༒دڵـــنــیـــا بــوونــەوە༒

2.2K 441 113
                                    










"تایھیۆنگ کوڕەکەم ئەوە شەرمەزارییە بۆ ئێمە!"
خاتوو کیم بە گریانێکی درۆینەوە وەک مناڵ وتی..






"دایک ڕاستەکات تای..! چ پێویستی بەمە دەکرد؟"
بەڕێز کیم پشتگیری قسەی ھاوسەرەکی کرد.







"دایکە.. باوکە.. من دڵنیام ئەو کچە یەکێکە لە یادەوەریە گرنگەکانی ڕابردووم کەلەبیرم کردووە! وە ئێوەش تەنھا لەبەر تەندروستیم ھیچ شتێکم پێناڵێن! بەڵام من دڵنیام کەسێکی زۆر گرنگ بووە بۆم.."







ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی.






"ھەرجارێک کە دەیبینم ھەست بە ئازارێکی بەھێز ئەکەم لە دڵمدا..، ھەروەھا تێبینم کردووە ھەموو کاتێکیش کە کایلی دەمبینێت چاوەکانی پڕ فرمێسک ئەبن.."




خاتووکیم دەستی کردە سەر شانی تایھیۆنگ
"بابڕۆین... بەڵام ھەر کارێکی گەمژانە بکەی من لەوێ بەجێتان ئەھێڵم!"
وەک ئاگادارکردنەوەیەک پەنجەی درێژکرد.









پێشەوەی لە درگا بەن تایھیۆنگ بۆینباخەکەی کەمێک ڕێک کردەوەو گوڵ و شیرینییەکانی دەستی بەەمان شێوە ڕێک کردەوە..







بەشێقەیەک خۆی ئامادە کردبوو،
وەک ئەوەی بچێتە داوای پزیشکە دەروونیەکەی..






لە زەنگەکەیان یاو چەن چرکەیەک وەستان تاوەک و کایلی بە شێوەیەکی کۆمیدی درگاکەی کردەوە.






تیشێرتێکی گەورەی سپۆنجبۆبی زەردی لەبەرایە کە تا سەرو ئەژنۆکانی ھاتتوە..




قژی بە شێوەیوکی ناڕێک بە بەرزی خڕ کردووە و زۆرترین تاڵ لەملو لای قژیەوە ھاتۆتە دەرەوە.




قەراغی لێوی ھەمووی شوکولاتەی پێوەبوو وە ناو دەمیشی ھێشتا پڕبوو.





ھەر کە چاوی بە  تایھیۆنگ و خێزانەکەی کەوت شوکولاتەکەی پەڕییە قورگی و زۆر بەپیسی دەستی کرد بە کۆکین.




خاتوو کیم بە پێکەنینەوە چوو بۆلای و بە ھێمنی ئەیکێشا بە پشتیا.




"ھێشتا کچە بچوکەکەی جارانی."
بەبێ ئاگاداری خۆی وتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی تای دڵنیا
بێتەوە لەوەی کە ھەستەکانی بۆ کایلی درۆ نییە.!





کایلی بە شەرمەوە زەردەخنەی کردوو ڕێی بۆکردن کە بچنە ژوورەوە.







ꪜ کــچــی ســەرشــەقــام حيث تعيش القصص. اكتشف الآن