچەیەکی جلەکەی کردەوە پاشان قایشی پانتۆڵەکەی کردەوە چونکە زۆر تەنگ بوو وە بێزاری ئەکرد پاشان بەشی خوارەوەی جلەکەی لە پانتۆڵەکەی دەرھێنا و بە قاچی چەپی پاڵی بە پێڵاوی قاچی ڕاستیەوەناو دایکەند لەکاتێکا ھەوڵیئەدا جەستەی ئارامکاتەوە و لەو مانووبونەی کە تیایەتی ڕزگاری بێت بە ھەناسە دان

"زۆر گەرمە خۆشەویستم سپلێتەکە داگرسێنە"
بە چاوداخراوەیی وتت ئەویش کەمێک بەرز بۆیەوە و لە مێزی سوچی بێدەکە کۆنتڕۆڵی سپلێتەکەی گرت و کردیە سەر دەرەجە ١٦

پێنج خولەک بە بێدەنگی مانەوە و چێژتان لەو ھەوا فێنکە ئەبینی کە بەر ڕوخسارتان ئەکەوت

جیمین بە ئاسپاییەکەوە پێکەنی و دوایکەمێ دەست خشاندن بەسەر بێدەکە دەستەکانی تۆی دۆزیەوە و پەنجەکانتانی لێک گرێدا

بە خەندەوە چاوەکانت کردەوە و ڕووت بۆلای سوڕاند ئەویش ھەمان شتی کرد

"ئێستا ھەر بە ڕاست ژنو مێردین؟"
جیمین بە خەندەوە وتی

"باوەڕەکەی خۆشم ھێشتا باوەڕناکەم"
بە خەندەوە وتت

"خەیاڵكردنیشی ھەستێکی خۆشی نەبڕواوەم ئەداتێ"
ئەو کەمێک زیاتر پەنجەکانی بەوەی تۆوە قایمکرد

"ئیتر بەیانیان یەکەم کەس تۆ ئەبینم.شەوانەش بەر لە خەوتن ھەر تۆ ئەبینم.کەمێکیش دڵگرانم ئەترسم لێم بێزار بیت و چیتر وەک جاران خۆشت نەوێم"
بە خەندەیەکی شیرینەوە سەیریت ئەکرد ئەو ھەموو جەستەی ڕوو کردە تۆ و تۆش ھەمان شتت کرد دواتر دەستی لەسەر ڕوخسارت دانا

بەر لەوەی ھەر شتێ بڵێ ماچێکی نێوچەوانتی کرد دواتر نیگاکانی لەوەی تۆ گرێدا

"شتێک بڵێم"
بە ھێمنیەوە وتی تۆش ماچێکت لەسەر لوتی جێھێشت و وتت

"بڵێ"

"من لە ئاست تۆیا بیرەوەریم زۆر لاوازە"
بە دەنگێکی ھێمنیەوە وتی تۆش برۆکانت گرژ کرد

"واتا؟"
بە نەزانێیەوە

"واتا ھەرکات کە لە چاوەکانت ئەڕوانم وەک ئەوەی ھیچ بەیەکەوە نەبوبێتین سەر لە نوێ ئاشقت ئەبمەوە"
ئەو بە خەندەیەکەوە وتی وای لە تۆش کرد خەندەیەکی پڕ لە شەرم بکەیت

نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎Where stories live. Discover now