𝚂𝚊𝚟𝚎 𝚖𝚎𓅓
𝙾𝚛 𝚒 𝚜𝚑𝚞𝚕𝚍 𝚜𝚊𝚢 𝚜𝚊𝚟𝚎 𝚞𝚜♉︎ڕزگارم بکە
یان باشترە بڵێم ئێمە ڕزگار بکە"ھێی لێرە جێم مەھێڵن"
بە لاوازی وتت کاتێ سەگەکانی جیمین تۆیان لە نزیک دارستانێک جێھێشت"تکایە بگەڕێنەوە..تکایە"
وتت و فرمێسکت بەسەر ڕوخسارە بە خوێنەکەت ھاتە خوارەوە و قاچی یەکێک لە کوڕەکانت گرت بەر لەوەی ئەو بڕواتە ناو ئۆتۆمبێلەکە"دوور کەوە ھەی پیس"
کوڕەکە وتی و لەقەیەکی لە سنگت دا و تۆش کەوتیتە سەر ئەرزەکە پاشان ئەوێیان جێھێشت"تکایە بگەڕێنەوە من لە تاریکی دەترسم"
بە دەنگێکی لاوازەوە وتت و دەستت لەسەر سنگت بوو وە ئازارە زۆرەکەی سکت لەبەر شەقەکانی جیمین زیاتر تۆیان ئازار ئەدا وە کات درەنگ بوو دنیاش تاریک داھات"دوای ٣ کاتژمێر
تۆ سێ کاتژمێرە بێئاگای لەو شتانەی کە لە دەورەبەرت ڕوو ئەدەن وەک جەستەیەکی بێڕوح وایت زۆریشت سەرما بوو
"دایکە تکایە بگەڕێوە"
بە لاوازی وتت لە کاتێکا چاوەکانت داخرا بوولەبەر لاوازی دیسانەوە بورایتەوە
-----
دوای حەفتەیەک
"ھێی تۆ..ئایا ھانیات لە ھیچ جێیەک دیوە؟"
نینا بە جیمینی وت"تش بڕۆ بۆ دۆزەخ من وەڵامی کەسانی وەک تۆ نادەمەوە"
جیمین وتی کاتێ لەسەر قادرمەکانی ساحەکە دانیشتبوو وە کچێک لە ژێر قۆڵەکانی بوو چەن کچێکی تریش لە چواردەوری وە کوکیش لەولا تر بوو"تکایە ئەگەر شوێنی ئەو ئەزانیت پێم بڵێ ئەوە حەفتەیەکەبێ ئەو دیار نییە"
نینا بە دەنگێکی نزیک لە گریانەوە وتی"چی بووە نینا بۆ حاڵت وایە؟"
کوک وتی"ھانیا حەفتەیەکە دیار نییە بە نەنکی وتووە کە لای من ئەمێنێتەوە نازانم چی بکەم"
نینا بە نائومێدیەوە وتی و دەستی بەسەریەوە بوو"لەوانەیە لای دایکی یان باوکی بێت"
کوک وتی بە شێوەیەکی ئاسایی"نا..ئەو دایکی مردووە..باوکیشی ھەر بە نەبوو ھەژماری بکە"
نینا خۆی پێ نەگیرا و دەستی کردە گریان"تش واتا ھانیا ھەتیوە"
جیمین بە گاڵطە جاڕیەوە وتی"ئەو پێویستی بە کەس نییە بۆی پارێزگاری لێ بکا ئەو خۆی بەر پرسیاری خۆیەتی"
نینا بە بوێریەوە وتی"لەناکاو ئاڕاستەی ھەموو قوتابیەکان گۆڕدرا بۆلای دەنگی ئۆتۆمبێلێک کە ڕەنگی سوور بوو وە زۆر گرانبەھا دیار بوو دەرگای ئۆتۆمبێلەکە کرایەوە
کچێک بە عەینەکێکەوە و قژە درێژەکەی کە بە خاوی بەسەر شانەکانیا درێژ ببونەوە لەگەڵ کالە سپیەکانیا و جلی مەکتەبەکەی سەرەنجی ھەموو قوتابیانی بۆلای خۆی ڕاکێشا
YOU ARE READING
نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎
Actionزیاتر ئازارم بدە با ڕقم لێت بێتەوە ببە دوژمنی من ببە خەوە ناخۆشەکانم بەڵکو ئەو دڵە گەمژەیەم تێبگات کە تۆ و من ئەستەمە بەیەکەوە بونمان