𝐓𝐡𝐞 𝐛𝐮𝐭𝐭𝐞𝐫𝐟𝐥𝐲 𝐛𝐫𝐚𝐜𝐞𝐥𝐞𝐭 || مـلوانکەی پەپولە

3.6K 548 584
                                    





ئەم بەشە روداوی زۆر گرینگی تێ روو ئەدات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





ئەم بەشە روداوی زۆر گرینگی تێ روو ئەدات....بەڵام گەر بەرای من بوایا نوسەرەکە نابوو ئاوا بەکورتی و بێ هیچ باسکردنێکی دیتەیڵەکان چیرۆکەکە ببرێنێتەوە چونکە رۆمان یان چیرۆک هەتا وردەکاری زیاتر باسبکەیت کەمە بەهەرحاڵ من روداوەکان ناگۆرم تەنیا وەک پێشتر وتبوم
ئەوباسانەی یۆنگی و جیمین ئەبن بە گەی ئەیبرم.

وەک هەموکات بیر و هۆشت رادەسی من بکەو















چێژ ببینە~

~~**~~


"بەڵێ هاورێیان وەک هەموو ساڵێ جیۆن جۆنگکووک توانی دووبارە گەورەترین پێشبرکێی راکردن بەرێتەوەو نازناوەکە تەنیا بۆخۆی بهێڵێتەوە"
جیمین لەسەر مێزەکەوە بە دڵخۆشیەوە هاواری کرد هەموان شەرابە رەنگ مەستکەرە بۆن تاڵەکەیان تام کرد وەک ئاهەنگ گێرانێک و زەردەخەنەی سەر لێویان لە دورەوە ئەبینرا بەوەی ئەمشەو خواردنی خۆرایی ئەخۆن..

لەکاتێکا کووک بێ هیچ سەرنجدانێ بەوان سەرقاڵی موبایلەکەی بوو
بێ لەدەسدانی هیچ چرکەیەک زیاتر و زیاتر خانەکانی مێشکی سەرقاڵی بیرکردنەوە بوو ئـاخۆ چی روەدات لەدوای ئـەوەی وا بریارە کەمێکی تر یەکلایی ببێتەوە..

لەکاتێکا ئـەو کورە قژ رەشە روخسار بەفرە لەسەرکورسیە رەشە راقیەکەی ناوەراستی ھۆڵەکەیا پاڵی دابۆوەو زەردەخەنە ناحەزیەکەی بەرەورﻭﻭی ئـەو کورە سەر لێ شێواوەیا ئـەکرد کە ھەمﻭﻭ قوتابیەکانی عاشقی خۆی کردﻭﻭە.. یۆنگی بەراستی جۆڵەکانی کﻭﻭکی سەر لێشێواوی ئـەپێوا و خۆشی و چێژی لێ وەرئـەگرت...

لەکۆتاییا بریاری یا کۆتایی پێ بێنێت..

" تەواو بوو"
لەشویێنی خۆیەوەوتی ومۆبایلەکەی کوژانەوەو وەک ئـەوانی تر چێژی لە ئـاھەنگەکە ئـەبینی...




~𝐅𝐋𝐀𝐒𝐇 𝐁𝐀𝐂𝐊~

پاش پێشبرکێکە کﻭﻭک ھەموانی جێھێشت و رۆشت بۆ ژوری خۆگۆرینەکە و جلەکانی داکەند و ئـەو جسمە جوان و نایابەی تا ئـێسا ھیچ کەس نەیبینیوە دەری خست و بە خاولیە رەنگ گەنمیەکەی دەسی عارەقەکەی ئـەسری, خۆی لەوێ دانیشتبﻭﻭ بەڵام بیرکردنەوەکانی ھێشتا لەلای سەرنجەکانی ئـایچا بﻭﻭ بۆخۆی کە چۆن ھەرکاتێک ئـایچا سەیری بکات یان قسەی لەگەڵا بکات یانیش لێی نزیک بکەوێتەوە یان تەنانەت بیری لێ بکاتەوە ئـاوا لێدانی دڵی بەرز ئـەبێتەوەو وەک بڵێی ئـەیەوێ لە چرکەیەکا لە ھەشتا جار زیاتر لێبات و گشت گیانی بکەوێتە لەرزەوە

' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔Where stories live. Discover now