"خاتوو کایلی بەھۆی ئەو ناوبانگ و خزمەتەی لەبووسان ھەوبووە ئێمە زۆر خۆشحاڵدەبین بە کارکردنی تۆ لەنەخۆشخانەکەمان.... بێگوومان سەرکەوتنێکی زۆر گەورە دەبێت."پاش ئەوەی یەکێک لە گەورەترین بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سیئۆل بە ھاتنی کایلی زانی ھەموو ھەوڵێکی خۆی دەدا بۆ ئەوەی کایلی لە نەخۆشخانەکەی کار بکات.
پێشتر کایلی چەنەھا کەسی لە نەخۆشی دەروونی چارەسەر کردووە وە ھەروەھا ناوبانگێکی زۆر باشی پەیاکردووە.
بەھۆی:
١• دکتۆرێکی گەنجی دڵڕفێنە.
٢• زیرەکییەکی بێوێنەی ھەیە.
٣•زۆر بە نەرموو نییانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکانیدا دەکات.
٤• بۆ کەسانی ھەژار بەبێ بەرامبەر چارەسەریان دەکات."زۆر سپاس بەڕێزم بەدڵنیاییەوە زۆر خۆشحاڵەبم."
کایلی بە زەردەخەنە شیرینەکەیەوە خۆی چەمانەوەو ڕێزی پشانی بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەدا"زۆر باشە خاتوو کایلی ئێمە لەم ھەفتەیەدا ژوورێکی گوونجاوت بۆ ئامادە دەکەین."
"ببورە بەڕێزم بەڵام نەخۆشێکی تایبەتم ھەیە ھەتا ئەو چارەسەر نەکەم ناتوانم لەنەخۆشخانەکەی بەڕێزتا کار
بکەم""ئـ ئاھ کـ کێشە نییە ، ھەرکاتێک بۆت گوونجا پەیوەندیمان پێوە بکە بەڵام تکایە.. بەزووترین کات."
بەڕێوبەرەکە سەری سوڕما لەو قسەیەی کایلی.کایلی ھەرگیز پزیشکێک نەبوو کە جیاوازی بکات لەنێوان نەخۆشەکانییا بەڵام،
ئەم جیاکارییەی کەمێک نامۆبوو بۆی.بەڕێوبەرەکە لەو کافتریایە چووە دەرەوە کەلەگەڵ کایلی یەکتریان لێ بینیبوو.
کایلی بیری لەوە ئەکردەوە کەچۆن بتوانێت تایھیۆنگ چارەسەر بکات؟
بەڕێز کیم پێی وتبوو کەوا زیانێکی زۆر بەر سەری کەوتووە کەواتە نابێت بەھیچ شێوەیەک لەناکاو کایلی بیربێتەوە.
لەھەمان کاتیشدا دەیویست بەزووترین کات تای چارەسەر بکات چوونکە ئاگاداربوو لە ھەوڵەکانی کلارا بۆ بەدەست ھێنانی تای.
ھەرچەندە خۆشبەختانە تایھیۆنگ ئێستاش بەھەمان شێوەی پێشوو ڕقی لێیەتی.
پاش چەن خولەکێک بە ھاوار و دەنگی بەرزی ٤'کەس لەبیرکردنەوەکانی ھاتە دەرەوە.
أنت تقرأ
ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام
Fantasía༯ خێزانێکی تووشبوو بە نەخۆشی دەروونی! کایلی بچکۆلە ئەو کچی سەرشەقامە بوو کەبوو بە شایەتی خۆکوشتنی دایک و باوکە شێتەکەی. قسە بێماناکانی براکەیی و پلانە قێزەونەکانی خوشکەکەی وایان کرد لە خۆشەویستەکەی دوورکەوێتەوە، "واز لە خۆشییەکان بێنە من لە ناخۆشییە...