𝐓𝐡𝐞 𝐫𝐚𝐜𝐞 || پێشبرکێکە

3.2K 532 505
                                    





سپرایز!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سپرایز!

بیرمە پۆلی شەش، مامۆستای زیندەوەرزانی پرسیارێکی کرد، بیرم نیە پرسیارەکە چی بوو. بەڵام دەربارەی مرۆڤ بوو. وەڵامی تەلەبەیەک ئەوەبوو کە، مرۆڤ ڕادێت. مامۆستا وەڵمی دایەوە؛ مرۆڤ نابێت ڕابێت. ڕاهاتن سیفەتی مرۆڤ نیە. سیفەتی ئاژەڵە. ئەو قسەیە هەمیشە لەبیرگەی مندا وەک وانەیەک دەمێنێتەوە.

واز لە فەلسەفە قۆر و بێماناکانم بێنەو



چێژ ببینە~




~~**~~






~FLASH BACK~



پـاش ئەو هەوڵدانە زۆرە، ئایچا هێشتا نەیتوانی دکتۆرکە رازی بکات بەوەی ئەو نهێنیە گەورەیەی هەموو شەوێک وەک بەردێک لەسەر دڵیەتی ئاشکرای نەکات...

"تکایە گەورەم...باوەرم پێبکە! من هیچ نیازێکی خراپم نییە، من لێرە ئەخونێم تەنیا لەبەر ئەوەی چیدی دایکم خەمی منی نەبێت.."

دکتۆرەکە تا چەن چرکەیەک تێراماو سەرنجەکانی لەسەر ئایچای داماو هێشتەوە...

پاش چەن خولەکێک لە بێدەنگیەکی نەویستراو وە دروستکراو...دکتۆرکە دەرگاکەی قوفڵ یا و بەرەو رووی کچە ترساوەکە رۆشت...

"کەی ئەم هەموو قسەیە ئەبرێنیتەوە؟ پێم وتی کە دوو رۆژت لەبەردەسە تا بەرێز جیۆن نەگەراوەتەوە!"

فرمێسکە تەرەکانی شوێنی خۆیان گرتەوەو بەهەمان رێگای فرێمسکە وشکەوە بووەکانی ‌رێچکەیان گرت و گۆنای کچە روخسار سپی پەمۆکەیان بریسکەدار کردەوە...قژە رەشە ئاوریشمیە قورسەکەی لەسەر شانیا هاتنە خوارەوەو سەری داگرت تا بەئاسوودەیی بگریت...

ئەوە قورسبوو بۆی تەنیا لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەیا توانیوێتی دایکی بێخەم بکات و دڵخۆشی بکات بەوەی کچەکەی لەقوتابخانەیەکی زۆر بەناوبانگ و باشا ئەخوێنێ وە خەمی خەرجیشی نییە و سەربەرزانە ئەتوانێ بروات بۆ باشترین کۆلێژ و کاری خۆی بدۆزێتەوە تا رێچکەی ژیانە دوورو درێژەکەی بدۆزێتەوەو ژیانێکی باشی هەبێت..

' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔Where stories live. Discover now