8

150 20 29
                                    

𝑷𝒐𝒗 𝒀𝒖𝒏𝒂

دوای ئەوەی شەو شاد'م لە ئوپا کرد هاتمە ژوورەکەم

درگاکەم داخست، بەڵام وەستام کاتێک
بۆنێکی ناسراوم کرد

بەڵێ من زۆر باش ئەو بۆنە ئەناسمەوە

تایهیۆنگ لێرەیە

لە نێو تاریکی ژوورەکەم دەرکەوت، شۆک بووم، گڵۆپەکانم هەڵنەکردبوو چونکە لەگەڵ داخستنی
درگاکە بۆنی ئەوم کرد.

تاکە هۆکاری ڕوناکی پەنجەرەکەی
ژوورەکەم بوو، بەهۆی گڵۆپەکانی دەرەوە.

نزیک بۆوە لێم، من وەک پەیکەرێک وەستابووم، تەنها سەیری ئەوم ئەکرد، هێندە نزیک بۆوە تا توانیم چاوە ڕەشە تاریکەکانی ببینم

لەرزێک تەواوی گیانمی گرتەوە کاتێک باوەشی لێ دام، زۆر بە توندی لە باوەشی کردم، زیاتر لە هەر جارێک

دەستێکی لەسەر کەمەرم بوو دەستەکەی تری لەنێو قژم ئەجوڵاند، هەناسە گەرمەکانی بەر ملم ئەکەوت، بە قوڵی بۆنی ئەکردم وەک ئەوەی کۆتاییەک بونی نەبێت.

من بێ جوڵە بووم، لەگەڵ لێدانەکانی دڵم و ئەو تەزووە زۆرەی بۆ جەستەمی ئەنارد مابومەوە بە بێ جوڵە.

لەو کاتەدا تەنها ئەمویست باوەشەکە کۆتایی نەیەت

ئەو چۆن هاتە ئێرە؟؟
چۆن ئێمەی دۆزیەوە؟؟؟

نازانم چەنێکە بەو شێوەیەین، بەڵام ئەزانم
قاچەکانم ئازاری هەیە.

باوەشەکەی جیاکردەوە کاتێک دەستەکانی لەسەر شانم دانا، دووبارە چاوەکانیم بینیەوە

ئەتوانم بڵێم بیری ئەو چاوانەیم ئەکرد؟؟
بەڵی
من بیری ئەوم ئەکرد

یونا: چی ئەکەیت لێرە؟؟"
ئەوەی لە مێشکم بوو وتم

تای: هاتووم بۆ لای هاوسەرەکەم"
بە دەنگە قوڵەکەی وتی، بیری دەنگیم ئەکرد

یونا: من هیچی تۆ نیم، لێرە بڕۆ ئوپا تۆ
ببینێت توڕە ئەبێت"
وەک بڵێی ئەوەی لە مێشکم قسە ئەکات من نەبم، قسەکان و بیرکردنەوەکانم یەک ناگرنەوە.

لە ناکاو لە درگای ژوورەکەم درا، پاڵم بە تایهیۆنگەوە نا

ئوپا لێرەیە!!

ئاماژەم بۆ تایهیۆنگ کرد بچێتە پشت
دۆڵابەکەم و ڕۆشت

ئوپا هاتە ژوورەوە و وتی
جیمین: بۆچی هێشتا نەخەوتویت یونا؟؟

༄خـۆشـەویسـتـی༄ KTHWhere stories live. Discover now