1

348 37 27
                                    






.

"ناااا ااا تکایـــە وازم لێ بهێنـــە"
بە ئازارەوە هاواری ئەکرد و ئەپاڕایەوە بۆ ئەوەی بوەستێت لە لێدانی، بەڵام ئەوەی بەرامبەری تەنها زەردەخەنەی ئەکرد بە شەیتانی
.
.
.
.
.
دوای دوو ڕۆژ

خزمەتکارەکە لە دەرگاکەی دا و ڕۆشتە ژوورەوە، خۆی چەماندەوە وەک ڕێزێک بۆ ئەو کەسەی لەسەر بێدەکە پاڵکەوتووە وەک بێ ڕوحێک، خواردنەکەی دەستی لەسەر مێزەکەی تەنیشتی دانا

"خاتونەکەم خوانی ئێوارەم هێناوە بۆت"
بەزەردەخەنەوە بە خانمەکەی وت، بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی لەوەی بەرامبەری وەرنەگرت

خزمەتکارەکە ڕۆشتە دەرەوە لە ژورەکە،
کاتێک بەڕێگاوە بوو بۆ چێشتخانەکە (......) بینی ڕەنگی زەرد بوو قاچەکانی دەستی کرد بە لەرزین

"لە ژوورەکەیەتی؟؟"
پرسیاری کرد بە دەنگە قوڵ و گڕەکەی

"بەڵێ گەورەم، خواردنم بۆی برد"
وای وت تا دڵنیایی بکاتەوە بێ هۆکار نەڕۆشتووە بۆ لای خاتونەکەی چونکە ئەوە توڕەی ئەکات ئەگەر هەر کەسێک شاژنەکەی ببینێت

"باشە"
بە تۆنێکی ساردی وەک بەفر وتی و ئەوێی جێهێشت
.
.
.
ڕۆشتە ژوورەوە بۆ لای شاژنەکەی، زەردەخەنەی شەیتانی کرد کاتێک بینی

"شاژنەکەی من خواردنەکەی ناخوات؟؟"
پرسیاری کرد و ئەوەی سەر بێدەکە ڕاچڵەکی چونکە پشتی لێی بوو نەیزانی کە ئەو هاتۆتەوە بۆ ماڵەوە

ترسا .... ئێ بێگومان ئەترسێ
"م مم ....نــنن .... ئە ... یــخـ ...ۆم...م"
بە لەرزەوە وتی و لەبەر ئازار قسەی پێ نەئەکرا

"زۆر باشە، هەتا لە گەرماو دێمە دەرەوە خواردنەکەت خواردبێت گوڵەکەم" وای وت و ماچێکی نێوچاوانی شاژنەکەی کرد کاتێک لێ نزیک بویەوە

.
.
.
.
ئەو باشە ... ئەوەی ڕاستی بێت هەندێ کات باشە لەگەڵی، بەڵام زۆر خراپ سزای ئەدات ئەگەر لە یاساکانی دەربچێت
.
.
.
.
.
.
.
.
.

[Stop]

🦋

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now