" گەورەم نامەت بۆ هاتوە لە ڕێگای ئیمێڵەکەت "
پاسەوانە تایبەتیەکەی لێی نزیک بۆوە و بووتڵێکی ئاوی ساردی پێ دا و ووتی پاش ئەوەی لە سەر ستەیج هاتە خوارەوە
بووتڵە ئاوەکەی لێ سەند و سەری بە ئەرێ جوڵاند و دەستی کرد بە ئازادکردنی ئاو بۆ گەرووە هیشک و توێینیوەکەی
سەرکەوتنە ناو ئۆتۆمبێلە گەورەکەیان کە هەموویان تییادا بە ئاسوودەی دانیشتبوون ، هەندێکیان شەڕیان ئەکرد تا نەخەون ، هەندێکیان دیاری هاوادارەکانیان ئەکردەوە
هەندێکیانیش خەریکی مۆبایلەکانیان بوون بۆ کوشتنی کات تاوەکوو دەگەنە شوێنی پێوویست ، بەڵام لێرە ئەو ، بیری لە ڕابردووی ئەکردەوە ، کە چۆن بوو
ئێستاش گەیشتۆتە چی ؟؟؟ هەرچەندە ئەو زیرەک بوو و پێویست بە خۆ ماندوو کردن نەبوو تاوەکوو بچێتە کۆلێژێکی باش ، بەڵام ئەو بۆ ئەوە لە دایک بووبوو تاوەکو ببێتە هونەرمەند
گەیشتنە ڤێلاکەیان کە بۆ ماوەیی بۆیان گیراوە لەلایان کۆمپانیاوە تاوکو لە یابانن ، وە بیر کردنەوە لە ئیمێڵەکە
بێجگە لە خێزانی و هاوڕێکانی کەسی تر و دوور ئیمێڵەکەی نازانن بۆیە وا بیری کردەوە کە شتێکی گرینگ بوبێ
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و بەرە بەرە چوون بۆ ژوورەکانیان و هەریەکەو گەرماوێکی کرد یان گرینگیان بە پێستیان ئەدا یانیش ڕاستەوخۆ ڕوویان کرد بۆ بەفرگرەکە بۆ پڕکردنەوەی گەدە بەتاڵەکانیان
چووە گەرماو و بیری لەم شەو ئەکردەوە کە بەسەری برد لەگەڵ براکانی و هەوادارەکانی ، هەرچەندە ئەو کەسێکە کە ناتوانێ هەستەکانی بە ڕووکەشی دەرەوەی دەری ببڕێ بەڵام ئەو زۆر هەستیار ترە کە بیری لێ بکەیەوە
وە زۆر بیر لەشتەکان ئەکاتەوە ، وەک ئێستا کە لە ژێر دۆشی گەرماوەکەیە ، " ئەبێ ئێستا چۆن بێ ؟ "
بە دەنگە بێ کاردانەوە و هەسستەکەی ووتی لە بەرامبەر خۆی ، دەستی بۆ قژی برد و بۆ دواوەی برد و وازی هێنا کە ئاوی دۆشەکە بە ئازادی بەر ڕووخسارە سپیەکەی بکەوێ
لە گەرماوەکە تەواو بوو و چوو بۆلای کانتۆڕی جلەکەی و دەستە جلێکی ماڵەوەی دەرهێنا و قژیشی تەنیا بە خاولیەک ووشک کردەوە هەرچەندە جوونمیوون هەموو کات پێی ئەڵێ بە ووشکەرەوەی قژ ووشکی کاتەوە چوونکە ئەزانێ گەر وا نەکات سەر ئێشە ئەیگرێ ، بەڵام ئەو هێزی نیە
لەسەر کورسی دانیشت و مێزێک لەپێشی بوو کە لاپتۆپەکەی لەسەری دانابوو ، تۆزێک نامەی بۆ هاتبوو بەڵام شتی گرینگ نەبوون تەنیا وەک ڕیکلام یان کڕینی ئەنتەرنێت یانیش بەخت ....هتد
چووە سەر بابەتە گرینگەکەی کە نامەی بۆ اتبوو لەلایەن کەسێکەوە کە ناوەکەی نازانێ ، ئەوە کێیە ؟؟ لە مێشکی خۆی ووتی و دواتر کە نامەکەی کردەوە پارچەیەک ڤیدیۆ بوو ، بە ماوسەکە کلیکی کرد و ڤیدیۆکە بۆوە

YOU ARE READING
درۆ شیرنەکان || SWEET LIES
Romantizmدۆ کیۆنگسوو ڕۆژێک کە لەیابانە نامەیەکی ڤیدیۆی بۆ دێت لە لایان خۆشەویستە کۆنەکەی وە بۆی ئاشکرا دەبێ کە بۆتە باوک ، لەم حاڵتە کیۆنگسوو چی ئەکات ؟ دەستپێکرد || 10 / 3 / 2021 تەواو بوون || 7 / 7 / 2021 چیرۆکەکە تایبەت بەخۆمە و هێوادارم بیرۆکەکەم نەدز...