تۆچوویتە ماڵەکەی خۆت بە ئازارەوە لەسەر بێدەکەت درێژ بوویت تاکە شت کە بە خەیاڵتا ئەھات ئازاری دڵت بوو
لەلایەن ئەو کەسەی کە ئامادەی ژیانی خۆتی بۆ بەخت بکەی وەک گەمژەیەک خۆشتەوێ لەبەر ھیچ ھۆکارێک
ئەو ھیچی پێ نەداوی ھیچ دڵخۆشی نەکردووی تاکە یادگاریت لەگەڵ ئەو تەنھا شەڕو ئەو ئازارانەیە کە لەسەر دڵت جێی دێڵێ"فەک یوو جیمین ڕقم لێتە زیاتر لە ھەموو شت"
وتت و فرمێسک لە چاوت ھاتە خوارەوە"وە فەک یوو نینا بێچ گەمژەی گێل ی قەحپەی نازانم چیی ئێ من تۆم لە جێی ھەموو کەسم دانابوو پێم ئەوتی ھاوڕێ بە خوشک بانگم ئەکردی تۆ لە یەکەم دڵشکانما پشتت تێکردم"
بە گریانەوە وتت"تەواو من گرنگی بە ھیچ نەفرەتیەکی چواردەورم نادەم بەیانی ئەڕۆم لەکۆریا ھەموو شت تەواو ئەبێ ئیتر ھەمووان ئەبنە بەشێک لەڕابردووم ھەرگیز نایەمەوە کۆرایا من لێرە خۆشی خۆم نادۆزمەوە"
ھەستایتەوە جانتاکەت حازرکرد و و خۆت گۆڕی بە ئازارەوە چاوەڕێی تەلەفوونی جاکت ئەکرد نۆی بڵێ فڕۆکەکە ئامادەیە
جاک:شۆفێری داپیرتە بەڵام لەبەر ئەوەی داپیرتی لێ نییە تۆ زۆر پێویستت بە و نییە جگە لە ھەنێ کارو بارا٥ بەیانی بە فڕۆکە بەڕێکەوتی بۆ نیویۆڕک
برینەکانی سەر جەستەت دوو ھێندە زیاتر ئازاریان ئەدای
بە ئازارەوە چاوەکانت لێک نا و خۆشبەختانە خەوتی٤:٠٠ عەسر
فڕۆکەکە وەستا تۆش لە خەوە قوڵەکەت ھەستایتەوە کەسێکیش ڕێک لەدوو کورسی دواتر کڵاوێکی کاسکێتی ڕەشی لەسەرە لەگەڵ ملپێچێک بۆ شاردنەوەی ڕوخساری کە دڵی شێتانە ھاوار ئەکا بۆ وتنی ڕاستەکان بە ھانیا
بە دەنگی کارگوزارەکە خەبەرت بۆیەوە و جانتا و شتەکانت داگرت دوایش چویتە ناو تەکسیەک ئەو تئەتزانی کە داپیرەت لە کام ئۆتێل ئەمێنێتەوە ویستت بیکەیتە سوۆرایز ھیچ نەبێ دڵی ئەوی پێ خۆش بکەی
چویتە ناو تەکسیەک و ناونیشانەکەت پێی وت بە یارمەتی وەرگێڕی ناو مۆبەکەت کە بەکارت ھێنا بۆ تەرجوومەکردنی قسەکانت
گەشتیتە بەردەم ئۆتێلەکە
"یاا ئەمە زۆر گەورەیە"
سەرنجی باڵەخانە گەورەکەت دا ھەناسەیەکی بێزاریت ھەڵمژی و چوویتە ژوورێلەو بڕوایەدا نەبووی کاتێکی گونجاو بێ بۆ بینینی داپیرەت بۆیە بڕیارت دا ژوورێکی جیا بگریت تا بەیانی چونکە ھەستت بە کولانەوەی برینەکەیسەر شانت کرد کە خوێنی لێ دێ
"سڵاو من چۆی ھانیا ژوورێکی تاکە کەسی ڤی ئایپیم دەوێ"
وتت بە کارمەندەکە ئەویش کلیلەکەی داپێت و یارمەتیان دایت لە بردنە سەرەوەی جانتاکانتچویتە ژوورەکە ڕاستەو خۆ جلەکانت داکەند و چویتە دەست شۆر ھەموو قۆڵت ببو بە خوێن
"نەفرەتی"
بە ئازارەوە وتت و لەفافەکەی قۆڵت لێکردەوە
ئاوی بانیۆکەت کردەوە و و چویتە ناو ئاوە گەرمەکە کاتژمێرێک لەناو ئەو ئاوە مەستت بووی و چاوەکانت داخستبوو بۆ نەمانی مانوویەتیت کە چاوت کردەوە وسەرنجی ئاوەکەت دا ھەمووی ببوە سوور لەبەر برینەکەت
YOU ARE READING
نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎
Actionزیاتر ئازارم بدە با ڕقم لێت بێتەوە ببە دوژمنی من ببە خەوە ناخۆشەکانم بەڵکو ئەو دڵە گەمژەیەم تێبگات کە تۆ و من ئەستەمە بەیەکەوە بونمان