~ ئـێرە جیهانی ئێمەیە بۆ خـەیاڵ بینین
چـاوەڪانت دابخەو گوێ بەهیچی تر مەدەئۆپشنی واقع ناچالاڪ بکەو خـەیاڵ چالاڪ بکە!
ئەوە تاڪە شتە بۆ ئاسوودەییت و بۆی لەجیهانی بونەوەرە ناخ مردووەڪان هەڵبێیت
تەنـیا وەڪ هـەمووڪات تێکەڵ بە کتێبەکەم ببەو
چێـژ ببـینە!
~~~~****~~~~
کووک لەدەرەوەی نەخۆشخانەکە وەستابوو چاوەرێی چارەسەریەکانی ئەکرد تا وەریان بگرێت و ئەو شوێنە نەفرەتیە جێ بێڵێت و بتوانێت هەناسەبات.،
چاوەکانی لەبێزاریا سوراندەوە کاتێ گوێی لەزەنگی مۆبایلەکەی بوو وە ئاماژەی بۆ پەیوەندیەک ئەکرد..
بەتوندی چاوی داخست کاتێ ناوەکەی سەر مۆبایلەکەی بینی کە نوسرابوو
ئاپـۆجی «باوکە»
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەناچاری وەڵامی دایەوەو مۆبایلەکەی بۆ نزیکی گوێی برد "بـبەڵێ؟ "
"ئەوە منـم" ئەیتوانی هەست بەدەنگە گرەکەی باوکی بکات کە دڵنیایە دووبارە لەبەر چ هۆکارێک تورە بووە...
لەهەمان کاتیشا پیاوە تورەکەی پشت مۆبایلەکەوە لە رەنگدانەوەی شوشەکەوە سەیری خۆی ئەکرد و خامۆشی ئۆفیسەکەی بێدەنگیەکی ترسناکی هەبوو..
"بیستوومە لەم ماوەیەدا لەگەڵ ئاریوم ژوانێکت داناوە"
باوکی ئەمجارەیان هەوڵی یا بەهێمنی قسەی بۆ بکات"شتی وا نییە من هەرگیز وام نەوتوە"
کووک بەخێرایی وەڵامی دایەوەو تەنیا نەیەویست دووبارە ناچار بێت برواتە دەرەوە لەگەڵ ئاریوم"تۆ گەمژەی؟ یان بێمێشکی؟! هەموو کۆبوونەوەکانی ئەم ماوەیەمان بەفیرۆچوون و هەڵوەشانەوە بەهۆی گەمژەیەکی وەک تۆوە...نامەوێت ئەمجارەیان هیچ روبدات!"
کووک بەزۆر خۆی راگرتبوو تا هەموو هاوارە نەکراوەکانی ناو سینەی بەسەر باوکیا نەرێژێ و بەڵکو کەمێک ئاسوودەبێت...ئەیویست هاوار بکات و بڵێت ئیدی نامەوێت لەگەڵ ئەوکچەیا برۆە دەرەوە کە تەنانەت حەز بەسەیرکردنی شێوەشی ناکەم.....بەڵام نا ئەو نەیتوانی چونکە بەراستی گیری خواردبوو تەنیا شت لەوکاتەیا ئەیتوانی بیکات قبوڵکردنی بوو
YOU ARE READING
' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔
Romanceئـایچا کە لە قوتابخانە سادەڪەی خۆیەوە ئەگوازرێتەوە بـۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی سـیۆل بـەڵام نەوەک وەک ڪچێڪ بەڵڪو وەک ڪورێڪ بەهۆی یـاساڪانی قوتابـخانەڪەوە..! چـی گەر جـۆنگکووک هەسـتـبڪات ڪە ئەو ڪور نییە؟! ئـەی چـی رووەدات ڪاتێڪ دەسـت بڪات بەوە...