چیڕۆکێکی خەیاڵی کۆن هەیە دەڵی:
ئەگەر پێش خەوتن لەگەل مانگ زەردەخەنەت
کرد ؛ دڵنیابە خەونی باش دەبینی..~~**~~
خۆر ھەڵھاتبوو گەڵاکان لەیەکیان ئـەدا و شنەباکان ئـاوازەکەیان خۆشتر کردبوو..وەکاتێ لەو پەنجەرە گەورەیەی ژورەکەوە تیشکی خۆرەکە بە ئـاسپایی خۆی گەیاندە ئـەو دو چاوە قاواییەی کە تەواوی شەوەکە بەخەبەر بوەو خەوی لێنەکەوتوە
چاوەکانی بەتەواوی سورەوە ببونوو بێ چارە ئـاراستەی بیرکردنەوەکانی لەسەر روخسارە کیوت و جوانە شەبەنگەکەی کووک بوو
بەھێواشی فرمێسک بەسەر گۆنا ئـاڵەکەیا ئـەھاتە خوارەوەو ھەستی بەئـازاری زیاتر ئـەکرد بۆناخی کاتێ دەسە قورسەکەی کووک لەدەوری کەمەریا جۆڵاندی و ھەناسەی خۆی گرتبوو تا دەنگی گریانەکەی دەرنەچێ..
بەھێواشی قۆڵی کووکی لابرد وھەوڵی ئـەیا ھەستێتەوەو ئـەوجلانەی بدۆزێتەوە کە نازانێ ھەر پارچەیەکی لەکوێیە... ئـاورێکی دایەوەو سەرنجی روخساری کووکی ئـەدا
وە بەخێرایی ماچێکی لێۆی کردوو دورکەوتەوە تا بروات
'ئـەسڵەن بۆچی من وام کرد؟'
لەبەر ئـەو ماچە خێرایەی کە لە کووکی برد کەمێک شەری لەگەڵ خۆیا کرد..
'ببورە بەڵام من دڵنیام ئـەوە تەنیا حەزێکی بێھۆشیت بوو,..ئـەزانم سەرخۆشبویت..'ئـایچا نەیەتوانی باوەر بەخۆی بێنێت کوک ئـەوی بوێت یانیش خۆشی بوێت چونکە ھەمووان ھەڵسوکەوتی کوک ئـەزانن کە زۆر بێھەستە..
وە دوبارەو دوبارە خۆی دڵنیا ئـەکردەوەئـەوە تەنیا حەزێک بوەوھیچی دی کە لەگەڵ کوکا خەوتوە مانای ئـەوە نیە کووک ئـەوی بوێت...
YOU ARE READING
' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔
Romanceئـایچا کە لە قوتابخانە سادەڪەی خۆیەوە ئەگوازرێتەوە بـۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی سـیۆل بـەڵام نەوەک وەک ڪچێڪ بەڵڪو وەک ڪورێڪ بەهۆی یـاساڪانی قوتابـخانەڪەوە..! چـی گەر جـۆنگکووک هەسـتـبڪات ڪە ئەو ڪور نییە؟! ئـەی چـی رووەدات ڪاتێڪ دەسـت بڪات بەوە...