༒ بــیرچـــوونـــەوە༒

2.3K 438 224
                                    







چەن ساڵی خۆش و ناخۆش تێپەڕ بوو.



تای بە سەرکەوتووی زانکۆی تەواو کردوو ئێستا کۆمپانیاکەی باوکی بەڕێوە دەبات.



وە بێگوومان کۆمپانیاکەی ھەمیشە لە ڕیزی یەکەم کۆمپانیاکانەیە بەھۆی سەرکەوتنە زۆرەکانی تایھیۆنگەوە.




بیریشمان نەچێت کـــلــارا ھەرگیز لە ھەوڵیانەکانی بێزار نەبووە،
لەکاتێکا ئێستا تایھیۆنگ بەڕاستی بووە بە سەرمایەدارێکی بەتواناو دەوڵەمەن زیاتر ھەوڵی نزیکبوونەوەی ئەیات.





کایلی بچکۆلە کۆتا ساڵی زانکۆی لە بەشی دەروونزانی تەواوکرد.



ھێشتا وەک یەکەم ڕۆژی یەکتربینینیان گیرۆدەی تایھیۆنگە.



ئەو دووریەی نێوانیان ھەرگیز نابێتە ھۆی ڕێگربوون لە گەشەکردنی خۆشەویستی کایلی بۆ تایھیۆنگ وە بەپێچەوانەشەوە.



تایھیۆنگ بڕیاری یاوە گەڕاندنەوە ھەمیشەییەکەی بۆلای کایلی بکات بە سوپرایس.



ئەمشەو کاتژمێر ٩' بەڕێدەکەوێت.






"سڵاو بچکۆلەکەم"
تای بەدڵخۆشییەوە ڤیدیۆ چاتی بۆ کایلی نارد.





"تای..!"
کایلی بە ئاگادارکردنەوە وتی
"چەن جار پێو بڵێم من بچکۆل نیم.!"





"منیش چەن جار پێو بڵێم تۆ بچکۆلەکەی خۆمی؟؟"
تای برۆیەکی بەشەیتانی بەرز کردەوە.




"تااااای"
کایلی بە دەنگێکی شیرین و قشتەوە وتی



تای پێکەنینێکی گەورەی کردوو چاوەڕوانی کایلیبوو قسەکەی تەواوکات.



"وێنەکەی گەورەو کردووە دووبارە پشانم ئەیەیتەوە؟؟"
لەکۆتاییا لێوی شۆڕ کردەوە وەک مناڵ





"بێگوومان"
زۆر بەخێرای ھەستایەوە و کامێراکەی ئاڕاستەی وێنە گەورە کراوەکەی خۆی و کایلی کرد




وێنەی کۆتا ڕۆژییان پێش ماڵئاوای کردن.





"تای بۆ وێنەیەکی تر دانانێی؟ بۆ نموونە وێنەی ئاھەنگی لەدایکبوونەکەی کووکی؟ چوونکە من ئێستا شێوەم زۆر جیاوازترە لەو کاتە"





"بەڵام ھێشتا بچکۆلە شیرینەکەی منی"






بەم شێوەیە تا کاتژمێر ٨ی شەو تای بەردەوام بوو لە توڕەکردنی کایلی و کایلیش بەشیرینییەکەی زیاتر خۆی خۆشەویست ئەکرد لە دڵی تایھیۆنگا.




ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن