𝐢'𝐦 𝐚 𝐠𝐢𝐫𝐥 || مـن ڪچم

12.9K 837 364
                                    

بەخێـربێیەوە بـۆ جیهانـه بچوڪەڪەی مـن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





بەخێـربێیەوە بـۆ جیهانـه بچوڪەڪەی مـن...
وە بەو چیرۆڪەی ڪە زۆرم بەدڵبوو

هەرچۆنێڪ بێت ئەمە یەکەم چیرۆکمە وەریبگرێم دڵنیام بەدڵتان ئەبێت...
تەنیا هەوڵبــە

چێـژ ببـینە!

~~~~***~~~~





"ئایچا! بوەستە..باشترین هەواڵم پێیە بۆت" ڪیم سیۆڪجین پیاوێڪی باڵا بەرزی روخسار درەوشاوەی چاو بادەمی بەو قاتە رەسمەیەی کە لەبەریا بوو وەک مۆدێلەکان دەری خستبوو وە قژە رەش و نەرمەکەی کە هاواری ئەوەی ئەکرد هەرگیز هیچ بۆیەیەکی بەر نەکەوتوەو رەنگێکی تەواو سروشتی هەیە..جین بەرێوبەری کۆلێژی بوسان هاواری کرد تا ئەو کەسەی مەبەستێتی بانگی بکات و وایکرد ئەو کچە باڵا مامناوەندەی لەناوەراستی هۆڵەکەیا وەستاوە لەشوێنی خۆی رابچەڵەکێ

"بەڵێ گەورەم؟!" دەنگە ناسک و نەرمەکەی کە لەلێوەکانیەوە دەرئەچوو باوەرپێنەکراو بوو، بەتوندی دەسی بە تەنورەکەیەوە گرتبوو تا خۆی بۆ هەر شتێک ئامادە بکات کە بەرێوبەر پێی رائەگەیەنێت...گازی لەلێوی دابوو و چاوەکانی داخستبوو تا بۆ هەموو قسەیەک ئامادەبێت چونکە دڵنیابوو مامۆستاکەی ئەوی بینیوە کاتێ لەپۆل نەبوەو رایکردووە...وەبێگوومان ئایچای زیرەک لەپۆل راناکا تەنیا بەهۆی هاورێکەیەوە بوو کە زۆر پێویستی پێ بوو لەو کاتەیا...،

لێوێکی پەمەیی و نەرم گەر تامیشی بکەیت ناتوانی هەستی پێ بکەی کە هیچ نەرمکەرەوەیەک بۆ لێوی بەکار دێنێت یاخوود نا یان هیچ چارەسەریەک وەرەگرێت تا روخسارێکی زۆر ساف و لوتێکی بچوک و چاوێکی بادەمی درێژ و ئۆقیانوسە قاواییەکانی لەنێویدا بدرەوشێنەوە...بەڵام دووبارە ناگەیتەوە بەهیچ وەڵامێڪ، چونکە ئایچای داماو هەر لەمنداڵیەوە بەبێ باوکی گەورەبوەو دایک و براکەی هەمیشە کاریان کردووە تا ئایچا بتوانێ لەخوێندنەکەی بەردەوامبێت...کەواتە ئەو سەردانی هیچ دکتۆرێکی جوانکاری نەکردووە بۆ هیچ شتێک...لەکۆتاییا ئەو روخسارێکی نایابی سروشتی هەیە

"پێشنیارێک بۆ قوتابحانەکەمان هاتووە کە بەرێز جیۆن بەرێوبەری خوێندنی سیۆل پێویستی بە قوتابیەکی زۆر زیرەک هەیە تا بگاتە ستاندارتی قوتابخانەی جیۆنی نێودەوڵەتی و بتوانێ بەخۆرایی لەوێ خوێندن تەواو بکات!"

' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔Where stories live. Discover now