ماوەیەکە مێشکم باش ناڵێت.. نازانم بۆ بیرم بۆشتی نێگەتیڤ ئـەچێت خۆ بەتەمانین شەوێ بێن و بمکوژن لەداخا چونکە درەنگ پارت دانێم؟ گەر بەتەمابون پێم ھێژن با خۆم حازر بکەم دوایی بێن و ماڵمان شر بێت عەیبە وەنیە تخوا؟دەی چێــژ ببیـنە..
~~~**~~~
خۆرھەڵھات و بەئـاسایی رۆژێکی ساردی زستان بوو وە ئـایچا لەخەوە شیرینەکەی بەیانیانی ھەڵسا و خۆی ئـامادەئـەکرد تا بچێت بۆ سەرکار..قژی بەبەرزی بەستی و جلێکی گەرمی کردە بەری تا نەخۆش نەکەوێ لەو کەشە ساردەیا رۆشت بەرەو ئـۆفێلیای بچوک و نازدار کە زۆر بەجوانی ناو جێگاکەیا خەوتبوو.. چاوەکانی بەس نەبوو تا لەو دەسە بچوک و دەموچاوە وردیلەیەی کچە بەنازەکەی تێر بێت و تا ئـەھات نیگای خۆشەویستی لەسەر ئـۆفێلیای بچوک بوو، ماچێکی نێوچەوانی کرد پێش ئـەوەی بروات بەڵام وەستا و دەسی لەلێوی یا! وە دووبارە دەسی لە روخسارە بچوکەکەی ئـۆفێلیا دایەوە
''خەریکە ئـەسوتێت''
ئـایچا وتی کاتێ خەریک بوو دەس لە گشت گیانی کچە بچوکەکەی بدات کە زۆر گەرم ببو وە سەرەرای جوڵاندنەکانی بەخەبەر ناھات
ئـایچا زۆر ترسا و بەخێرایی ھەڵیگرت پێش ئـەوەی بانگی دایکی بکات''ئـومماااا''
ئـافرەتە بەتەمەنەکە ھاتە ژورەوەو کە گوێی لە بانگکردنی کچەکەی بوو وە کاتێ شێوە زەردەکەی ئـایچای بینی ترسا'' چی روویداوە خۆشەویستم؟!!''
بەحێرایی رۆشتە پێشەوە لە کچەکەی و نەوەکەی کە زۆر ترساو دیاربوو ئـایچای ئـەجوڵاند تا وەڵام باتەوە''ئـۆفێلیا زۆر نەخۆشە ئـومما تایەکی زۆر بەرزی لێیەو ھیچ دەنگێکیش دەرناکاو چاویشی ناکاتەوە ئـوممااا''
''چیی؟'' داپیرە خەمخۆرەکە بەخێرایی رۆشتە پێشەوە لە ئـۆفێلیا و خەریکی پێوانی تایەکەی بوو
YOU ARE READING
' مـن ڪچم ' || ᴊ.ᴊᴋ ✔
Romanceئـایچا کە لە قوتابخانە سادەڪەی خۆیەوە ئەگوازرێتەوە بـۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی سـیۆل بـەڵام نەوەک وەک ڪچێڪ بەڵڪو وەک ڪورێڪ بەهۆی یـاساڪانی قوتابـخانەڪەوە..! چـی گەر جـۆنگکووک هەسـتـبڪات ڪە ئەو ڪور نییە؟! ئـەی چـی رووەدات ڪاتێڪ دەسـت بڪات بەوە...