تکایە گەر دەرونیەن ئـاسودەی گوێ لەو میوزیکەی سەرەوە مەگرە~~**~~
''ھاھـ'' جۆنگکووک گوێی لەدەنگی دەرگاکە بوو و ئـاوری دایەوە کاتێ ئـۆفێلیای بچوکی زۆر بەنەرمی لەباوەشیا ھەڵگرتوە و زەردەخەنەی ئـەکرد بەڵام کاتێ ئـەو کەسەی نێو دەرگاکەی بینی چاوەکانی کرانەوەو زەردەخەنە ھێمنەکەی بۆ کچەکەی نەماو بەروخسارێکی تێکەڵاوەوە سەیری ئـەو کچەی پێشی ئـەکرد و تامەزرۆیە...ئـەوەتانێ ھەر لەروخساری را دیارە چەنێک تامەزرۆی ئـەو کچ ناسک و ھێمنەی پێشی بووە قژە قاواییە درێژەکەی و پێستە سپیەکەی و برژانگە درێژەکانی ھەروەک خۆی ماوەتەوەو ھیچی لێ نەگۆراوە...ئــەوەتانێ ھەردووکیان چەنێک بەعەشقەوە نیگا ئـەکەن و دەنگی پێکەنینە خۆشەکەی ئـۆفێلیاش وەک ئـاوازی یەکتر بینینەوەیان ناسێنرا..
پاش ھەموو نیگا و سەرنجەکانی نێوانیان کووک برۆی گرژکرد و پرسیاری زۆری لەمێشکا بوو..
بۆجی؟ لەکوێ بوو؟ بۆچی خۆی لێم شاردبۆوەو ئـێساش لەبەرامبەرمە وەک ئەوەی ئـەم ماوە زۆرە منی لە چاوەروانی و نائـومێدیا نەھێشتبێتەوە؟
پرسیاری زۆر زۆری بۆ ئـەم ساتە دانابوو بەڵام ئـێسا تەنیا ئـەیویست بێدەنگبێت و ھیچ نەڵێت ئـەیویست ڵاڵ بێت تا ھیچ وشیەیەکی ناحەز ئـەو ساتە ناوازەیەیان لێ تێک نەیات ئـەترسا لەوەی ھەرکامێکیان قسەبکەن و بارودۆخەکە تێکبچێت..لەھەمان کاتا ئـایچا کە پر بەچاوەکانی ئـەیویست لەو روخسار و شێوەیەی تێر بێت, تەنانەت بیریشی لێ نەکردبۆوە جارێکی تر بتوانێت بیبینێتەوە و پر بەچاو سەیری بکات و لێی پر ببێت بەڵام ئـەوەتانێ ئـێسا سەیری ئـەو کورە بەڵا بەرزەی پێشی ئـەکات کە کچەکەیانی لەباوەشەو ھیچ کاتیش ناتوانێ لە سەیرکردنی ئـەو چاوانە پر ببێت ئـەو نیگا پر خۆشەویستیانەی کە سەیری پێ ئـەکات بێ کۆتاییە..
بیری ئـەکات بیری روخسارە سپی و قژە قاوەییەکەی کووکی ئـەکرد بیری قسە ساردەکانی ھەناسە گەرمەکانی کە بۆ دواجار لەبن گوێیا ھەستی پێی کرد بیری ئـەو وشانە ئـەکات کەپێشتر پێی ئـەوت تەنانەت ئـێساش ناتوانێ لە مێشکیا لێکی باتەوە بیری چی ئـەوی ناکرد بەڵکو ھەڵەم کرد ببورن ئـەو ناتوانێ بەرامبەر بە مێشکی بوەستێتەوە لەوەی بیر لەو کورە باڵا بەرز و ناوازەیە نەکاتەوە لەھیچ ساتێکی ژیانیا..
ئـەوەتانێ ناتوانم تەنانەت ناوێکیش لە پەیوەندیەکەیان بنێم خۆشەویستی؟ ئـاخر ئـەوان پێویستە کاتی زۆر قسەی زۆریان بەیەکەوە کردبێت تا ببن بە خۆشەویست..عاشق؟ دەی ئـەوان زۆر لەشتەکانی یەکتر نازانن تا بە عەشق ناویان بێنم
YOU ARE READING
' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔
Romanceئـایچا کە لە قوتابخانە سادەڪەی خۆیەوە ئەگوازرێتەوە بـۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی سـیۆل بـەڵام نەوەک وەک ڪچێڪ بەڵڪو وەک ڪورێڪ بەهۆی یـاساڪانی قوتابـخانەڪەوە..! چـی گەر جـۆنگکووک هەسـتـبڪات ڪە ئەو ڪور نییە؟! ئـەی چـی رووەدات ڪاتێڪ دەسـت بڪات بەوە...