43"دەستم لێ مەدە و خێرا بڕۆ دەرێ لێرە جیمین"
بە جدیەوە وتت و ھەنگاوێک بەرەو دواوە ڕۆشتی"ناڕۆم..تا باوەڕ بە ڕاستیەکان نەھێنیت ناڕۆم"
ئەو بە سوریەوە وتی و دەرگاکەی قوفڵ کرد تۆش چاوت سوڕاند"بڕۆ بۆلای دەزگیرانەکەت با ئەو تێرت بکا تۆ پێویستت بە گوێگرتنی من نییە"
بە جدیەوە وتت و بەرەو ھۆڵەکە ڕۆشتی"ھانیا سوێند بە خوا ئەو خۆی ھاتە ژورەکەم.بڕوا بکە کە لە گەرماو ھاتمە دەر ئەو بەبێ جل لەبەردەمم بوو دواتر ویستی ماچم بکا بە ئەڵا لێوی بەر پێستم نەکەوت پاڵم پێوە نا.دواتر تۆ ھاتیت"
ئەو بە بێتاوانیەوە ئەیوت چاوەکانیشی پڕببون لە فرمێسک"قسەکانت تەواو بوو؟"
بە ڕەقیەوە وتت"نازدارەکەم تکایە بڵێ باوەڕم پێتە بڵێ کە من ڕاست ئەکەم ئەمشەو بڕوام پێ نەھێنیت من ئەمرم و ناگەمە بەیانی"
ئەو بە بێتاوانیەوە وتی"بێدەنگ بە جیمین تکایە بێدەنگ بە"
بە توڕەییەوە وتت و لەسەر قەنەفەکە دانیشتی و دەستت بە سەرتەوە بووقژت برینەکەی سەرتی داپۆشی بوو بۆیە ئەو نەیەبینی وە پلاستەرەکەی سەری لەڕەنگی پێستتە
١٥ خولەکە ئێوە بەبێ دەنگی ماونەتەوە و ھیچ کوامتان قسەتان نەکردووە
"ھانیا باوەڕ بە من ناکەیت؟"
جیمین بە دڵ شکاوی وتی تۆش ھەستایتەوە وبەرەو ڕووی ڕۆشتی"وتت کە ئەو بەبێ ئیزنی تۆ ھاتۆتە ژورەکەت؟"
بە جدیەوە وتت و کەمێ برۆت گرژ کرد ئەویش سەری بە بەڵێ جوڵاند کاتێ بە قوڵی سەیری چاوە توڕەکانتی ئەکرد"یەک..بۆ دەرگای ژورەکەت قوفڵ نەکردبوو"
وتت و پاڵت بە سنگیەوە نا ئەویش ھەنگاوێک چوە دواوە"کەس لەماڵ نەبوو بۆیە منیش بە گرنگم دانەنا"
"باشە گەر تۆ ڕوو بەو کچە نەدەی ئەو چ مەجبوورە بە ڕوتی بێتە ژورەکەت"
وتت و دیسان پاڵت پێوە نا بەڵام ئەمجارە بەھێز تر بۆیە ئەو دوو ھەنگاو چوە دواوە"سوێند ئەخۆم تۆ تاکە کچی کە من سەیری ئەکەم و قسەی لەگەڵ ئەکەم"
ئەو بە جدیەوە وتی"باشە گەر تۆ لە جێی من بای چیت ئەکرد؟!"
وتت و دیسان پاڵت پێوە نا"چاوەڕێی ڕوونکردنەوەتم ئەکرد"
ئەو وتی"ھاھ...واتا گەر بێت و یەکێک بە ڕوتی"
پێکەنینێکی گاڵتە جاڕیت کرد و دەستت لە قۆپچەی قەمیسەکەی ئاڵاند و ھەموو قۆپچەکانیت کردەوە و بە کەمتر لە خولەکێ قەمیسەکەیت داکەند و ماسولکەکانی بەدیار کەوتن
YOU ARE READING
نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎
Azioneزیاتر ئازارم بدە با ڕقم لێت بێتەوە ببە دوژمنی من ببە خەوە ناخۆشەکانم بەڵکو ئەو دڵە گەمژەیەم تێبگات کە تۆ و من ئەستەمە بەیەکەوە بونمان