واز لەهـەموو شتێڪ بێـنە وچێـژ ببیـنە..!
~~~~***~~~~
دوای ئەو هەموو سەختییە... ئایچا دواجار توانی ئۆفیسەکە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی خشتەی کاتەکانی وەربگرێت.
لە شووشەکەوە سەیری ژورەکەی کرد وبە خێرایی دەرگاکەی کردەوە، شوێنەکە پڕ بوو لە مامۆستا و مێز و کاغەز کە وایان لێکرد ئاوی دەمی قووت بداتەوەو هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژێت چونکە بەراستی زۆر شڵەژاوەو نازانێت چیبکات و چی بڵێت...
بەکەمێک دڵەراوکێییەوە سەیری دەوروبەری کرد بەڵام لەناکاو پیاوێک بە دەموچاوێکی سەرلێشێواوەوە هاتە بەردەمی، وەک ئەوە دەرەکەوت کە لە کۆتایی بیستەکانی تەمەنیدا بێت"ئای؟ بۆچی بە جلی رەسمی قوتابخانەوە نیت؟"
ئایچا هێواش هێواش سەیری جلەکانی خۆی کرد پێش ئەوەی جارێکی تر سەیری مامۆستاکە بکاتەوە .
"بۆچی تۆ.... تۆ تێکدەری یان چی؟! بۆچی بەم شێوەیە دەسوڕێیتەوە؟ لەبری ئەوەی جلی رەسمی قوتابخانەکەت بپۆشی لە ڕۆژێکی وا گرنگدا ها؟"
ئایچا تا ڕادەیەک تووشی شۆک بوو نەیدەزانی بۆچی، بەڵام لە ئێستاوە هەستی بەوە دەکرد کە بەم زووانە شتێکی خراپ ڕووەدات ..
"تۆ گاڵتەچی ؟ بۆچی تەنیا سەیرم ئەکەیت و قسە ناکەیت؟"
ئایچا بە خێرایی سەری لەقاند کاتێک هەوڵیدا قسە بکات بەڵام هیچ وشەیەک لە دەمی دەرنەئەچوو
"ئایا ئەمڕۆ بۆ ئێرە گواستوتەوە؟ یان چیتر؟"
"بەڵێ....من تەنها ئەمرۆ بۆ ئێرە گواستمەوە"
مامۆستاکە بە شۆک و شەرمەزار دەرکەوت کاتێک قوڕگی پاک کردەوە..
" ئایش، بەراستی؟ بۆچی زووتر پێت نەوتم!"
ئایچا خۆی چەماندەوەو رێزی بۆ نیشاندا "ببورە گەورەم"
"ئایگۆ , باشە تەنها بە مامۆستا نامجون بانم بکە!..وەرە لەگەڵم تا کاری گواستنەوەکەت تەواو بکەم"
YOU ARE READING
' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔
Romanceئـایچا کە لە قوتابخانە سادەڪەی خۆیەوە ئەگوازرێتەوە بـۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی سـیۆل بـەڵام نەوەک وەک ڪچێڪ بەڵڪو وەک ڪورێڪ بەهۆی یـاساڪانی قوتابـخانەڪەوە..! چـی گەر جـۆنگکووک هەسـتـبڪات ڪە ئەو ڪور نییە؟! ئـەی چـی رووەدات ڪاتێڪ دەسـت بڪات بەوە...