༒بـــرســـێـــتــــی༒

4.2K 553 331
                                    











لە یەکێک لە وەرزەکانی زستان لە شاری بوسان

لەژێر ھەورە تاریکەکان

بەفر ھەموو شوێنێکی بە سپێتییەکەی داگیر کردووە

تاکە ڕووناکی کە ببینرێت تەنھا ڕووناکی مانگە

لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی شاری بوسان

کایلی تەمەن ١٠'ساڵ بە جلە دڕاوەکانیەوە

کە تەنھا بەشێکی کەمی جەستەی لە سەرما ئەپارێزێ


بەدوای چەن پارچە خواردنێکا ئەگەڕێ تەنھا بۆ ئەوەی ئەمشەو بە برسێتی بەڕێ نەکا

لەبەردەم یەکێک لە ڕێستۆرانتەکانا وەستا

لەپەنچەرە شووشەییەکەوە سەیری ناوەوەی ئەکرد

ھەموو ئەو مناڵانەی ئەبینی کە لەتەمەنی ئەوان لەگەڵ خێزانەکانیان ھاتوون تا ژەمێکی گەرم بخۆن

ئەو مناڵانەی لە تەمەنی کایلی یا بوون ھەموویان جلوبەرگی باشیان لەبەرابوو کە لە سەرمای زستان ئەیپاراستن

ھەرجارێک ھاوتەمەنێکی خۆی ببینیایە بە دڵخۆشی قسە لەگەڵ خێزانەکەی ئەکات

فرمێسکە ئەڵماسەکانی بە ڕووخسارییا ئەھاتنە خوارەوە

بیری ئەکردەوە ئاخۆ ئەگەر ئەمیش خێزانەکەی لە ژیانا بمانایە ئەیتوانی ئاوا بە دڵخۆشی بژی؟

لەوکاتەیا نەیەزانی بەو تەمەنە کەمەوەی بۆ بێکەسییەکەی بگری یان بۆ برسێتییەکەی؟

ئاگاداری خۆی نەمابوو کە چەن کاتژمێرە لەودیو ڕێستۆرانتەکەوە تەماشای ئەو خواردنانە ئەکات کە ھاوتەمەنەکانی وەک ئەو بە دڵخۆشییەوە ئەیخۆن


"ھێی تۆ"
گوێی لە دەنگی کوڕێک بوو لە پشتییەوە

بە ھێواشی ئاوڕی یایەوەو بە دەستە بچووکەکانی فرمێسکەکانی سڕی

سەیری ئەو کوڕە باڵا بەرزەی بەردەمی ئەکرد کە باڵای زۆر لەو بەرز تر بوو وە جلەکانی زۆر باشبوون بۆ بەرگری لە سەرما


"ئایا تۆ برسیتە؟"
کوڕە باڵا بەرزەکە بە ڕووخۆشییەوە لێی پرسی

کایلی تەنھا سەری بەمانای بەڵێ جووڵاند

"وەرە"
دەستی کایلی گرت و لەگەڵ خۆیا بردییە ناو ڕێستۆرانتەکە

بەرەو مێزێک بەڕێ کەوتن کە ژن و پیاوێک کە تەمەنیان لە ٣٠'کانا ئەبوو دانیشتبوون

ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن