"جانتاکان ئامادەن؟"
کایلی بۆ دەیەمین جار پرسی."بەڵێ تەنھا خۆو ماوی.."
ئانا بەبێزاری وتی و ئێلایی دەستی کردە سەر شانی."چ پێویستەکات بڕۆی؟ پاشان بۆ بەتەنیا؟"
ئێلایی بە خەمخۆریەوە وتی.کایلی تەنھا سەیری بەردەمی خۆی ئەکرد و ھیچ وشەیەکی نە ئەوت.
ئاناو ئێلایی زانیان کە قسەکردن لەگەڵی ھیچ سوودێکی نییە بۆیە بڕیاریان یا بچنە دەرەوە لە ژوورەکە.
کایلی چاوەڕوانی ڕۆژانێکی لەم شێوەیە بوو؟
ئەمڕۆژە ئەبوو سێیەم ڕۆژی کایلی لەگەڵ خۆشەویستکەی،
چەندین پلانی جۆراو جۆری دانابوو..دڵنیابوو لەوەی تایھیۆنگ تەنانەت سەیری ڕوخساری ھۆلیش ناکات،
بەڵام ھێشتا ئەترسا.ئەو کچە شێت بوو،
وە ئەکرا ھەموو شتێک بکات، ھەر وەک ئەوەی پێشتر کردی.୫
"تــــای!!!"
ھۆلی بێزاربووبوو لەوەی چەن کاتژمێرێکە بانگی تایھیۆنگ ئەکات تەنھا بۆوەی بێت و نانەکەی بخوات.بەڵام تایھیۆنگ تەنانەت لەوکاتەوەیگەڕاوەتە ماڵەوە خۆی لە ژوورێکی دوور لە ژوورەکەی ھۆلی زیندانی کردووە و بۆ یەک جاریش نەھاتۆتە دەرەوە.
ڕاستیەکەی ئەوێ ماڵ نە بوو،
بەڵکو ئوتێلێک بوو کە بڕیار وابوو دوای ئاھەنگەکە لەگەڵ کایلیا بێن.بەڵام...
ھۆلی ڕەنگی ڕوخساری تەواو گۆڕابوو بەھۆی توڕەییەوە،
ھەموو چرکەیەک لەبەر خۆیەوە ئەیوت:
"چ شتێک لە کایلییا ھەیەو لەمنا نییە؟؟؟"بە توڕەیی ھەموو خواردنی سەر مێزەکەی فڕێیا و جووەوە ژوورەکەی خۆی.
چووە بەلەکۆنی ژوورەکە و پەیوەندی بە لیکیەوە کرد.
'چیتەوێ؟'
لیکی بەبێزاری وڵامی یایەوە."تایھیۆنگ ماوەی ٣ ڕۆژە لەو ژوورە نەھاتۆتە دەرەوە!"
'ئەوە شتێکی ئاساییە، تۆ خۆشەویستەکەیت لێ بردووە. ئەتەوێت ھەروا بێت بۆلات و تێر بکات؟'
أنت تقرأ
ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام
Fantasy༯ خێزانێکی تووشبوو بە نەخۆشی دەروونی! کایلی بچکۆلە ئەو کچی سەرشەقامە بوو کەبوو بە شایەتی خۆکوشتنی دایک و باوکە شێتەکەی. قسە بێماناکانی براکەیی و پلانە قێزەونەکانی خوشکەکەی وایان کرد لە خۆشەویستەکەی دوورکەوێتەوە، "واز لە خۆشییەکان بێنە من لە ناخۆشییە...