𝐝𝐨 𝐢 𝐥𝐢𝐤𝐞 𝐭𝐡𝐚𝐭 𝐛𝐨𝐲? || من ئەو کورەم بەدڵە؟

4K 582 559
                                    







بـەشێڪ لـە من هەمـیشە ئەیەوێـت ببـێت بە بـەشێڪ لـە تۆ،

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بـەشێڪ لـە من هەمـیشە ئەیەوێـت ببـێت بە بـەشێڪ لـە تۆ،

باشە ئەمجارەیان چۆنیت؟....دڵخۆشم بەوەی لەگەشتی ئەم کتێبەما لەگەڵمای.....خەمەڪانی دڵت بەلاوەنێو بۆ ئاسوودەییت هـەوڵبە چێـژ ببـینە..











«واهـەست ئەڪەم بـۆ یەڪتری خـەڵاتی خـواین»



~~~~***~~~~


ئاریوم بەبێدەنگی ناو ئۆتۆمبێلە لامبۆرگینیەکەی لەنزیک رێستۆرانتەکەوە وەستابوو و بیری خەیاڵەکانی مێشکی داگیرکردبوو لەگەڵ دەزگیرانەکەیا.،

وە بەراستی ئەمجارەیان زۆر بەپەرۆش بوو بۆ بینینی کووک چونکە ئەم ژوانەیان لەلایەن باوکیەوە یان باوکی کووکەوە رێک نەخراوە...بەڵکو کووک خۆی بانگی کردووە، ...

هەستی بەلێدانە خێراکانی دڵی ئەکرد کە لە سینەیەوە دەرئەچوو و ئەیویست تا زووە ئەو چاو رەشە باڵا بەرزە بە ماسولکەکانیەوە ببینێتەوە....

جانتا گرانبەهاکەی کردەوەو کەمێک بۆدرەی پەمەیی لەسەر گۆنا ئاڵەکانی یاو وای کرد پەمەییەکی ناسک لەسەر روخساری نەخشە بکێشێت و وە ئەمجارەیان سوراوە رەنگ کاڵەکەی دەرکرد و لێوەکانی نەخشەی دەریایەکی مەستبوویان پێشان ئەیا بۆ عاشق بوونی ئەو کچە جوان و بێوێنەیە....وە ئەو بەراستی باشە و کەسایەتیەکی باشی هەیە تەنیا ناتوانێت دەسبەرداری کووک بێت و یەکەمین دڵبەری لەدەسبات.....ئەوە یاسای ژیـانە هەمووان لەسەرەتایا پاک و فریشتەن...

بەڵام لەبەر ئەو هۆکارانەی لەژیانیان ئەیانەوێت....
ئامادەن ببن بە درنـدە. وە دێوەزمەی ئەوانی تر..ئیدی شەرت نییە رووداوەکانی کۆتا باش بن،،،یان خراپ بن.،
ئەوەیان ئەکەوێتەوە سەر چارەنوس کە تۆی خۆشەوێت تا بهێڵێت دڵخۆشبیت یانیش بتدا بەزەویداو کەس تۆی نەوێت...
بەکورتی و بەکوردی ئیشەکە بەس لەسەر بەخت ماوەتەوە،

ئاریومی شۆخ و شەنگ بەجوانیەکەیەوە ئەتوانێ هەمووکەس بکاتە داوی خۆیەوە و متمانەی بەخۆیەتی کووکیش عاشقی خۆی بکات...

' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔Where stories live. Discover now