༒مـاڵـی پـەنـابـەران༒

1.9K 362 170
                                    






کایلی بە جلە زستانە گەرمەکانیەوە لە باوەشی تایا بوو وە ھەموو ھەوڵێکی بۆئەوەبوو کە تەنھا سەرنج بکاتە سەر
بۆنە دڵڕفێنەکەی.




ئانا بە بۆڵە بۆڵ و سکە ئاوساوەکەیەوە ھاتە ژوورەوە.



کایلی بە توڕەی سەیری ئانای کرد و ھەباسەیەکی قوڵی ھەڵمژی.




"دووبارە چی ڕوویداوە؟ بۆچی ھەرگیز بە تەنیا جێم ناھێڵی؟؟ نەفرەتی تۆ ئێستا ھاوسەرگیری و کردووە!! بەڵام ئەوەنەی لەماڵەکەی منی لەلای ھاوسەرە نەفرەتیەکەو نیت!!"



ئاناش بە توڕەییەوە وڵامی یایەوە.
"ئاگاداربە چۆن ناوی ھاوسەرەکەم ئەھێنی خاتوونی دکتۆر..!"



کایلی چاوی لێ سوڕاند،
بەڵام تای بە زەردەخەنەیەکی جوانەوە دەستی لەسەر دەستی دانا.



"ھێمنبە."



جونگکووکیش بەھەمان شێوەی ھاوسەرەکەی بە بۆڵە بۆڵەوە ھاتە ژوورەوە.



ئەمجارە سەرەت تایھیۆنگ بوو کە توڕە ببێت.


"کوڕە ئێوە ماڵتان نییە؟؟ بۆچی ھەمیشە شەڕەکانتان ئەھێنن بۆ ئێرە؟؟"



ئەوە لە توانای کایلی و تایا نەماوە،
لەوکاتەوەی ئانا دووگیان بووە ھەموو ڕۆژێک پێویستبوو کایلی ئاناو جونگکووکی ئاشت کردۆتەوە.


بەھۆی گۆڕانی ھۆڕمۆنەکانی ئاناوە،
کاتێک جونگکووک کارێک ئەکات و ئانا خێرا توڕە ئەبێت و ماڵەكە بەجێ ئەھێڵێت.


وە بێگوومان تاکە شوێن کەبۆی  بچێت ماڵە خنجیلکەی کایلییە


تەنانەت ڕێگەی ئەوەش نایات جونگکووک تێبگات کە چی کردووە؟ تا دووبارەی نەکاتەوە.



وە ئێستا کە لەمانگی خۆیایەتی و لە ھەر کاتێکدا بێت منداڵەکەی ئەبێت.



"بەیارمەتی و کیم تایھیۆنگ، ئێرە ماڵی تۆش نییە! ماڵی کایلییە. کەواتە تۆش ھاوشێوەی ئێمەی!!"




پاشان ویستی لەنزیک ئاناوە دانیشێت بەڵام ھاوارەکەی ئانا بەتەواویترسانی!



"ھەرگیز لە نزیکمەوە دانەنیشیت،جیۆن جونگکووک!!"



جونگکووک بەبێزارییەوە ھەر لەو شوێنەی کە وەستابوو لێی دانیشت و قاچەکانی لەباوەش گرت..




ھۆپی و خۆشەویستەکەی،
جیمینی سەڵت، بە دڵخۆشییەوە ھاتنە ژوورەوە و ھەر یەکەو لەشوێنێک دانیشت بەبێ ئەوەی سڵاو بکەن.




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن