༒لــەدایــکبــوون༒

1.7K 356 30
                                    






ھەمووان زۆر مەشخوڵ بوون بەھۆی لەدایکبوونی مناڵەكەی ئانا و جونگکووکەوە .



ھێشتا کاتی نەشتەرگەریەکە نەھاتووە بەڵام تەواوی نەخۆشخانەکە بێزاربوون بەھۆی ھاوارە زۆرەکانی ئاناوە..




جونگکووکی بەستەزمانیش نازانێت دڵخۆشبێت بەوەی کەمێکی تر پارچەیەک لە گۆشت و خوێنی خۆی ئەبینێت،
یاخوود خەمباربێت بەھۆی لاوازی ھاوسەرەکەی.



"ببینە بەڕێز جیۆن، ئێمە چەنجار ئاگادارمان کردوویتەتەوە کە جەستەی خاتوو ئانا بێھێزە، وە ئەوە موعجیزەیەکیشە تا ئێستا توانیویەتی مناڵەکەی لەسکیا ھەڵگرێت.
ئێستا ئێمە دەست بە نەشتەرگەریەکە ئەکەین بەڵام پێویستە پێشتر تۆ ئەم پەڕاوانە واژوو بکەیت."



دکتۆرەکە چەند پەڕاوێکی خستە بەردەمی ئەو مناڵە ترساوەی کەلەبەردەمیا وەستاوە.


کووکی پەڕاوەکەی لێوەرگرت و چەن جارێک خوێندیەوە.


' لەکاتی ڕوودانی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو کەبەسەر دایکەکە یاخود کۆرپەکەیا بێت، ئێمە و نەخۆشخانەکەمان ھیچ لێی بەرپرسیار نین.!'


کووکی بێ بیرکردنەوە خێرا پەڕاوەکەی واژوو کرد و یایەوە بە دکتۆرەکە.



کاتێک دکتۆرەکە ویستی بڕوات توون قۆڵی گرت.


"تـ تکایە، ھەردووکیانم بە سەلامەتی ئەوێت!"


دکتۆرەکە سەری بە باشە جوڵاند و چووە ئەو ژوورەی ئانای لێیە.



"خێرا خاتوو ئانا ببەنە ژووری نەشتەرگەری."


کووک بەخێرای لەدوایەوە ھاتوو توون دەستە سیس بووەکانی ئانای گرت.
"تەنھا لەبەر خۆمان و مناڵەكەمان بەرگە بگرە. دڵنیام تۆ بەھێزی."



ئانا لە حاڵێکی وایا نەبوو کە جونگکووک دڵنیاکاتەوە کە لەبەر ئەو ئەتوانێت بەرگەی ھەموو ناڕەحەتیەک بگرێت،
بەڵام توونتر گرتنی دەستەکانی لەناو ئەوانەی جوونگکووکا دڵنیاکەرەوە بوو..




پەرستارەکان ئانایان گواستەوە بۆ ژووری نەشتەرگەریەکە و کووک و ھەموو ئەوانی تر لەبەردەم ئەو ژوورەیا چاوەڕوان بوون،
تەنانەت خۆشەویستە تازەکەی جیمینیش، ئێلایی.





ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن