༒کــاتــی ڕۆشــتــنــە༒

2.4K 427 136
                                    







"کایلی کچم کەمێک خێراتر قاچەکانت بجوڵێنە "
بەڕێز لی بەھاوارەوە وتی کاتێک یارمەتی تای ئەیا لە ھێنانی کەلوپەلەکانی.




"تای دڵنیای ھەموو پێداویستییە گرنگەکان کۆکردۆتەوە؟."
بەڕێز کیم وتی کاتێک سنوقی سەیارەکەی داخست.




"دڵنیا نیم.."
بەلالوتێکەوە وتی




خاتوو کیم دەستی لەسەر شانی تای دانا:
"کوڕم پێویست ناکات بێزار و بێتاقەت بیت ئێمە بەڵێنمان پێتیا کە زووزوو سەردانیان دەکەینەوە، ھەروەھا دەتوانن لەگەڵ کایلی ھەموو ڕۆژێک بە ڤیدیۆ چات قسەبکەن."





"من دەمەوێ ھەمیشە کایلی لەنزیکمەوە بھێڵمەوە نەوەک بە ڤیدیۆ چات بیبینم."
بەتوڕەی دەستی خاتوو کیمی لەخۆی دوورخستەوەو بەڕێکەوت بۆلای کایلی.




"پێویست بە نیگەرانی ناکات کاتێک گەشتە ئەوێ ڕادێت لە دووری کایلی"
خاتوو لی بەسۆزەوە دڵنەوای خاتوو کیمی ئەدایەوە.




خاتوو کیم ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی:
"تەنھا ھیوادارم."





୫୫




"کایلی.."
تای بە ھێواشی وتی و لەپشتەوە باوەشی کرد بە باڵا بچوکەکەیا.



کاتێک کایلی ئاوڕی دایەوە بە چاوە سورو لوتە سورەکەیەوە بزەیەکی کەمی بۆکرد.



"کەمێکی تر دەھاتم"
وە ھەر دوای ئەوە نەیتواینی لەوە زیاتر خۆی ڕابگرێت و لەباوەشی تایا وەک مناڵێک کە دایکی لێی ئەیات و ھانا بۆ باوکی ئەبات ئەگرییا.





"تۆ وادەکەی ڕۆشتنەکە زیاتر قورس
بێت لەسەرم"
تای بەھێمنی وتی بەڵام کایلی گوێی لێبوو.




کایلی خێرا لە باوەشی ھاتە دەرەوەو فرمێسکەکانی سڕی و
بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە سەیری تای کرد.



"دەی خێرا بابڕۆین نەوەک دواکەوی... ئەزانی منیش زۆر ئارەزوو ئەکەم سەر فڕۆکە کەوم"



تای چنوقێکی لە لوتی گرت.
"بەڵێنبێت ڕۆژێک تۆش دەھێنم بۆلای خۆم ئەوکاتە بەیەکەوە سەر فڕۆکە دەکەوین."




کایلی خۆی کردە سەر پەنجەکانی قاچی و بەخێرای ماچێکی لێوی تای کرد.
"بابڕۆین"
بەھۆی شەرمەکەیەوە چاوەکانی تون داخست و ویستی بڕوات.



بەڵام تای ڕێی لێگرت و دووبارە ماچی کردەوە ھەر وەک ئەوەی کۆتا جاریبێت کە بچکۆلەکەی ببینێتەوە.


ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن