NOTHING || ھــیچ

2.2K 317 148
                                    





بەشی پێشوو باش بوو؟ وابزانم نائـومێدکەر بوو  بەڵام ئـەمبەشەیان نائـومێد کەرتر ئـەبێ بۆیە با بەیەکەوە ھەموومان کۆبینەوەو   بچین ئـەو نوسەرەی ***** چونکە  زۆرم داخ لێیەتی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.









بەشی پێشوو باش بوو؟ وابزانم نائـومێدکەر بوو  بەڵام ئـەمبەشەیان نائـومێد کەرتر ئـەبێ بۆیە با بەیەکەوە ھەموومان کۆبینەوەو   بچین ئـەو نوسەرەی ***** چونکە  زۆرم داخ لێیەتی.,

بەھەرحاڵ خۆ پێشتر پێم وتون گوێ مەگرن




چێــژ بــبینە...

~~~**~~~

خۆرەکە بەتەواوی ھەڵھاتوەو روناکیە گەرمەکەی بە شارە سەرقاڵەکەی سیۆلا بڵاوکردۆتەوەو ھەموان بەبێزاریەوە خەریکی کار کردنن..
ئـایچا کە ھەمو کاتەکە خەریکی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانی بوە و ئـاسایی وەک کچێک جلی پۆشیوەو قژە رەشەکەی لەھەوایا بڵاو کردۆتەوەو چاوە ڤاواییەکانی بەبینینی خۆرەکە کاڵتر دەرەکەوتن وەک لە ئـاساییا..

جانتاکەی ھەڵگرت و بەرێوە بوو بۆ دەرەوە و تەواوی جەستەی موچرکی پێیا ئـەھات کاتێ بایە ساردەکەی زستان بەر پێستە ناسک و ئـاڵەکەی ئـەکەوێ و زیاتر سەرمای ئـەبێت..

وە لەھەمان کاتا بیری ماچەکەی کووکی ھاتەوە مێشک کە نازانێ بۆ بیری لێ کردەوە بەڵام لەئـێساوە بیری ئـەکات ھەموو ئـەوەی ئـەیوست نەروات و تا زیاتر و زیاتر بەو شێوە بێدەنگە عاشقی کووک بێتەوە وەک یەکەمجار.....وەک یەکەم چرکە کاتێ لە بوسان بینی و دڵی برد..کووک دەمێک بوو خاوەنی دڵبەرەکەی بوو..بەڵام نەیزانی خۆی ھەموو روداوەکان تێک ئـەدات

دووبارە ھەناسە قوڵەکەی ھەڵمژی و ددانەکانی جیر کردەوەو دەرگاکەی کردەوەو سەر ئـەو تاکسیە کەوت کە بانگی کردبوو...ئـەو چیدی نایەوێ وابکات....چیدی نایەوێ خۆی بشارێتەوە, ئـەو ھەڵەیە رۆژێک ھەر ئـاشکرا ئـەبوو بۆیە لێیگەرا و پشتگوێی خست تا ئـارام بێتەوە.....ئـەو شوێنە لەراستیا بۆ ئـەو نەبوو وە ھەرگیزیش بۆ ئـەو نابێت..

شوێنێک کە واھەستی کرد لێی بخوێنێت سەرکەوتوو ئـەبێت..نەیزانی دوھێندە پر ئـازاری ئـەکات

'پێموایە ئـەبێ درێژە بە کردنەوەی مارکێتەکەی داپیرم بەم'

وە ھەموو ئـەمانە لەپێش چاوی یۆنگیا رویاندا کەلە بەلەکۆنی ژورەکەیەوەسەیری ئـایچای ئـەکرد خەریکە ئـەروا و زەردەخەنە بەفیزەکەی روخساری جێناھێشت....ئـەوەی ئـەیویست بەدەسی ھێنا و ئـایچای داماوی ئـاشکرا کرد و بۆیە ھۆی گۆرینی داھاتوی.. بۆیە ھۆی گۆرینی ژیانی وە ئـیتر خاترجەم بوو ھیچ کەسێ لە جیمین نزیک نابێتەوە....

''ھیچ کەس ناتوانێت دەس لەوە بات کە ھیمنە''

~~~**~~~

لەکات و شوێنێکی تردا کە بەتەواوی گوێت لە بێدەنگیەکی خامۆش ئـەبێت لە ژورەکەیا ھیچ شتێک نابیسترا جگە لەو دەنگە کەمەی کووک دەسی ئـەجوڵاند لەسەر سیسەمەکەیا تا ئـەو جەستە باریک و رێکەی ئـایچای پێ بدۆزێتەوە پاش چەن گەرانێک ھیچی نەدۆزیەوە دووبارەو دوبارە ھیچ شتێکی دەسنەکەوت جگە لەجێگایەکی سارد و سر نەبێت..

بەخێرایی سەری ھەڵبری و سەیری تەنیشت خکی کرد و سەیری تەواوی ژورەکەی کرد بەڵام ھیچ دەنگ وکەسێک دیار نەبوو
کووک خامۆش بوو...لەناو بیرکردنەوەیەکی قورسدا بوو نەیەزانی بۆچی ئـایچا لەوێ نیە...

دڵنیایە لەوەی دوێنێ شەو چی رویدا......بەخێرایی دەسی بۆ مۆبایلەکەی درێژ کرد و سەیری مەسجەکانی ئـەکرد بەڵام ھیچی نەدۆزیەوە

'سەیرە!! دوێنێ شەو رێک لێرەیا بوو'

بەقورسی بیری ئـەکردەوە...دڵنیایە لەوەی دوێنێ چی کرد و چی رویدا راستە کەمێک سەرخۆشبوو بەڵام ھەموشتێکی لەبیرە ناکرێت خەیاڵ بوبێت ناکرێت مانایان نەبوبێت چونکە ئـەیتوانی ھەست بەلێدانەکانی دڵیشی بکات کاتێ ماچی ئـەکرد چەن بەخێرایی لێی ئـەدا چۆن ئـەشڵەژا کاتێ زیاتر و زیاتر لێی نزیکەبۆیەوە

سەری راوەشاند لەو بیرکردنەوە بێمانایانەی و ھەستایەوە..
کاتێک خەریک بوو ژورەکە جێبێڵێت چاوی کەوتە سەر پارچە کاغەزێک لەسەر مێزەکە جێھێڵرابوو

ئـەوە بێمانایا نامەکانی مۆبایلەکەی سریەوە تا وابزانێ خەیاڵەو راستی نییە کەچی نامەشی بۆ جێھێشتوە,...وە ئـەوە وایە دڵی شەری مانەوەی کردبێ و مێشکی جەنگی رۆشتنی بردبێتەوە...

ھەموو جەستەی لەرزا کاتێ نامەکەی بینی و نەیەویست ئـەۆەی تێنوسرابێ کە بیری لێیەکردەوە
لەجیاتی ئـەوە بیری لە 'ئـازیزم رۆشتم بۆ نانخواردن'
'دڵنیابە لەخوارەوە چاوەرێتەکەم'
ئـەیویست ئـەو شتانەی لەو پارچە کاغەزەیا نوسراون ئـەوانە بێت
رستەیەک بێت دڵ بکاتەوە..

ھەناسە توندەکانی زیاتر شڵەژاندیان و نامەکەی کردەوە

''تۆ راست بوویت جۆنگکووک. من ئـەو کچە بوسانیەم کە بینیت. وە من داوای لێبوردنەکەم بۆ ئـەوەی رۆشتم..چاوەرێم مەکە, من ناگەرێمەوە''

''چۆێ ئـایچا!! تۆ ناتوانی وام لەگەڵ بکەی وایە؟ تکایە من عاشقی تۆبوم زۆر دەمێکەەەە.....''
کەوتەسەرچۆکەکانی و لە ژورە بێدەنگەکەیا دەنگی گریان و ناڵە بەرزەکانی کووک دەنگی ئـەدایەوە..
وە ئـەوەی ئـەو رۆشتنە کۆتایی ئـەو بێت ئـەو ھەموو ھیوای کووک بو لەجیھانە دۆزەخاویەکەی...

کووک زۆر نزیک بوو لەبەدەس ھێنانی ئـەو کچەی وایەکردئـاسودەیی بۆ دڵ و دەرون و گیانی بێنێت...وەئـێستاش جێی ھێشتوە لەپای ھیـچ شتێک

ئـەو ھەستی بە بەتاڵی ئـەکـرد.....

''ھیوادارم دووبارە بتبینمەوە چۆی ئـایچا....''

~~~**~~~

بــەردەوامە..

جا ئـەم بەشەیان چۆن بوو؟!!!

بیرت نەچێ رای خۆتم پێ بڵێیت!..

دوبارە ببورن بۆ بەشە کورتەکەۆ درەنگ دانانی بەراستی زۆر بێ مەجالم...

جا پارتەکەی پێشوو زۆر بێ ئـەکتیڤ بوون
وە منیش لەبەر درەنگ دانانی داوای ئـەکترڤم نەکردوە ھەقتانە...

' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔Where stories live. Discover now