☻︎55☻︎

4.7K 436 584
                                    

کاتی مناڵ بونەکەتنزیک بۆتەوە بە ئاھێکی بچوکیش دڵی جیمین لەسەر ھەزار لێئەدات و خێرا کەلوپەلەکان ئامادە ئەکات..بەڵام بەھەڵەدا ئەچن و دوای چارەگێک ئەزانن کە کاتی مناڵ بونەكە ھێشتا نەھاتوە

"ئەشقم ھەرکە ئازارێ شتێکت ھەبوو ئاگادارم کەوە"
جیمین بە وریایەوە تۆی لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانا و پێی وتی تۆش تا لەسەر کورسیەکە دانیشتیت گازت لە لێوت ئەدا

"خەمت نەبێ خۆشەویستم..من باشم..ھێشتا چەن ڕۆژێک ماوە"
بە خەندەوە وتت قژت بردە پشت گوێت چونکە ھاتبوە نێو چاوت

"بڵێ ئا"
ئەو پارویەک خواردنیلەبەردەمت ڕاگرتبوو

"ئەشقم من مناڵ نیم بۆ بڵێم ئا"
بە پێکەنینەوە

"بۆ ئەبێ مناڵ ببیتەوە تا بەدەستم نان بخۆیت؟یان بێزاربویت لێم؟"
بە خەمباریەکی ساختەوە وتی

"چەند ساڵە لەگەڵت ئەژیم باوەڕکە ھێشتاش لێت تێر نەبومە..من ھەرگیز لێت بێزار نابم"
بە دڵنەرمیەوە وتت

"بڵێ ئا"
ئەو وتیەوە و تۆش دەمت کردەوە

یەکەم پاروت بە دەستی ئەو خوارد ئەویش یەکەم دانەی بە دەستی تۆ خوارد

دواتر چونە ھۆڵەکەو لەسەر قەنەفە نەرمەکە داتی نا
لەناکاو بیرۆکەیەکی شەیتانانە ھات بە مێشکتا

"ئاھ..جیمین مناڵەکەم لەدایک ئەبێ"
تۆ بە گاڵتەوە وتت و وا ڕۆڵت ئەگێڕا کە مناڵت ئەبێ

"چی؟ھانیا ھەناسەی قوڵ ھەڵمژەو بیدەوە.بۆستە با کەلوپەلی مناڵەکە بھێنم."
ئەو بە ترسەوە و ھەستایەوە
دەمێک بەلای ڕاستدا ئەڕۆی دەمێک بەلای چەپدا سەری لێشێواو بوو نەیەزانی چی بکات

دواتر تۆ دەستت کردە قاقا لێدان و پێکەنین ئەویش بە نەزانیەوە لێی ئەڕوانیت

"ھێمن بەوە گاڵتەم کرد..جارێک کاتی ماوە تا مناڵەکەمان لەدایک بێ عەشقم"
بە پێکەنینەوە وتت

"ھێی..ھانیا ئەو گاڵتەیەت ھیچ پێکەنیناوی نەبوو ئەزانی کە وتت مناڵمەبێ خەریک بوو جەڵدەلێم بدات"
ئەو بە بۆڵەوە وتی

"ئەشقم بە گاڵتەم بوو بەجدی شت وەرمەگرە دەی وەرە لام"
تۆ ئاماژەت بە تەنیشتی خۆت دا و ئەویش بە بێزاریەوە ھاتەلات بەڵام لەگەڵ یەکەم بەرکەوتنی لەگەڵت

"ئاھ..جیمین"
ئازارێکی لەناکاو بە جەستەتدا ھات و دەستت بە سکتەوە گرت

"ھانیا گاڵتە مەکە لە جەوت دام"
بە بێزاریەوە قاچی لەسەر یەک دانا و تیڤیەکەی کردەوە

"جیمین..گاڵتە نیە.مناڵەکەم ئەبێت.."
بە ترسەوە وتت و بەشی خوارەوەی عەزیەکەت تەڕ بوو

"فەک..بەرگە بگرە ئێستا یەمەوە"
بە پەلە چوە ئەو ژورەی کە بۆ منداڵەكەتان ئامادەیکردبوو و جانتای کەلوپەلەکەی ھێنا

نـاشـریـن♓︎𝑝𝑎𝑟𝑘 𝑗𝑖𝑚𝑖𝑛♓︎Where stories live. Discover now