☻︎44☻︎

4.9K 469 559
                                    

دوێنێشەوم پێناسە نەکراو بوو ئەتوانم بڵێم خۆشترین ڕۆژی من بوو ڕێک ئەوکاتەی وامئەزانی شەوێکی ناخۆش و لەیاد نەکراو ئەبێ وە واش بوو بەڵام نەک لەبەر گریان بەڵکو لەبەر مەست بونم لەگەڵ ھەر وشەیەک کە لە زاری ئەھاتە دەر من ئاشقم لە جۆرە سەر سەختەکە شێتانەیە ڕۆژانێک بە ھیوای دۆزینەوەی پلانێک بۆ ئازاردانی ئەگەڕام ئێستا لە وشەیەک ئەگەڕێم وەسفی خۆشەویستیمی پێ بکەم بۆی

لەگەرماو بە ڕۆبێکەوە ھاتمە دەر بەبێ لەپێکردنی پێڵاوی سەر فەرش قژە تەڕەکەشم بەسەر شانم دا ھاتبونە خوار

بەبێ سەیرکردنی ئاوێنە لەسەر بێدە پەرشو بڵاوەکەم پاڵكەوتم و ئەو سەرینەی ئەو سەری لەسەر دانابوو لەباوەشم کرد و بۆنیم کرد
بەبەختم چونکە بێدەکەم بۆنی ئەوی گرتووە

بە ھێواشی دەستم لەسەر لێوم دانا زۆر خراپ تامەزرۆی لێویم و غەریبی ئەکەم

چاوەکانم لێک نا و خەوتم ھەرخۆی بەبێ ئەو کات ناڕوا ناچارم بە خەوتن کاتەکانم پڕ کەمەوە

----

"ھێی کوک"
بە چرپەیەکی نزیک لە ھاوارەوە وتی و بەردەوامئەیکێشا بە پەنجەرەی ژورەکەیا

کوک خێرا لەسەر بێدەکە ھەستا و پەنجەرەکەی کردەوە

"لەکۆتاییا ھاتیت..دەی خێرا خۆت ئامادە کە باوکت تۆی ئەوێ"
کوک بە پەلە وتی جیمینیش بە قورسی ھەناسەی ئەدا

"باشە بھێڵە دوو ھەناسە بە ئیسراحەت بەم"
جیمین بە ھەناسە بڕکێوە وتی کوکیش پەرداخێک ئاوی دا پێی

"دوێنێشەو چۆن بوو؟"
جۆنگکووک پرسی و پەپولەکانی سکی جیمینیش دەستیان کردەجوڵە لەبەر وەبیرھاتنەوەی دوێنێشەوی لەگەڵت

"شاز بوو برا"
جیمین بە فیزێکەوە برۆی بەرز کردەوە دواتر بە زووی جلەکانی خۆی گۆڕی چوە خوارەوە

ھەموان خۆیان ئامادە کردبوو جلوشتیان کۆ کردبۆوە جگە لە جیمین

"دەی جیمین با فڕۆکەکە لەدەست نەدەین"
باوکی جیمین وتی

"بەڵام باوکە نامەوێ بێم.."
جیمین بە دەنگێکی ھێواش وتی بۆی سەرنجی کەس لەسەر خۆیان نەھێڵێتەوە

"کوڕە کفرم پێ مەکە و وام لێمەکە قسەیەک دوو جار دوبارەکەمەوە"
باوکی بە توڕەیی وتی و بە قایمی قۆڵی جیمینی گرت بەڕادەیەک جێ دەستەکانی لەسەر قۆڵی کەوتن

"باشە دێم"
جیمین بە ناچاری ڕازی بوو

"زاوا بۆ کەلوپەلەکانت نەپێچاوەتەوە"
خەزوورە ساختەکەی جیمین وتی

"ئێمە بۆ ڕۆژێک ئەڕۆین پێم وانییە پێویستم بە جلو بەرگ ھەبێ"

"بۆ ڕۆژێک؟"
ئەو برۆی بەرز کردەوە

"ئاھ..لێی مەگرە ھێشتا خەو بەری نەداوە"
باوکی وتی و دوو زلەی کێشابە ڕوخساری جیمینا بە حساب گاڵتە لەگەڵ کوڕەکەی ئەکا

نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎Where stories live. Discover now