☻︎19☻︎

3.9K 514 218
                                    

Flash back

گەڕانەوە بۆ بەر  لە ٥ ڕۆژ

POV jimin

ئەم ماوەیە ئەتوانم ھەست بکەم ھانیا لێمەوە نزیکە وە ھەست بە ئارامی ئەکا لای من پێمخۆشە کە لەو نزیک بم ھێندەی دۆزەخ ئەوم ئەوێ خۆشەویستیەکەیم ئەوێ ھەستم بە خۆمکردووە کە دڵم شێتانە بۆ ئەو لێ ئەدا من دڵنیا بوومەوە لە ھەستەکانم دوای ئەوەی ئەمڕۆ بینیم
باوکی خەریک بوو دەستدرێژی بکاتە سەری ئەکات ھەستم بە شتێک کرد لە ناخم وەک ئەوەی ئەگەر کەمێ درەنگتر بگەشتمایە و ئەو پیاوە شتێکی لە ھانیا بکردایە ھەموو کۆمپانیاکەم بە سەرا کاول ئەکرد
تا ئێستا ھەستێکی وام بۆ ھیچ کەس نەبووە ھەر خۆی من دەمێکە خۆمھەڵەخەڵەتێنم دەربارەی ھەستەکانم بۆ ئەو وا بزانم کاتی شکانی لوتبەرزیم ھاتووە پێویست ئەکا دانی پیا بنێم کە من کەوتوومەتە داوی ئەوە و وەک شێتێک خۆشمەوێت

چوومە ماڵەوە دڵخۆشمدەربارەی ئەوەی کە توانیم ماچێک لە لێوەکانی بدزم وا بزانم ئەویش ھەمان ھەستی منی ھەیە چونکە ڕێگری لێ نەمردم و پێکەنی ئەو پێکەنینەی من شێت ئەکا ئایش ھانیا ناکرێ ھێندە کاریگەریم لەسەر دروست نەکەی ئەگەر بێت  و لەوە زیاتر بۆ خۆتم نزیک کەیتەوە سوێند ئەخۆم مانگێکی کی کە نابا لە شێت خانە خۆمئەدۆزمەوە

بە ھەرحاڵ بە دڵخۆشیەوە گەڕامەوە ئەو ماڵەیكە بە ناچاری لێی ئەژیم
ئەو شتەیکە من پێشبینیم نە ئەکرد بە چاوەکانم بینیم
براکەم لە ژوورەکەی من بوو لە سەر لاپتۆپەکەیمن سەیری وێنەی ھانیای ئەکرد ئەوەی لە شوێنێکی ناو لاپتۆپەکەم شاردبومەوە بۆی شەوانە بەدیارەوە بخەوم
بەڵام ئەوەی زیاتر سەرەنجی ڕاکێشام ئەو ھەرگیز لە ژوورەکەی نەئەھاتە دەرێ بەتایبەی دوای ئەوەی کە ئینجی لەگەڵیا کردی من نەفرەت لەو کچە ئەکەم چونکە دڵی براکەمی شکاند
لە ڕاستیا یانگ برای من نییە نە لەدایکەوە نە لە باوکەوە تش جا من باوکێکم ھەیە؟گاڵتەم بە ژیانم دێ.

"کاکە یانگ؟چی تۆی ھێناوە بۆ ئێرە"
وتم بە سەرسوڕماوی

"جیمین ھەرچی لە دڵتایە بۆ ئەو کچە لەناوی ببە نامەوێ تۆش وەک منت لێ بەسەر بێ"
ئەو بە جدیەوە پێی وتم باشە ئەو چۆن دەربارەی ھەستەکانم ئەزانێ

"باسی چیەکەی من لە ھیچ تێناگەم"
خۆم لە گێلی دا

"جیمین ھەوڵمەدە ھەڵم بخەڵەتێنیت من چاک ئەزانم کە تۆ ئاشقی ئەو کچەین ھانیایە یان ھەر نەفرەتیەکی تر بێت وازی لێ بێنە بەر لەوەی دڵت بشکێت نامەوێ تۆش ھەمان ژیان بژی کە منی تیا ژیام"
بەجدی من لە قسەکنی تێناگەم ھانیا لەو جۆرە کچانە نییە ئەو وەک ئینجی نییە

"نەخێر من نازانم تۆ چۆن دەربارەی ئەوانە ئەزانیت بەڵام من ھانیام زۆر خۆشەوێ  تەنانەت ئاشقی ئەوم بەیانیش ئەو دەربارەی ھەستەکانم ئەزانێت"
بە باوەڕ بەخۆبوونەوە وتم
ئەویش ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی

نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎Where stories live. Discover now