☻︎28☻︎

4.5K 544 213
                                    



"جیمین؟ھێی براکەم ئەوە چ نەفرەتیەکە کە بەسەرت ھاتوە"
کوک بە ترسەوە چوە لای جیمین و چەمایەوە ئاستی

"ھانیات بینیوە؟ئەو چۆنە؟"
جیمین بە ئازارەوە وتی

"ئەوباشە بەڵام ئێستا تۆ گرنگتری..با بچینە نەخۆشخانە خوێنت لێئەڕوا"
کوک ویستی جیمین بباتە دەرەوەی ماڵەکەکەی بەڵام جیمین ڕەتی کردەوە

"نایەمە نەخۆشخانە..دەرگاکە بکەوە ناتوانملەسەر قاچەکانم بوەستم"
بە ئازارەوە وتی

"جیمین کەلەڕەقی مەکە با بچینە نەخۆشخانە"
کوک وتی

"وتم نایەم..دەرگاکەش ناکەیتەوە خوات لەگەڵ بە شێوەیەک چارەی خۆم ئەکەم با لەوە زیاتر کاتت نەگرم"
جیمین بە ئازارەوە وتی و قۆڵی لەسەر شانی کوک لابرد

"باشە کەلەڕەق با بچینە ژوورەوە"
کوک جیمینی بردە ژورەوە خێرا چاکەتەکەی سەر شانیلابرد و لەسەر قەنەفەکان داینا

"چ خوێڕیەک چەقۆی لێ داوی"
کوک بە توڕەییوە وتی

"ئەمجارە فیشەکە"
جیمین بە ئازارەوە وتی وھەموو جەستەی ببوە ئارەقە

"چی؟فیشەک!جیمین وا نابێ ھەستە ئەچینە نەخۆشخانە"
کوک ویستی جیمین ھەستێنێتەوە بەڵام نەیتوانی

"نامەوێ...کوک یارمەتیم بە ئەو فیشەک لە قۆڵم دەربێنم بەر لەوەی نەیکوشتووم"
جیمین بە ئازارێکی زۆرەوە قسەی ئەکرد

جۆنگکووک چاوەکانی تا دوائاست کرایەوە بە قسەکانی

"چی؟من ناتوانم ئەوە بکەم جیمین داوای ئەوەم لێمەکە"
کوک بە ترسەوە وتی

"تەنھا یارمەتیم بە من ئەیکەم"

کوک ھەستایە سەر پێ  و بە ناو ماڵەکەیا ئەسوڕایەوە دەستی بە قژیا ئەھێنا لەتاو دودڵیا

"باشە چیەبێ بانگی دکتۆر بکەم؟"
وتیو لەسەر قەنەفەکەی تەنیشت جیمین دانیشت

"کوک کەلەڕەقی لەگەڵ منا مەکە سەرکەوتوو نابی"
جیمین بە چاوی داخراوەوە وتی

"باشە چیت بۆ بێنم؟"
بە ناچاری وتی

"شوشەیەک کحول ئاوی گەرم و چەقۆ و ئاگر"
جیمین وتی و بە زۆر خۆی ڕێککردەوە  ودانیشت کوک خێرا کەلوپەلەکانی بۆی ھێنا و لەسەر مێزەکەی بەرامبەر داینا

بەر لە ھەموو شت جیمین بە دانی قۆڵی قەمیسەکەی گرت و بە دەستە ساخەکەی قۆڵەکەی دڕاند

"ئەوەم دەرێ"
دەستی بۆ کحولەکە ڕاکێشا

کوک خێرا دایپێی دودڵی و شڵەژان لە چاوی کوک بەدیار ئەکەوت

"بڕۆ ھەنێ لەفاف و شت لە دەرمانخانە بێنە ئەزانم بەرگەی بینینی خوێن ناگری.تا یەیتەوە فیشەکە دەرەھێنم'
جیمین بە چاوی کزو ھەناسە بڕکێوە وتی

نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎Where stories live. Discover now